گرافیکی ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل به ڕاگه‌یاندنی تیرۆرکردنی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌مینداری گشتیی حیزبوڵڵا، نه‌ک ته‌نیا لوبنان، بەڵکو ناوچه‌که چووه‌ته قۆناغێکی نوێوه که پڕه له گۆڕانکاری و پرسیاری کراوه بۆ هه‌موو سیناریۆ و ئه‌گه‌ره‌کان. تیرۆرکردنی نه‌سروڵڵا ڕووداوێکی جیاکه‌ره‌وه‌یه له نێوان دوو قۆناغدا، چونکه کۆتایی به سه‌رده‌مێکی ته‌واوی ململانێ له‌نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل ده‌هێنێت که ئه‌مینداری گشتیی حیزبوڵڵا هێمای سه‌ره‌کی و به‌هێزترینی بوو نه‌ک ته‌نیا له ئاستی لوبناندا، به‌ڵکو له ئاستی په‌یکه‌ربه‌ندی هه‌رێمیی ئێرانیشدا. له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا و به‌تایبه‌ت له‌دوای جه‌نگی هاوینی 2006 و به‌تایبه‌تیش دوای تیرۆرکردنی قاسم سوله‌یمانی، ژەنەراڵی ئێرانی له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه، نه‌سروڵڵا بوو به که‌سایه‌تیی سه‌ره‌کی "به‌ره‌ی مقاوه‌مه" تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی بوو به دووه‌م که‌سایه‌تی له‌ڕووی ئاماده‌بوون و کاریگه‌ری له سیسته‌می ئێرانی‌دا دوای ڕابه‌ر عه‌لی خامنه‌یی.
له‌به‌رئه‌وه ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت بزووتنه‌وه‌کانی وه‌ک حیزبوڵڵا له حیساباتی خۆیاندا ئه‌گه‌ری تیرۆرکردنی سه‌رکرده‌کانیان له‌به‌رچاو ده‌گرن و له ئه‌نجامدا ده‌یانگۆڕن به که‌سایه‌تییه‌کی دیکە، ناتوانێت قه‌باره‌ی کاریگه‌ریی تیرۆرکردنی نه‌سروڵڵا له‌سه‌ر حیزبه‌که و "به‌ره‌ی موقاوه‌مه" به‌گشتی که‌م بکاته‌وه، نه‌ک ته‌نیا به‌هۆی مێژووی نه‌سروڵڵاوه، به‌ڵکو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که تیرۆرکردنه‌که‌ی ئاماژه‌ی به توانای ئیسرائیل‌دا بۆ تێپه‌ڕاندنی هه‌موو هێڵه سووره‌کان و ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر "سه‌ری هه‌ڕه‌مه‌که" له په‌یکه‌ربه‌ندی هه‌رێمیی ئێران‌دا. که‌واته ئه‌م تیرۆرکردنه نائاساییه له ده‌لاله‌ت و واتاکانیدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناهاوسه‌نگییه‌کی ئاشکرایه له‌ڕووی هێزه‌وه له نێوان ئیسرائیل و نه‌یاره‌کانی له ناوچه‌که‌دا، ناهاوسه‌نگییه‌ک که چیتر ناکرێت به هیچ شێوه‌یه‌ک قه‌ره‌بوو بکرێته‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له نیشانه‌کانی چوونه ناو قۆناغێکی نوێ له ئاستی ناوچه‌که‌دا.
که‌واته تیرۆرکردنی نه‌سروڵڵا نابێت ته‌نیا وه‌ک تیرۆرکردنی که‌سێکی دیاریکراو سه‌یر بکرێت، سه‌ره‌ڕای گرنگی و به‌هێزی پێگه‌ی ئه‌م که‌سه، به‌ڵکو له‌ڕاستیدا تیرۆرکردنی پرۆژه و به‌رنامه‌یه‌کی ته‌واوه، به‌تایبه‌تی که ئه‌م تیرۆرکردنه له چوارچێوه‌ی گورزه زۆر به‌هێزه‌کاندا دێت که ئیسرائیل له هه‌فته‌کانی ڕابردوودا ئاراسته‌ی هه‌یکه‌لی سه‌رکردایه‌تی "حیزبوڵڵا"ـی کردووه، به‌جۆرێک که له‌گه‌ڵ تیرۆرکردنی هه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی گه‌وره‌ی "حیزب" یان کۆمه‌ڵێک له سه‌رکرده‌کان وه‌ک ئه‌وه‌ی له تیرۆرکردنی فه‌رمانده‌کانی "هێزی ڕه‌زوان" که نزیکه‌ی دوو هه‌فته پێش ئێستا ڕووی دا، پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌وه بوو: ئایا ئیسرائیل نه‌سروڵڵا تیرۆر ده‌کات؟ ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر تیرۆرکردنێک که ئیسرائیل جێبه‌جێی ده‌کرد په‌یامێکی شاراوه‌ی له‌خۆگرتبوو که ده‌کرێت خودی نه‌سروڵڵا بکرێته ئامانج.
هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ڵکشانه گه‌وره‌یه‌ی ئیسرائیل هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌ستیپێکرد له چوارچێوه‌ی "قۆناغی نوێ"ـی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حیزبوڵڵا توانی "حیزب" له ناخه‌وه بریندار بکات، سه‌ره‌تا له ڕێگه‌ی به ئامانجگرتنی کۆگاکانی چه‌ک و مووشه‌ک به‌مه‌به‌ستی لاوازکردنی تواناکانی بۆ بۆردوومانکردنی ناوخۆی ئیسرائیل و تێکدانی، دواتر ئه‌و کاره‌ساته مرۆییه‌ی که به‌هۆی هێرشی ئیسرائیلییه‌کان دروست بوو که سه‌دان هه‌زار لوبنانی ناچار به ئاواره‌بوون له باشوور، بیقاع و باشووری به‌یروت کرد، ئه‌مه جگه له کوژرانی سه‌دان هاووڵاتی سڤیل له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا که حاڵه‌تێکی تۆقین و شۆکی تووندی دروست کرد نه‌ک ته‌نیا لە ناو ژینگه‌ی "حیزبوڵڵا"، به‌ڵکو له‌سه‌ر ئاستی لوبنان، ئه‌م گوشاره مرۆییه بێگومان شێواندنی "حیزب"ـی له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ پێشهاته خێراکان زیاتر کرد.
جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه که "حیزبوڵڵا" زۆر دواکه‌وت له به‌کارهێنانی کۆگا ستراتیژییه‌که‌ی له مووشه‌که بالیستی و زیره‌که‌کان له‌دوای ته‌قینه‌وه‌ی ئامێره‌کانی په‌یوه‌ندی و تیرۆرکردنی فه‌رمانده‌کانی "هێزی ڕه‌زوان"، ته‌نانه‌ت دوای هه‌ڵکشانی گه‌وره‌ی ئیسرائیل له دووشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه، ئه‌مه‌ش پرسیارێکی سه‌ره‌کی دروست کرد که ئایا "حیزبوڵڵا" پێیوایه هێشتا ده‌توانێت هێرشی ئیسرائیل سنووردار بکات و نه‌هێڵێت زیاتر په‌ره‌ی پێبدات، یان گورزه‌کانی ئیسرائیل به‌ڕاستی توانای "حیزب"ـیان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه لاواز کردووه.
لێره‌دا پێویست بوو پرسیار له‌باره‌ی ستراتیژی ئێران بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ هه‌ڵکشانی ئیسرائیل دژی "حیزبوڵڵا" بکرێت که دیمه‌نی سه‌ره‌کی ناوچه‌که‌ی له غه‌ززه‌وه بۆ لوبنان گواسته‌وه، چونکه غه‌ززه که میحوه‌ری هێرشی ئیسرائیلی بوو بۆ ماوه‌ی ساڵێک، له ماوه‌ی ته‌نیا هه‌فته‌یه‌کدا بوو به به‌ره‌یه‌کی لاوه‌کی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی هێرشی به‌رفراوانی ئیسرائیل دژی "حیزبوڵڵا" که ناکرێت به شتێکی دیکە جگه له جه‌نگ وه‌سف بکرێت، هه‌رچه‌نده جه‌نگێکه له جۆرێکی تایبه‌ت و هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی پێش خۆی نییه به‌تایبه‌ت جه‌نگی ساڵی 2006، له‌و ڕووه‌وه که تاوەکو ئێستا ته‌نیا له بۆردوومانی ئاسمانی چڕ سنووردار کراوه به‌بێ هێرشی زه‌مینی که ده‌کرێت له هه‌ر ساتێکدا ڕووبدات، له‌گه‌ڵ جیاوازییه‌کی گه‌وره‌ش له نێوان هه‌ردوو جه‌نگه‌که‌دا که ئه‌ویش ئاستی ئه‌و تیرۆرکردنانهیه که ئیسرائیل دژی کادره‌کانی "حیزبوڵڵا" ئه‌نجامی داوه تاوەکو گه‌یشتووەته "سه‌ره‌وه‌ی هه‌ڕه‌م".
ئێران هێشتا پابه‌نده به درووشمی "ئارامگرتنی ستراتیژی" سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و گورزه ئاراسته‌کراو و نائاساییانه‌ی به‌ر باڵه‌کانی له ناوچه‌که‌دا که‌وتووه، به‌تایبه‌ت تیرۆرکردنی نه‌سروڵڵا، ئه‌م گورزانه هه‌ڕه‌شه‌ی ڕووخانی ئه‌م باڵانه ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر به کرده‌وه کۆتایی پێیان نه‌هێنابێت. له هه‌موو حاڵه‌تێکدا "حه‌ماس" ماندوو بووه و تواناکانی تاوەکو دوا سنوور په‌کخراون، ئه‌گه‌رچی هێشتا توانای جێبه‌جێکردنی هه‌ندێک چالاکی سه‌ربازی هه‌بێت، به‌ڵام له کرده‌وه‌دا "حه‌ماس" وه‌ک ڕێکخراوێکی سه‌ربازی ڕێکخراو و کارا له یارییه‌که ده‌رهێنراوه. هه‌روه‌ها "حیزبوڵڵا"ـش ئه‌گه‌رچی به‌رده‌وامه له بۆردوومانکردنی ناوخۆی ئیسرائیل به مه‌ودای قووڵتر تاوەکو ده‌گات به ئۆرشه‌لیم و نشینگه‌کانی که‌ناری ڕۆژئاوا، به‌ڵام پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه: تا که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوێشتنی مووشه‌ک؟ ئایا ئیسرائیل ده‌توانێت به‌ته‌واوی توانای بۆردوومانکردنی بووه‌ستێنێت؟ به‌تایبه‌تی دوای بوومه‌له‌رزه‌ی تیرۆرکردنی نه‌سروڵڵا که کاردانه‌وه‌ی زۆر به‌هێزی له ناو پێکهاته سه‌ربازی و سیاسییه‌که‌یدا دروست ده‌کات.
له‌به‌رده‌م هه‌موو ئه‌مانه‌دا، ئێران هیچ بژارهیەکی سه‌ربازی دژ به ئیسرائیل نیشان نه‌دا، واته هیچ ئاماده‌باشییه‌کی بۆ به‌شداریکردن له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی نیشان نه‌دا، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌ی که له سه‌ره‌تای جه‌نگی که‌رتی غه‌ززه‌وه باو بوو که ئێران ئه‌گه‌ر ده‌ستیش له "حه‌ماس" هه‌ڵبگرێت و بیداته ده‌ست چاره‌نووسی خۆی، به‌ڵام ده‌ست له "حیزبوڵڵا" هه‌ڵناگرێت که به‌هێزترین باڵیهتی له ناوچه‌که‌دا و نایه‌وێت تواناکانی له‌ده‌ست بدات، چونکه هێڵی به‌رگری یه‌که‌میه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی و پێویستی پێی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل دامه‌زراوه ناوکییه‌کانی بۆردوومان بکات. به‌ڵام ده‌رکه‌وت که ئیسرائیل هه‌موو ئه‌و هاوکێشانه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و مێزه‌که‌ی هه‌ڵگێڕایه‌وه نه‌ک ته‌نیا به‌سه‌ر "حیزبوڵڵا"، به‌ڵکو به‌سه‌ر خودی ئێرانیش. هه‌فته‌یه‌کی ته‌واو له بۆردوومانی تووندودژی "حیزبوڵڵا" و تیرۆرکردنی دیارترین سه‌رکرده‌کانی پێش تیرۆرکردنی ڕابه‌ره مێژووییه‌که‌ی، ئێرانی هان نه‌دا بۆ گۆڕینی ستراتیژه‌که‌ی و، له‌وانه‌یه وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی ئێران بۆ تیرۆرکردنی ئیسماعیل هه‌نیه له ناوه‌ڕاستی تاران له کۆتایی مانگی ئابی ڕابردوودا، ئاره‌زووی ئیسرائیلی بۆ هه‌ڵکشان دژی "حیزبوڵڵا" تا به‌رزترین ئاست به‌رز کردبێته‌وه، تا گه‌یشته تیرۆرکردنی خودی نه‌سروڵڵا.
ئه‌مه‌ش پرسیار له‌باره‌ی ڕاستی سنووردانانی ئه‌مریکا بۆ ئێران ده‌وروژێنێت، به‌جۆرێک که ئه‌م سنووردارکردنه بووه‌ته هۆی یان نزیکه له‌وه‌ی ببێته هۆی وێرانکردنی پرۆژه‌ی هه‌رێمی ئێران له ڕێگه‌ی وێرانکردنی گه‌وره‌ترین هێز تێیدا واته "حیزبوڵڵا". له‌م ڕووه‌وه هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ی که ده‌خرێنه‌ڕوو ته‌نانه‌ت له‌ناو ژینگه‌ی خودی "حیزب"ـدا له‌باره‌ی پێشخستنی ئێران بۆ پێشینه‌ی پاراستنی سیسته‌مه‌که‌ی له‌سه‌ر هه‌ر پێشینه‌یه‌کی دیکە و له‌پێشیانه‌وه پاراستنی باڵه هه‌رێمییه‌کانی، پرسیاری ڕه‌وا و ڕاسته‌قینه‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێران ملکه‌چی بڕیارێکی ئه‌مریکی بووبێت نه‌ک ته‌نیا ئیسرائیلی بۆ له‌ناوبردنی ده‌زگای سه‌ربازی هه‌موو میلیشیاکانی سه‌ر به ئێران، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕه‌تی بکاته‌وه ملکه‌چی ئه‌م واقیعه نوێیه بێت و هه‌وڵی ڕێگری‌کردن له به‌دیهاتنی بدات، ڕه‌نگه نه‌توانێت ئه‌گه‌رنا زۆری له‌سه‌ر ده‌که‌وێت، له‌وانه بۆردوومانکردنی دامه‌زراوه نه‌وتی و ناوەکییهکانی که شتێکه ئێران به‌رده‌وام خۆی لێ لاداوه و لێی ده‌ترسێت، ئه‌مه‌ش هۆکارێکی ته‌واوه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌کان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئێران هه‌نگاوی نائاسایی بۆ به‌رگریکردن له باڵه‌کانی بنێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ئیسرائیلیش بداته‌وه هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی که له شه‌وی 13-14ـی نیسانی ڕابردوو کردی، وه‌ڵامه‌که‌ی له‌ڕووی کات و جۆره‌وه سنووردار ده‌بێت، واته ناتوانێت بچێته ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی کراوه‌وه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو باڵه‌کانی خسته ناو ئه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌وه و خۆی و ئه‌وانیش شکستیان تێیدا هێنا.
هه‌موو ئه‌مانه ئه‌و باوه‌ڕه به‌هێز ده‌که‌ن که ناوچه‌که به‌ڕاستی چووه‌ته سه‌رده‌مێکی نوێوه که به‌ته‌واوی به‌ده‌ر نییه له کاریگه‌ریی ئێران، به‌ڵام کاریگه‌رییه‌کی زۆر که‌م و کۆنترۆڵکراو ده‌بێت، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی که ئیسرائیل سوپا عه‌ره‌بییه‌کانی له بازنه‌ی ململانێ له‌گه‌ڵ خۆی ده‌رهێنا، پاشان "ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستین"ـی که‌نارگیر کرد له‌دوای داگیرکردنی به‌یرووت له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیل له ساڵی 1982 و، دوورخستنه‌وه‌ی یاسر عه‌ره‌فات و کادره‌کانی بۆ توونس، ئه‌وه‌تا ئێستا میلیشیاکانی لایه‌نگری ئێران له بازنه‌ی ئه‌م ململانێیه ده‌رده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش شتێکه لێکه‌وته‌ی له‌سه‌ر ئاستی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێت، یه‌که‌م به ڕووخاندنی پرۆژه‌ی هه‌رێمی ئێران، دووه‌م به دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئیسرائیلی و ئه‌مریکی له ناوچه‌که‌دا وه‌ک دهستڕۆییهک که هاوتای نییه. ئه‌مه‌ش پرسیارێکی سه‌ره‌کی ده‌وروژێنێت له‌باره‌ی داهاتووی خودی سیسته‌می ئێرانی، دوای ئه‌وه‌ی یه‌کێک له ئه‌رکه سه‌ره‌کییه‌کانی فراوانبوونی تاران له ناوچه‌که‌دا به‌هێزکردنی سیسته‌مه‌که‌ی و به‌رگریکردن بوو لێی، واته ناکرێت جیاکردنه‌وه له نێوان مانه‌وه‌ی سیسته‌می ئێرانی وه‌ک خۆی و له نێوان ڕووخانی پرۆژه هه‌رێمییه‌که‌ی بکرێت که به‌شێکی پته‌وه له ئامرازه‌کانی سیسته‌م بۆ به‌رگریکردن له خۆی و به‌رده‌وامبوون له حوکمڕانی تاران.
وەرگێڕانی: ئارام ناسیح
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
ململانێی "عەقڵی شۆڕش" و "عەقڵی دەوڵەت" لە ئێران: جوگرافیای سیاسیی ناوچەکە دووبارە دادەڕێژێتەوە؟
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: بوون و هەژموون، ڕۆڵ و داهاتووی لە ناوچەکەدا
5 تشرینی یەکەم
داهاتی سلێمانی چی لێ دێت؟
5 تشرینی یەکەم
بەرەی نمایش و بەرەی پرۆژە چی لە سوودی خەڵکی کوردستانە؟
3 تشرینی یەکەم
ئێمە پێتان دەڵێین: بۆچى ویستیان هەولێر بسووتێنن؟
2 تشرینی یەکەم
بۆچی ڕێبازا ما‌لا بارزان لە بەهدینان بیروباوەرەکا ئەبەدییە؟
1 تشرینی یەکەم
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای تیرۆرکردنی حەسەن نەسروڵڵا؟
28 ئەیلوول
کاک مەسرور چی وت؟
27 ئەیلوول
هەورامان چی هەیە؟
27 ئەیلوول
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی چارەسەری پێنج کێشەی گەورەی کوردستان دەخاتەڕوو
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بایدن و نەتانیاهۆ ئاشتبوونەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیەکی نێوان ترەمپ و پووتین ئاشكرا دەبێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: ئەوانەی داوای ڕووخان دەکەن بە دەنگ شاربەدەریان دەکەین
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا فرانسیس لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا کۆدەبێتەوە