سەردەمێکی نوێ بۆ میدیای کوردی؛ قۆناغی ئاڤا میدیا
- بیروڕا
- 27 ئاب

هاوکار یاسین
سەرپەرشتیاری ژووری هەواڵی ئاڤا میدیا

دوو ساڵ بەر لە ئێستا دەستمان بە پلاندانان و کارکردن بۆ دامەزراندنی پڕۆژەیەکی نوێی میدیایی کرد، پڕۆژەیەک لە یەکەم ڕۆژەوە گوتمان دەبێت لە کەس نەچین، بۆ خەڵک بین، جیاواز و نەبینراو بین.
گوتمان دەبێت لەو قۆناغانەی میدیای کوردی لە دروستبوونییەوە تاوەکو ئێستا پێیدا تێپەڕیوە، ببین بە بەشێک و سەردەمەکە ناوبنێین قۆناغی دوای دروستبوونی ئاڤا میدیا.
ئێستا کە کەمتر لە ساڵێکە ئەم پڕۆژە میدیاییە دامەزراوە، گەیشتین بە پلەی یەکەم و پڕبینەرترین و کاریگەرترین میدیا و تەلەڤزیۆنی کوردستان.
ئێستا ئاڤا میدیای خەڵکە و هەمووان بۆ چارەسەری کێشەکانیان و گەیشتنی دەنگیان و پەیامەکانیان داوای دەکەن، خۆ بینیوتانە ئاڤا لە هەرکوێ تۆزێک دوابکەوێت، ئەگەر 20 مایکیشی لێبێت، چاوێکی پێدا دەگێڕن و دەڵێن: کوا ئاڤای لێنییە؟
ئێستا ڕۆژانە دەبینین میدیا تەمەن 10 بۆ 12 ساڵانەکان دێنە سەر ڕێچکەی ئێمە و ڕۆژانە لاساییمان دەکەنەوە.
هەمووان لە هەوڵدان لە ئێمە بچن، سەردەم گۆڕا، ئێستا قۆناغی دوای لەدایکبوونی ئاڤا میدیایە.
ئەمڕۆ دوای کەمتر لە ساڵێک کاتێک لە ڕاپرسییەکی ئەکادیمی لەسەر بنەمای دابەشبوونی دانیشتووان لە هەموو شارەکانی کوردستان ئاڤا دەبێتە یەکەمین کەناڵی کوردستان لەڕووی ژمارەی بینەران و کاریگەرییەوە، بۆ ئێمە شانازییە، لە خۆمانەوە نەمان دەگوت ئاڤا یەکەمە.
خواستەکەی ئێمە هێشتا ئەمە نییە، ئامانجمان گەورەترە و زیاترمان پێیە، لەکار ناوەستین و قۆناغی دوای ئەمەش، هەر خۆمان داهێنەرەکەی دەبین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

سەرۆک بارزانی كاندید بۆ نۆبڵی ئاشتی 2026
8 شوبات

لە ژەنەراڵی چیاکانەوە بۆ ژەنەراڵی ناو کۆشکی ئەلیزێ
7 شوبات

هەرێمی کوردستان لەنێوان هەلی زێڕین و مەترسی گەورە
3 شوبات
ئێستا نۆرەی حیزبەکانە؛ پەیام و وانەکانی میللەت لە شەقامەوە
3 شوبات

شوناس و مێژووی کورد؛ لە لووتکەی چیاکانەوە بۆناو شەقامەکانی دنیا
31 کانوونی دووەم

سەرۆک بارزانی؛ مەرجەعێک بۆ كورد بە كردار
29 کانوونی دووەم

شۆڕشی کەزی لە ئەفریقاوە بۆ کوردستان
25 کانوونی دووەم
بۆ ژەنەڕاڵ مەزڵووم
25 کانوونی دووەم

کورد و ناسەقامگیری درێژخایەن
22 کانوونی دووەم

سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
21 کانوونی دووەم
- بیروڕا
- 29 کانوونی دووەم
سەرۆک بارزانی؛ مەرجەعێک بۆ كورد بە كردار




