گرافیک، ئاڤا نیوز
کاتێک پرسیار لە جەمال عەبدولناسر، سەرۆکی کۆچکردووی میسر کرا، بۆچی لە جەنگی 1967دا شکستی هێنا؟ لە وەڵامدا گوتی: "بەهۆی باڵادەستی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیلەوە". ئەمەش وای کرد ئەوان بتوانن لە هەمان کاتدا دژی ئێمە (میسر، سووریا و ئوردن) بجەنگن.
کاتێک ڕۆژنامەنووسەکە پێی گوت میسریش خاوەنی کەشتیگەلێکی گەورەی هەڵگری فڕۆکەی جەنگییە، لەو کاتەدا 420 فڕۆکەی جەنگی هەبوو کە لەوانە فڕۆکەی پێشکەوتووی میگ 21یش بوو؛ ناسر وەڵامی دایەوە کە ئیسرائیل فڕۆکەوانی زیاتری هەیە، سێ فڕۆکەوانی ئیسرائیلی بۆ هەر فڕۆکەیەک، واتە دەتوانن بە یەک فڕۆکە چەندینجار لە ڕۆژێکدا بجەنگن. پاساوەکەی ڕاست بوو، بەڵام سەرکەوتنی ئیسرائیل تەنها لەسەر بنەمای هێنانی فڕۆکەی پێشکەوتوو نەبوو، بەڵکو لەسەر گەشەپێدانی سەرجەم دامەزراوە سەربازییەکان بوو، لەگەڵ ئەو دامەزراوانەی پشتیوانی دامەزراوە سەربازییەکان دەکەن و لەسەر بەرنامەی زۆر پێشکەوتوو دامەزراون.
لە دوو کردەوەی تەکنیکی تایبەتدا کە ئیسرائیل دژی حیزبوڵڵا ئەنجامیدان، دەیان کەس کوژران و زیاتر لە چوار هەزاریش بریندار بوون، ئەمەش بە بەکارهێنانی ئامێری پەیوەندی بۆ وەرگرتن و ئامێری بێتەل بۆ ناردن. ئێمە لە جەنگی تەکنۆلۆژیاداین نەک ئازایەتی، چەمکی ململانێکە "شارستانییە" نەک مێژوویی. مۆبایل، ئامێرەکانی دیکەی پەیوەندی، کۆمپیوتەر، تەلەڤزیۆن، ئۆتۆمبێلی کارەبایی و درۆن هەموویان دەکرێت ببنە چەک. ئۆتۆمبێلێکی وەک تێسلا بە هەشت کامێرا چەکدار کراوە کە دەکرێت هەموو ئەوانەی لە ناوەوە و دەرەوەیدان ببینرێن، تەنانەت دەکرێت لە وڵاتێکی دوورەوە هاک بکرێت و کۆنترۆڵ بکرێت و بکرێت بە چەک.
بەکارهێنانی تەلەفۆنی بێتەل و ئامێرەکانی پەیوەندی وەک چەک بۆ کوشتن، مەودا فراوان دەکات و وا دەکات نەتوانرێت ململانێکان بە جەنگی سەربازی یەکلا بکرێنەوە. عەبدولناسر پێش نیو سەدە سکاڵای لە پێشکەوتنی ئیسرائیل دەکرد و ئێستا مەوداکە دووهێندە بووە، ئەمەش وا دەکات بیرۆکەی ئەنجامدانی گۆڕانکاری تەنیا بە پشتبەستن بە هێزی سەربازی نزیک بە مەحاڵ بێت، ئەگەر ساویلکانە نەبێت.
لە ڕێڕەوە مێژووییەکاندا، تەکنۆلۆژیا ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی لە جەنگەکان و باڵادەستیی ئیمپراتۆریەتێک بەسەر ئەوی دیکەدا گێڕاوە. مەغۆلەکان کەوانی پێکهاتەییان دیزاین کرد کە ڕێگەی بە سوارەکان دەدا بەوردی و بە بەردەوامی لەسەر پشتی ئەسپەکانیانەوە تیر بهاوێژن، بەم هەنگاوە توانییان بەخێراییەکی بێوێنە نیوەی جیهان داگیر بکەن.
عەرەبەکان دوای ئەوەی چەکی کیمیایی سووتێنەریان لە قیر پەرەپێدا کیشوەرەکانیان بڕی. هەروەها عوسمانییەکان بە داهێنانی تۆپی زەبەلاح سەرکەوتن کە توانییان قەڵای قایمی وەک ئەوەی قوستەنتینیە بڕووخێنن. بەریتانیا، کە ئەو دوورگە بچووکە دوورەیە، جیهانی داگیر کرد ئەمەش بە سوودوەرگرتن لە تەکنیکی تۆپەکان لەسەر کەشتییەکان کە دەیانتوانی قەڵاکان لە دەریاوە وێران بکەن، کەشتی قەڵغاندار و هێڵی ئاسنینیان دروست کرد کە خێرایی گواستنەوەی کەلوپەل و سەربازەکانی زیاد کرد.
نابێت بۆمبی ئەتۆمیش لەبیر بکەین کە ئەوپەڕی بەرهەمی مێشکی مرۆڤ بوو لە وێرانکاریدا و جەنگی جیهانیی دووەمی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانەکانی یەکلایی کردەوە و هێشتاش ئەم باڵادەستییە بەردەوامە.
باڵادەستیی زانستی نهێنی سەرکەوتنەکانی مرۆڤایەتییە، پەرەسەندنی ئامێرەکانی جەنگیش ئەنجامی پەرەسەندنی دامەزراوەکان و کۆمەڵگایە.
ئەوەی وا دەکات ئیسرائیل باڵادەست بێت گرنگیدانیەتی بە عەقڵ لە بواری تەکنۆلۆژیادا کە سەرکەوتنی بەردەوامی پێبەخشیوە تا ئەمڕۆ لە ئاشتی و جەنگدا؛ لە ئابووریشدا هەروا، سەرەڕای بچووکیی قەبارەی بازاڕەکانی. لە بوارەکانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی، پیشەسازیی سەربازی، ژیریی دەستکرد، ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر، تەکنۆلۆژیای پزیشکی، تەکنۆلۆژیای ئاودێری و کشتوکاڵیشدا پێشکەوتووە.
بەڵام حیزبوڵڵا، ئەویش وەک ئێران، هێزەکەی لە ئامادەبوونی چەکدارەکانی بۆ قوربانیداندایە، هەڵبەتە هێنانی شەڕکەری هەرزان لە لوبنان، عێراق، ئەفغانستان و یەمەن و گونجاندنی چەکی کۆپیکراو لە ڕووسیا و چین و ناونانیان بە شاهید، فاتح، قەسام و زەلزال. هەروەک ڕێکخراوی قاعیدە کە پشت بە ئازایەتی و ئامادەکاریی ئایدیۆلۆژی بۆ قوربانیدان دەبەستێت. تەنانەت ئەم ستراتیژییە بۆ جەنگە کۆنەکانیش گونجاو نەبوو، وەک یەکێک لە شرۆڤەکاران گوتی لە کاردانەوە بە شۆک و زیانە گەورە مرۆییەکان لەناو ڕیزەکانی حیزبوڵڵا بەهۆی تەقاندنەوەی ئامێرە مینڕێژکراوەکانی پەیوەندی لەلایەن هەواڵگری ئیسرائیلەوە، "ناتوانیت بە ئایدیۆلۆژیا دژی تەکنۆلۆژیا بجەنگیت". هەموو کوژراوەکانی هەردوولا، حیزبوڵڵا و ئیسرائیل، بڕوایان وایە دەچنە بەهەشت، بەڵام گرنگترین شت لە جەنگدا ئەوەیە کێ سەردەکەوێت.
ئەم جەنگانە بەبێ ئەنجامێکی یەکلاکەرەوە بەردەوام دەبن، چونکە لایەنێک هەیە بەجیددی کار بۆ پەرەپێدانی تواناکانی دەکات و جەنگەکەی لەگەڵ نەیارەکانیدا وەک مەیدانێک بۆ تاقیکردنەوەکانی بەکاردەهێنێت، لایەنێکیش هەیە نوقمی میتافیزیکە و هیچ بەهایەک بۆ زیانە گیانییەکانی مرۆڤ دانانێت.
وەرگێڕانی: هۆشەنگ دارا
سەرچاوە: شەرقولئەوسەت
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
سهرژمێری دانیشتووان و كاریگهرییهكانی لهسهر سنووری ماددەی 140
7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرژمێری و سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیا
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بچووکبوونەوەی پەرلەمان لە سەردەمی میدیا و سۆشیاڵ میدیا
31 تشرینی یەکەم
هەژماری من دوور لە ململانێی سیاسی
31 تشرینی یەکەم
بانگەشەی ساختەكاری و گوتاری سەرگەردانی
30 تشرینی یەکەم
بنەمای نوێی ناسیاسی بۆ پێكهێنانی حكومەت
28 تشرینی یەکەم
ئەو حیزبانەی دەکشێنەوە کورسییەکانیان بە کێ دەدرێت؟
27 تشرینی یەکەم
دۆخی غەززە و دۆزی فەڵەستین لەدوای یەحیا سینوار
18 تشرینی یەکەم
16ـی ئۆکتۆبەر؛ خیانەت لە خواستی کوردستانیان بۆ سەربەخۆیی
16 تشرینی یەکەم
بانگەشەی هەڵبژاردن یان لێکترازانێکی سەختی کۆمەڵگە؟
15 تشرینی یەکەم
- بیروڕا
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سهرژمێری دانیشتووان و كاریگهرییهكانی لهسهر سنووری ماددەی 140
- بیروڕا
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرژمێری و سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیا
- بیروڕا
- 31 تشرینی یەکەم
بچووکبوونەوەی پەرلەمان لە سەردەمی میدیا و سۆشیاڵ میدیا
- بیروڕا
- 31 تشرینی یەکەم
هەژماری من دوور لە ململانێی سیاسی
- بیروڕا
- 30 تشرینی یەکەم
بانگەشەی ساختەكاری و گوتاری سەرگەردانی
- بیروڕا
- 28 تشرینی یەکەم
بنەمای نوێی ناسیاسی بۆ پێكهێنانی حكومەت