
فراوان بوونی شار و زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی ههموو شارێک دووچارى قەیرانی کاتی دەکاتەوە, لەسەرتاسەری جیهانیشدا بەشێک له وڵاتان دووچاری ئەو کێشەیە دەبنەوە, بەڵام دەستنیشانکردنی کەموکوڕییەکان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان خاڵی یەکەمی گۆڕانکارییە.
ئێستا لە هەولێر زیاتر لە هەزار بیری ئاو هەیە، كه هاوشانى سێ پرۆژهى ئیفراز سوود بە هاووڵاتییان دەگەیەنن, مێژووی دروستبوونی ئیفراز یەک دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى 1968 و ئیفراز دووش له ساڵى 1982 دوستکراو و ئیفراز سێش له ساڵى 2006ەوە دەستکراوە بە دروستکردنی و ساڵى 2016 پرۆژهكه تهواو كراوە, چهند ساڵێكه له ههولێر له وهرزى هاویندا هاووڵاتییان تووشی كێشهى کەم ئاوی دەبن، کە ئەمەش چەندین هۆکاری هەیە؛ لێرەدا نامەوێت لەسەر موزایەدەی چەند لایەنێک قسەبکەم, جیگەی باسە سەرۆکوەزیران مهسرور بارزانى ئاڕستەی کارکردنی بۆ چارەسەری هەموو کێشەکانە و ژووری قەیرانەکانی بۆ ئەو باسە پێکهێناوە, خەم خواردنی ئەو بۆ ئەو باسە ڕاگەیاندنی پڕژەی نوێ و ستراتیژییە.
پرۆژهى فریاكهوتنى خێراى ئاوى ههولێر یەکێکە لە پرۆژه ستراتیژیهكانى کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە تاوەکو سی ساڵی داهاتوو کێشەی کەمئاوی لە هەولێر چارەسەر دەکات.
خاڵی ئەرێنی: گرنگی ئەو پڕۆژەیە لەوەدایە کە دەستی کاری خۆماڵی کاری تێدا دەکات، کۆمپانیای هێمن گرووپ جێبەجێ دەکات، ماوەی تەواوبوونی پڕۆژەکە 550 رۆژه, لەگەڵ ئەوەشدا هێمن گرووپ دەڵیت خێرات کار لەو پڕۆژەیە دەکرێت و پێش وادەی خۆی تەواو دەکرێت.
هەڵکەوتەی جوگرافی: فریاكهوتنى خێراى ئاوى ههولێر دەکەوێتە سهر زێی گهوره، ناوەندی سەرەکی پڕۆژەکە لە گوندى كهور گۆسکەوە دەستپێدەکات، دواتر لە گوندى گاینج دەگات بە وێستگهى پاڵاوتن، دواتر ئاڕاستەی وێستگەی دابەشکاری دەکرێت لە گوندى سێبیران, لهوێشەوە به چوار بۆری گەورە ئاڕاستەی ناو شاری هەولێر دەکرێت کە بەم شێوەیە دابەشکردنەکەی:
بۆری یەکەم، 1200 ملیمەتر ئاو لە سێبیرانەوە دەگوازێتەوە و بە شەقامی 150 مەتریدا تێدەپەڕێت تا ڕێگای کۆیە، لەو ئاڕاستەیە ژمارەیەک لقی لێدەبێتەوە کە ئاو دەگوازنەوە بۆ 'سێبیران ، شێخەشل، گەزنە، بەحرکە، پیرزین، شاوێس'.
بۆری دووەم، لە نزیک فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دێتە ناوشار، تا دەگاتە شەقامی بەحرکە و ئاو بۆ گەڕەکەکانی ئەم سنورە دابین دەکات
بۆری سێیەم، 1200 ملیمەتر ئاو لە دەرەوەی شەقامی 120 مەتریەوە دەگوازێتەوە بۆ ناوچەکانی 'مامزاوە، قەتەوی، ژیان، تۆبزاوە ئەحمەد، دارەتوو، بنەسلاوە، هەشتی حەسارۆک و کەسنەزان.
بۆری چوارەم، لەناوەوەی شەقامی 120 مەتریەوە ئاو دەگوزێتەوە بۆ گەڕەکەکانی 32ی پارک، شادی، بەهاری نوێ، بەهاری کۆن، کوردستان، کرێکاران، نێرگز، ڕاستی و 94ی باداوە.
ئەمە پرۆژهیهكى گرنگ و کاریگەری حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە پێناو چارەسەری یەکجاری گرفتی کەمئاوی, ئەمڕۆش رۆژێکی مێژووی بوو بۆ هەولێرییەکان چوونکە سەرکوەزیران بارزانی بەڵێنەکەی خۆی بەجێگەیاند و بەردی بناغەی گەورەترین پڕۆژەی گواستەنەوەی ئاوی بۆ هەولێر دانا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

شۆڕشی کەزی لە ئەفریقاوە بۆ کوردستان
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ژەنەڕاڵ مەزڵووم
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کورد و ناسەقامگیری درێژخایەن
22 کانوونی دووەم

سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
21 کانوونی دووەم

هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
20 کانوونی دووەم

نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
19 کانوونی دووەم

گوڵان دەپشکوێن بە نەرمە باران، نەک بە بروسکەو بە گرمەی هەوران
18 کانوونی دووەم

سووریای نوێ؛ لە نێوان واقیعبینیی سیاسی و ئاسۆی ئاشتەواییدا
18 کانوونی دووەم

جارێكی تر هەولێر؛ ناوەندێكی دیپلۆماسیی گرنگ
17 کانوونی دووەم

عێراق؛ قەوارەیەکی درزبردوو، لەناو دڵی شەڕی تاران و واشنتن دا
16 کانوونی دووەم
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شۆڕشی کەزی لە ئەفریقاوە بۆ کوردستان
- بیروڕا
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ژەنەڕاڵ مەزڵووم
- بیروڕا
- 22 کانوونی دووەم
کورد و ناسەقامگیری درێژخایەن
- بیروڕا
- 21 کانوونی دووەم
سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
- بیروڕا
- 20 کانوونی دووەم
هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
- بیروڕا
- 19 کانوونی دووەم
نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …





