سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
دەكرێت بڵێین كورد لە حوكمڕانی تازەیە، چونكە حوكمڕانییەكی سەربەخۆی نەبووە و لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام دەستی پیلانگێڕی ڕێگر بووە لەسەر جێگریی سیاسی و حوكمڕانی.
تەمەنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هەموو قەیران و بەربەست و پیلانگێڕییەكان، تەمەنێكی كامڵ نییە لە حوكمڕانی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بناغەیەكی گرنگی داڕشتووە بۆ كەوتنە سەر سكەی حوكمڕانییەكی شایستە.
كابینەی نۆیەم، سەرقافڵەی ئەو حوكمڕانییە شایستەیە بووە كە لە پێنج ساڵی ڕابردوو و سەرەڕای دەیان قەیرانی گەورەی نێوخۆیی و جیهانی، كەچی بنەمایەكی پتەوی بەسیستەمكردنی بەڕێوەبردن و خزمەتگوزاری لە كوردستان داناوە.
ئێستا باشترین ساتە بۆ شڕۆڤە و پێناسەكردنی حوكمڕانیی سەرۆكوەزیران بارزانی لە سێ ڕووەوە:
یەكەم: مەسرور بارزانی.. سەرۆكوەزیرانێكی تەكنۆكرات
پێشتر زۆر بەكەمی باس لە كەسی تەكنۆكرات لەنێو حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكرا، چونكە لەنێو سەركردە حكومییەكان بەكەمی كەسێكت دەدۆزییەوە پێشینەی ئەكادیمی و پیشەیی بەهێز و خاوەن سیفتە جیاوازەكانی كەسێكی تەكنۆكرات بێت، بەڵام ئەمە بۆ سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی تەواو پێچەوانەیە، كە خۆی دەڵێت: "دەبێت ئێمە ژێرخانێکمان هەبێت، بەتایبەت کاتێک باسی شەفافیەت و ڕوونکردنی داتاکان و ڕووداوەکان دەکەی، دەبێت تۆ ئەو ژێرخانەت هەبێت. ئێستا خەریکی دروستکردنی ئەو ژێرخانەین"، ڕێك تێدەگەین ئەمانە قسە و تێگەیشتنی سەركردەیەكی تەكنۆكراتن. سیفاتە تەكنۆكراتییەكانیشی بریتین لە:
سەربەخۆیی سیاسی:
- گرنگی بە چارەی كێشەكان دا نەك بەرژەوەندیی كەسی و حیزبی.
- بێلایەن بوو لە بڕیار و بڕیاری تایبەتی خۆی هەبوو.
مۆڕاڵی بەرز:
- پابەند بوو بە بنەما ئەخلاقییەكان و بەرپرسیار بوو لە كردارەكانی.
ـ شەفاف بوو لە دەربڕینی سیاسەت و خەرجكردنی بودجە و ئەنجامدانی پڕۆژە.
بیركردنەوەی زانستی:
- بڕیار و پڕۆژەكانی لەسەر بنەمای داتا و شیكردنەوەی ورد بوو.
- ڕەخنەگرانە بیری كردەوە و گرنگی بە چارەسەر دا.
كارامەیی بەڕێوەبردن:
- توانای ڕێكخستن و بەڕێوەبردنی پڕۆژەی گەورەی هەبوو.
- ستراتیژی درێژخایەنی هەبوو و جێبەجێشی كردن.
زانیاری و كارامەیی:
- خاوەنی بڕوانامەی بەرز و تایبەتمەندە لە بواری خۆی.
- هۆشیار و ئاگادارە لە نوێترین پێشكەوتنەكانی دونیا.
- بیرۆكەكانی كردە كردار.
پەیوەندی و نوێگەری:
- پەیوەندییە دەرەكییەكانی پتەو كرد و ڕووڕاست بوو لە پەیوەندیی نێوخۆیی.
- كراوە بوو بۆ بیرۆكەی نوێ و شێوازی نوێی كاركردن.
- گەنج و پسپۆڕانی لە دەوری خۆی كۆكردەوە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە نوێیەكان.
دووەم: مەسرور بارزانی.. حكومەت و حیزب
سەرۆكوەزیران بارزانی بەهیچ شێوەیەك کاری حکومی و حیزبی تێكەڵ نەكرد و هەرگیز بانگەشەیەكی حیزبی لە كارە حكومییەكاندا نەهێنایە سەر زمان. هەستیارترین كاتیش ئەم مانگە بوو كە بانگەشەی هەڵبژاردنی تێدا كرا و ئەمڕۆ دواهەمین ڕۆژیەتی. بۆ نموونە ئەگەر لە یەكی مانگی ڕابردووەوە تا ئەمڕۆ واتە (15ی سێپتەمبەر تا 15ی ئۆكتۆبەر) وەربگرین، دەبینین سەرۆكوەزیران بارزانی بەردی بناغەی 8 پڕۆژەی گەورەی داناوە و 13 پڕۆژەی ستراتیژی لە شوێنی جیاواز كردووەتەوە.
لەگەڵیشیدا بەشداری 13 كۆبوونەوەی جەماوەریی تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كردووە بۆ بانگەشەكردن بۆ لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان. بەڵام گرنگییەكەی سەرۆكوەزیران بارزانی لەم هەموو چالاكییە جەماوەری و گەورەیە ئەوەیە كە لە هیچیاندا كار و ئامانجەكانی خۆی تێكەڵ نەكرد و لە هەر یەكەیاندا بە جیا ئاخاوت. لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكاندا وەك سەرۆكوەزیرانێكی خزمەتگوزار و لە بانگەشەی هەڵبژاردنیشدا وەك جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، وتاری هێمن و پڕ لە مۆراڵ و واقعبینانەی پێشكەش بە هاونیشتمانیان كرد.
سێیەم: مەسرور بارزانی.. پارێزگان و یەكڕوانگەیی
جیاوازینەکردن لە نێوان پارێزگاکان
سەرۆکوەزیران بارزانی لە سێ تاونهۆڵ و لە گفتوگۆی میدیایی لەگەڵ ئاڤامیدیا، بەردەوام پێداگری لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە:
ـ هیچ جیاوازییەک نییە لە نێوان سلێمانی و هەولێر و دهۆک و هیچ شارێکی دیکەی کوردستان، هەموویان خوشک و برای ئێمەن.
ـ من خۆم نە بە سەرۆكوەزیران و نە بە گەورە دادەنێم، من برا بچووكی هەمووتانم و خزمەتكاری هەمووتانم، بەڵام یەك شت ڕێگە نادەم پێم بڵێن تۆ تەنیا هی ئەم شوێنەی یان هی ئەم دەڤەرەی، هەموو كوردستان ماڵی منە، سلێمانی بێت، هەڵەبجە بێت، قەڵادزێ بێ، دهۆك بێ، هەولێر بێ.
ـ من ئیعتراف بە زۆنی زەرد و سەوز ناكەم، هەمووی كوردستانە و موڵكی خەڵكی كوردستانە، ئیتر تۆ خەڵكی سلێمانی بیت یان هەولێر بیت، كەس هەقی ئەوەی نییە ڕێگری بكات لەوەی لەم شارە بچیتە ئەو شارە.
بۆ سەلماندنی ئەم ڕوانگەیەی سەرۆكوەزیران بارزانی، دەتوانین لەو ئامار و ژمارانەی پڕۆژە ستراتیژی و مامناوەند و بچووكەكان وردبینەوە كە لە پێنج ساڵی ڕابردوو و بە واژۆی سەرۆكوەزیران بارزانی بۆ دەڤەری سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و گەرمیان کراون.
لە كابینەی نۆیەم، 3,359 پڕۆژە بە گوژمەی 12 ترلیۆن و 838 ملیار و 607 ملیۆن دینار ئەنجام دراون كە:
ـ پارێزگای سلێمانی 644 پڕۆژەی بە گوژمەی دوو تریلیۆن و 839 ملیار و 349 ملیۆن دینار بەركەوتووە.
ـ پارێزگای هەڵەبجە 133 پڕۆژەی بە گوژمەی 319 ملیار و 843 ملیۆن دینار بەركەوتووە.
ـ ئیدارەی گەرمیان 160 پڕۆژەی بە گوژمەی 604 ملیار و 712 ملیۆن دینار بەركەوتووە.
ـ ئیدارەی ڕاپەڕین 200 پڕۆژەی بە گوژمەی 445 ملیار و 635 ملیۆن دینار بەركەوتووە.
پڕۆژە ستراتیژییەكانیش بریتیی بوون لە:
ـ پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی.
ـ پڕۆژەی ئاوی (دەرەبەندیخان)، (ڕانیە ـ حاجیاوا ـ چوارقوڕنە) و (گۆپتەپە – چەمچەماڵ).
ـ دوو پڕۆژەی گواستنەوەی وزە لە بازیان بۆ ڕانیە و لە تانجەڕۆ بۆ سەیدسادق.
ـ پڕۆژەی پردی (دەربەندی ڕانیە) و (تووەقووتی هەڵەبجە).
ـ پڕۆژەی سایلۆی (هەڵەبجە) و (گەرمیان) و (سلێمانی).
ـ پڕۆژەی دروستكردنی چەندین نەخۆشخانە و سەنتەری پزیشكی و كۆگای دەرمان.
ـ زیاتر لە 80 ملیار دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بۆ پڕۆژە كۆنەكانی پارێزگای سلێمانی.
گەڕاندنەوەی كورسی كۆتاكان
سەرۆكوەزیران بارزانی لە یەکەمین سیمپۆزیۆمی سریانی لە نیشتمان، لە ھەولێر گوتی: لە دەڤەری ئێمەدا، لە یەک گونددا، مزگەوت و کەنیسە و کنشت جێگەیان بووەتەوە و باوەڕدارانی ئەم ئایینانە و ئەم کوڵتوورە جیاوازانە، بەیەکەوە ژیاون و جیاوازییەکانی یەکتریان قبووڵ بووە".
ئەم تێگەیشتنەی سەرۆكوەزیران بارزانی، لە ڕابردوو و ئەو كولتوور و ئەقڵیەتی پێكەوەژیانە دێت كە لە دەڤەری بارزان و دهۆك و هەولێر هەیە و وای كردووە كە توركمان و كلدانی و ئاشووری و سریانی و ئێزیدییەكان هەست بە جیاوازی نەكەن و بتوانن لە نێو پەرستگەكانیان نزا بكەن و تەنانەت لە نێو پەرلەمانی كوردستان كورسیی تایبەت بە خۆیان هەبێت.
لەمەشدا هەر سەرۆكوەزیران بارزانی و پارتی بوون كە شەڕیان لەسەر ئەو موئامەرە و پیلانگێڕییە كرد كە لە بەغدا و لە ڕێگەی مەحكەمەی فیدراڵییەوە ویستیان كورسی ئەو كۆتایانە نەهڵێن و بە هەر شێوەیەك بوو بەشێكی زۆریان هێڵدرانەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
تێگەیشتن لە مانای فەلسەفەی سیاسەت لە هەرێمی کوردستاندا
10 تشرینی دووەم
پاش گەڕانەوەی ترەمپ ئیسرائیل كێ بە ئامانج دەگرێت؟
7 تشرینی دووەم
كێشەی سەرژمێرییەكە لەچیدایە؟
3 تشرینی دووەم
سهرژمێری دانیشتووان و كاریگهرییهكانی لهسهر سنووری ماددەی 140
2 تشرینی دووەم
سەرژمێری و سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیا
2 تشرینی دووەم
بچووکبوونەوەی پەرلەمان لە سەردەمی میدیا و سۆشیاڵ میدیا
31 تشرینی یەکەم
هەژماری من دوور لە ململانێی سیاسی
31 تشرینی یەکەم
بانگەشەی ساختەكاری و گوتاری سەرگەردانی
30 تشرینی یەکەم
بنەمای نوێی ناسیاسی بۆ پێكهێنانی حكومەت
28 تشرینی یەکەم
ئەو حیزبانەی دەکشێنەوە کورسییەکانیان بە کێ دەدرێت؟
27 تشرینی یەکەم
- بیروڕا
- 10 تشرینی دووەم
تێگەیشتن لە مانای فەلسەفەی سیاسەت لە هەرێمی کوردستاندا
- بیروڕا
- 7 تشرینی دووەم
پاش گەڕانەوەی ترەمپ ئیسرائیل كێ بە ئامانج دەگرێت؟
- بیروڕا
- 3 تشرینی دووەم
كێشەی سەرژمێرییەكە لەچیدایە؟
- بیروڕا
- 2 تشرینی دووەم
سەرژمێری و سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیا
- بیروڕا
- 31 تشرینی یەکەم
بچووکبوونەوەی پەرلەمان لە سەردەمی میدیا و سۆشیاڵ میدیا