
بەهێز شێخ کامیل، بەڕێوەبەری ئاڤا میدیا لە میانی بەشداریکردن لە سێیەم کۆڕبەندی سعودیە
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕیازی پایتەختی سعودیە بووم، بۆ بەشداریکردن لە سێیەم کۆڕبەندی سعودیە بۆ ڕاگەیاندن. کۆڕبەندەکە ساڵانەیە و ئامانج لێی خستنەڕووی نوێترین داهێنانە تەکنەلۆجییەکانی بواری ڕاگەیاندن و گفتوگۆکردنە لەسەر ئەرکی میدیا و خۆگونجاندنی لەگەڵ گۆڕانکارییەکان و پێشخستنی ناوەڕۆک.
ئاڤا میدیا تاکە میدیای کوردیی بەشدار و بانگهێشتکراوی کۆڕبەندەکەی ئەمساڵ بوو، لە ساڵانی داهاتووشدا بەشداربوویەکی سەرەکی دەبێت و یەکێک دەبێت لەو 80 میدیا ناوچەیی و جیهانیانەی کە لە چەندین وڵاتی جیاوازەوە بەشدار دەبن.
براندێکی نوێی میدیایی کوردی و هەڵگری ناوەڕۆک و پەیامێکی نوێ، جێی خۆشحاڵیی بەرپرسانی کۆڕبەندەکە و هەموو ئەو دەزگا و کۆمپانیا میدیاییانە بوو کە بەشداری کۆڕبەندەکە بوون. بۆ ئەوان جێی بایەخ بوو میدیایەک لە ناوچەکە دروشمی (نە کراوە و نە بینراوە)ـی هەڵگرتبێت، هەر ئەو دروشمەی ئێمەش لە زۆربەی گفتوگۆکانمان لەگەڵ میدیا گەورەکان دەبووە جێی مشتومڕ و بیرکردنەوە لە داهێنانی نوێ، ستراتیژ و ڕووانینی ئاڤا میدیا گوێلیگیراو بوو، نەک تەنیا ئێمە گوێگر بین.
ڕەنگە زۆر کەس پێیان وابێت (نە کراوە و نە بینراوە) دروشمێکی گەورە بێت، بەڵام ئێمە کە شانمان داوەتەبەر ئەو دروشمە، لە ناواخنیشیدا تەحەدییەکی دیکەمان هەڵگرتووە، ئەویش جێبەجێکردنیەتی بە پشتبەستن بە توانا و ئەزموونی ڕۆژنامەنووسی گەنجی وڵاتی خۆمان دوور لە هێنانی توانای دەرەکی و ڕاهێنەری بیانی. لەوەشدا دوو ئامانجی سەرەکیمان هەن، یەکەمیان؛ بەهەدەرنەدانی پارە، کە زۆربەی کەناڵەکان لەوەدا پارەیەکی ئێجگار زۆریان دەڕوات. دووەمیشیان ئەوەیە کە پێمان وایە خۆمان دەتوانین باشتر لە خەڵکی بیانی لە بینەر، بیسەر و خوێنەرەکانمان تێبگەین و نزیک بین لێیان کە چییان پێویستە بە پراکتیک بیکەین، نەک تەنیا تیۆری بین. کاتێک ئەوەم بە بەرپرسی ئەکادیمیای ڕاهێنانی کۆمەڵەی تەلەڤزیۆنەکانی ئێم بی سی گوت، ئەوپەڕی خۆشحاڵیی پێشان دا و ڕای وابوو ئەو پشتبەخۆبەستنە وادەکات لە داهاتوودا لەو شێوە کۆڕبەندانەدا ڕۆژنامەنووسانی ئێمە قسەکەر دەبن و پێشەنگی داهێنان دەبن.
بۆیە ئێمە دەمانەوێت و مەبەستمانە لە هەموو کۆڕبەندە میدیاییەکان و پێشانگە تەکنەلۆجییەکان بەشداربین، بەڵام بەشداریکردنمان بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی زانیاریی و کاری هاوبەش بێت، نەک تەنیا وەرگرتن و کاری تاکلایەنە. لەسەر ئەو بنەمایەش لە داهاتوودا کاری میدیایی هاوبەشمان لەگەڵ کۆمەڵەی تەلەڤزیۆن و ڕادیۆکانی وڵاتی سعودیە SBA، کۆمەڵەی تەلەڤزیۆنەکانی MBC، ئاژانسی هەواڵی ئێندیپێندنت، ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت و کۆمەڵەی ڕادیۆکانی وڵاتانی عەرەبی دەبێت. کە بێگومان ئەوە تەنیا ئامانجی ئێمە نییە و نابێت، بەڵکو ئەوە تەنیا دەستکەوتی کۆڕبەندێکە و لە کۆڕبەند و کۆنفرانسە میدیاییە جیهانییەکانی داهاتوو، کاری گەورەتر لەگەڵ میدیا گەورە جیهانییەکان دەکەین، بەبێ ئەوەی ڕێگە بدەین ناسنامەی میدیایی و نیشتمانیی خۆمان کاڵ دەربکەوێت، چونکە ئێمە باوەڕمان بە تێکەڵاوبوونە، بەڵام هیچ کاتێک لەگەڵ توانەوەدا نین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

(خۆرمۆر) نەک (کۆرمۆر)
1 کانوونی یەکەم

بەرەی تاریكی چیان بۆ خەڵك پێیە؟
30 تشرینی دووەم

بارزانی لە شرناخەوە; ڕەگ و ڕیشەی کوردایەتیی وا لە ڕۆحی عیرفاندا
29 تشرینی دووەم

کۆرمۆر و تاوانی ڕووناککردنەوەی نیشتمان
29 تشرینی دووەم

ئامانجی سەرەكی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر؟
27 تشرینی دووەم

یەكێتی لە داوی پۆپۆلیزمدا
26 تشرینی دووەم

بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
20 تشرینی دووەم

سوودانی و وەلانانی لووتبەرزی !
20 تشرینی دووەم

مێپس پەیامی كوردستانی گەیاندە هەمووان
19 تشرینی دووەم

لە دیدگاوە بۆ واقیع: چۆن هەولێر پێشەنگایەتی گۆڕانکاری ژینگەیی کوردستان و عێراق دەکات
16 تشرینی دووەم
- بیروڕا
- 1 کانوونی یەکەم
(خۆرمۆر) نەک (کۆرمۆر)
- بیروڕا
- 30 تشرینی دووەم
بەرەی تاریكی چیان بۆ خەڵك پێیە؟
- بیروڕا
- 29 تشرینی دووەم
کۆرمۆر و تاوانی ڕووناککردنەوەی نیشتمان
- بیروڕا
- 27 تشرینی دووەم
ئامانجی سەرەكی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر؟
- بیروڕا
- 26 تشرینی دووەم
یەكێتی لە داوی پۆپۆلیزمدا






