
دوای چەند مانگێک لە پەخشی ئاڤا میدیا، ئێستا بووەتە شاشەی ژمارە یەکی هەرێمی کوردستان، ئەمەش بەپێی داتا و ڕاپرسییەکان. کە ئەمە نەک سەرکەوتنێکی گەورەیە، بەڵکو دەکرێ بگوترێ موعجیزەیە کە چۆن میدیایەکی تازە لەناو ئەو هەموو میدیا بەتەمەنانە دروست ببێ و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا کۆنترۆڵی گۆڕەپانەکە بکات و ببێتە کاریگەرترین و پڕبینەرترین. قۆناغی ئاڤا میدیا قۆناغێکی نوێی میدیایە لە کوردستان. دەبێ بگوترێ میدیای کوردی دوای ئاڤا و پێش ئاڤا.
کۆنسێپتی ئاڤا میدیا نوێ بوو بۆ کوردستان کە هەواڵ و ئینتەرتەیمێنت پێکەوە گرێدراوە. لەگەڵ خۆمان کۆنسێپتی میدیاکانی دیکەشمان گۆڕی و ڕۆژانە دەبینین چۆن لەژێر کاریگەریی ئاڤا میدیان. ئێمە گوتمان کەناڵێکی لۆکاڵین و گرنگی دەدەین بە ناوخۆ زیاتر لە هەموو شتێک و سەرکەوتوو بوو، گوتمان هەواڵ ناخوێنرێتەوە، بەڵکو ستۆریە و دەگێڕدرێتەوە، گوتمان کەناڵی خێزانین و پاراستنی بەهای دینی ونیشتمانی و کولتووری لە پێشینەی کارەکانمانە، لە ماوەی چەند مانگی سەرەتا زیاتر لە چاوەڕوانییەکانی خۆمان خەڵک پێشوازی لێکردین و بووینە میدیای خەڵک.
ڕۆژانە دەیان کێشەی خەڵک لە ئاڤا میدیا چارەسەر دەکرێن، خۆشحاڵین دەبینین دوای ئێمە میدیاکانی دیکە کە دەیان ساڵە هەن لەژێر کاریگەریی ئاڤا میدیا ڕێچەکەی خۆیان گۆڕیوە. ڕووماڵی شەڕی ئۆکراینا بووەتە پێشبڕکێی دابەشکردنی ئۆتۆمبێل و وەک کەسێک لە کۆمێنت نووسیبووی واتان کردووە خەریکە بەڕێوەبەری کەناڵەکانی دیکە ئۆتۆمبێلەکانی ژێرخۆشیان دەکەن بە خەڵات. لە لایەکی دیکەشەوە هەمووی دەستیکردووە بە گێڕانەوەی هەواڵ وەک چیرۆک و چاوەڕێن بزانن ئاڤا چی دەکات.
ستایڵ و دیجیتاڵ میدیای کوردی هەمووی خەریکە دەبێت بە مۆر، بە ڕەنگیش نەبێ بە دەنگ و بە ئاماژە.
چیرۆکی سەرکەوتنی ئاڤا میدیا دەبێ بکرێتە بابەتێکی لێکۆڵینەوەی بەشەکانی میدیا لە زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان.
ئاڤا بەهدینان و ئاڤا سپۆرتیش وەک بەشێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا زۆر زوو سەرکەوتن و کاریگەرترینن. ملیۆنەها بینەری ڕۆژانەی دیجتاڵ میدیای ئاڤا لە گشت پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا باس ناکەین، چونکە خۆتان دەیبینن.
ئامۆژگاریمان بۆ هەموو ڕکابەرەکان ئەوەیە گرنگە هەر کەسە و ناسنامەی خۆی بپارێزێ و جیاوازیی خۆی نیشان بدات و بانگهێشتتیان دەکەین بۆ ڕکابەری لە کاری داهێنان نەک کۆپی پەیستی بێتام، پێمانخۆشە ڕکابەری هەبێ.
لەوەش تێدەگەین کە داتاکانی ئاڤا میدیا شۆکن بۆ هەندێک و بەشێوەیەک سەرلێشێواوی دروست کردووە، بە ڕۆژ کفر دەکەن و بە شەویش بەبێ دەستنوێژ لە تەراویحن.
بۆ ئاڤا میدیا خەڵک گەورەترین سەرمایەمانە و هیچ کات تووشی غروور نابین و پشتبەخوا لە داهێنان بەردەوامین.
سەدای ئاڤا میدیا تەنیا لە باشوور نییە، لە ڕۆژهەڵاتی خۆشەویستیش ئاگادارین چ پێشوازییەکی گەرم لە ئەستێرەکانمان دەکرێ و چۆن ڕۆژانە پێمان دەڵێن بژی ئاوا میدیا و میدیای نیشتیمان.
خاڵی سەرکەوتنی ئاڤا میدیا کاری تیمە و هاوکاری و خۆشەویستییە بۆ کارەکە.
لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزیش دەبینین ئاڤا میدیا چۆن چووەتە هەموو ماڵێک و ڕۆژانە بووینەتە هیوا و شاشەکان مۆر بوون. داتاکان و ژمارەکان و چیرۆکی ڕۆژانەی خەڵک لەگەڵ ئاڤا و ئەستێرەکانی زۆر دڵخۆشکەرن و هێزی کارمانە. یەکێک لە مامۆستاکانی بەشی ڕاگەیاندن هاتە ئاڤا میدیا و گوتی ئەرێ بەڕاستی ئاڤا بۆ وادەکات، چۆن توانی لەم چەند مانگە کەمە ئاوا گەشە بکات، هەروەها ڕیسکە، چونکە چۆن دەتوانن لە لووتکە بمێننەوە، گوتمان مامۆستای بەڕێز ئەوەی دەبینی هێشتا نەکراوەیە و جارێ نەبینراوە، ماوە لە سەرەتای پرۆژەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

ئامانجی سەرەكی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش

یەكێتی لە داوی پۆپۆلیزمدا
26 تشرینی دووەم

بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
20 تشرینی دووەم

سوودانی و وەلانانی لووتبەرزی !
20 تشرینی دووەم

مێپس پەیامی كوردستانی گەیاندە هەمووان
19 تشرینی دووەم

لە دیدگاوە بۆ واقیع: چۆن هەولێر پێشەنگایەتی گۆڕانکاری ژینگەیی کوردستان و عێراق دەکات
16 تشرینی دووەم

پرۆژەكانی حكومەت و گۆڕینی هاوكێشەی دەنگدان
13 تشرینی دووەم

دهۆک و واسیت؛ جیاوازیی نێوان هەراجی دەنگی هاونیشتمانیان و ستراتیژی نیشتمانی
12 تشرینی دووەم

بانگەشەی هەڵبژاردن و ئەتەکێتی وتاردان
10 تشرینی دووەم

سەرۆكوەزیرانی هەمووان ڕێگەنادات مەشخەڵی "نەورۆز" بكوژێتەوە
4 تشرینی دووەم
- بیروڕا
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامانجی سەرەكی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر؟
- بیروڕا
- 26 تشرینی دووەم
یەكێتی لە داوی پۆپۆلیزمدا
- بیروڕا
- 20 تشرینی دووەم
بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
- بیروڕا
- 20 تشرینی دووەم
سوودانی و وەلانانی لووتبەرزی !
- بیروڕا
- 19 تشرینی دووەم
مێپس پەیامی كوردستانی گەیاندە هەمووان





