لە ساڵیادی کۆچی دوایی پیاوی حیکمەت و خەبات ئیدریس بارزانی دا
- بیروڕا
- 31 کانوونی دووەم

ساڵان تێدەپەڕن و یادەوەرییەکان بە زیندوویی دەمێننەوە و هەرگیز نامرن. یادی کاک ئیدریس و هەزاران شەهیدی ڕێگەی: (یان کوردستان یان نەمان) زیندووە و لە دڵ و یادگەی هەموو ئەو تیکۆشەرانەدا هەڵکەندراوە کە نە لە شاخ و نە لە شار، نە لە سەنگەری نەبەردیدا، نە لەژێر ئەشکەنجەو ئازاری ناو زیندانەکانی بەعسدا، سەریان نەوی نەکردو لە تاریکترین و سەختترینی ڕۆژگارەکاندا، خەونی ڕزگاری و سەروەریی کورد و کوردستانیان بە هیچ پلە و پایە و بەرژەوەندی و دەسکەوتێکی دارایی نەگۆڕییەوە.
لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، یادی ئیدریس بارزانی دەکەینەوە، ئەو پیاوەی کە تەنیا سەرکردەیەکی سیاسی نەبوو، بەڵکو دەنگی حیکمەت و دانایی بوو لە سەردەمی ململانێیەکی سەخت و شەڕی خۆکوژیی نێوان براکان دا، ئەو لەو ڕۆژگارەدا خۆی و پارتەکەیی کرد بە پردی دڵنیایی بۆ پەڕینەوەی نەتەوەکەی بەرەو یەکبوون و سەرفرازی و دواڕۆژێکی ئومێدبەخش.
ئیدریس بارزانی سەرکردەیەکی تەقلیدی نەبوو، پیاوێک بوو کە دەیزانی چۆن لەناو زریانی شەڕی ناوخۆدا، تۆوی هیوا و ئومێد بچێنی. دەیزانی چۆن لە تاریکایی شەوی دەیجوور و نائومێدیدا، ڕەنگی ئاسۆیەکی ڕۆشن بڕێژێ. ئەو خاوەنی ئیرادە بوو بۆ دۆزینەوەی سەرە داوی دیپلۆماسی کاتێک کە چارەنووسمان هاوبەش دەبوو.
بەداخەوە کاک ئیدریس و هەزاران تێکۆشەری تری ئەم گەلە، بەر لەوەی هەناسەیەکی قووڵی خۆزگە و خەونە بەدیهاتووەکانیان هەڵمژن، جێیان هێشتین و چوون بەرەو دونیای نەمری.
ئیدریس بارزانی تەنیا ناوێک نەبوو لە ساڵنامەی مێژوودا، بەڵکو پردێکی دڵنیایی بوو بۆ گەیاندنی خەون بە واقیع، شۆڕش بە دیپلۆماسی، ڕابردوو بە ئایندە.
پیاوێک کە تەلیسمی ژەهر و ژاوەژاوی دەسەڵات و هێز و تۆڵەسەندنەوە و ڕق و کینە کاری لێ نەکرد!
پیاوێک کە لە خەباتی سیاسیدا لەبری نەفرەتکردن لە تاریکی، چرای شکۆمەندیی هەڵکردبوو. لەبریی هاتوهاوار و زمانی دڕ و ئاگرین، دەنگ و زمانی هێمنی و تەبایی و هاوچارەنووسیی هەڵبژاردبوو. لە گێژاوی ئاڵانگاری و ڕووبەڕووبوونەوەدا بە حیکمەت و ئارام بوو، خاوەنی عەقڵێکی سەنگین و هاوسەنگ بوو.
لە فەرهەنگی دوا ساڵانی تەمەنی کورتیدا سازان خواستی بوو نەک ترازان .. متمانەو لەیەکتر گەیشتنی لا پەسەند بوو نەک بەد گومانی، بەیەکترگەیشتن ئامانجی بوو نەک لەیەکتر دابڕان.
کاک ئیدریس و هەزاران قارەمانی تر ڕۆیشتن و جێیان هێشتین، بەڵام کاروانی خەبات نەوەستاوەو ناشوەستێت . ئەمڕۆ لە هەلومەرجێکی زۆر سەخت و پڕ پیلانی ناوخۆو دەرەکیدا، سەرۆک بارزانی ئاڵاهەڵگرو پێشەنگ و ڕێبەری گەلی کوردستانە و کوڕو برازاو دۆست و هاوسەنگەرو هاوخەباتانی کوردایەتی،درێژە پێدەری کاروانی کوردن بەرەو بەدیهێنانی خەونە ڕەواکانی نەمران.
ئەمڕۆ لەسایەی قوربانی و خەبات و دیپلۆماسییەتەوە هەرێمی کوردستان لەسەر نەخشەی جیهان قەوارەیەکی سیاسی و ئابووریی متمانە پێکراوە. قۆناغەکانی ململانێ و شەڕی ناوخۆمان بۆ تا هەتا تێپەڕاند، ئێستا لە قۆناغی پتەوکردن و یەکخستنی دامەزراوەکانی دەوڵەتداری و چەسپاندنی دەستەڵاتی یاساو یەکخستنی هێزی پێشمەرگەداین، هەموو ئەوانەش بەشێک بوون لە خەون ئاوات و میراتی فیکریی ئیدریس بارزانی کە لە هەموو هەنگاوێکیدا بەرەو یەکخستنی سەنگەرو ڕیزەکانی کوردایەتی، ئامادەی سازان و لێبوردەیی و کرانەوە بوو.
یادی ئیدریس بارزانی چرایەکی ڕۆشنە ڕێگەی خەباتی نەوەکانی ئەمڕۆ و داهاتوو ڕووناک دەکاتەوە، بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگرە کە قوربانیدان بێهودە نەبووە و نابێ و تەنها ئیرادەی ڕاستەقینەیە کە مێژوو دروست دەکات.
نوێترین بیروڕا

شۆڕشی ئاوەدانی مەسرور بارزانی
23 تشرینی یەکەم

هات.. دەستی ئاوەدانی مەسرور بارزانی بەرەو سلێمانی هات
19 تشرینی یەکەم

"كردمان، نەک دەیكەین"؛ قۆناغی نوێی بانگەشەی هەڵبژاردن
15 تشرینی یەکەم

هەڵبژاردن و دووبارە دڵنیاکردنەوە لە فرە جەمسەریی لە عێراقدا
14 تشرینی یەکەم

ڕووی ڕاستەقینەی ئیسلام ترسە یان خۆشەویستی؟
14 تشرینی یەکەم

شەوی سووری كریپتۆ: چۆن ترەمپ بازاڕی بیتکۆین و دراوە ئەلیكترۆنییەكانی هەژاند؟
11 تشرینی یەکەم

ڕۆژی جیهانیی دەرووندروستی: قەیرانە نێوخۆییەکان مەترسین لەسەر دەروونمان، چۆن؟
10 تشرینی یەکەم

لابردنی سفرەکان لەسەر دراو: چارەسەرێکی ڕیشەیی یان کات کوشتنێکی ژمێرەیی؟
10 تشرینی یەکەم

مەسرور بارزانی، هێزێک بۆ گۆڕینی قەیران بە بونیادی ستراتیژی
9 تشرینی یەکەم

لە هەردوو ستادیۆمی ئامەد و وانەوە؛ جاڕدانی مانیفێستی کوردبوون
7 تشرینی یەکەم
- بیروڕا
- 23 تشرینی یەکەم
شۆڕشی ئاوەدانی مەسرور بارزانی
- بیروڕا
- 19 تشرینی یەکەم
هات.. دەستی ئاوەدانی مەسرور بارزانی بەرەو سلێمانی هات
- بیروڕا
- 15 تشرینی یەکەم
"كردمان، نەک دەیكەین"؛ قۆناغی نوێی بانگەشەی هەڵبژاردن
- بیروڕا
- 14 تشرینی یەکەم
ڕووی ڕاستەقینەی ئیسلام ترسە یان خۆشەویستی؟






