
لە ماوەی ساڵێکدا ئاڤا سەلەماندوویەتی کە دامەزراندن و کردنەوەی پێویست و گرنگ بووە، بۆ؟ چونکە خەڵک خۆی تێدا بینیوە، بۆی دەرکەوتووە ئاڤا کلیلی چارەسەری زۆرێک لە کێشە و ئاریشەکان بووە، بەتایبەتی ئەو کێشانەی کە ساڵانێکە پشتگوێخراون بە هەڵپەسێراوی بەبێ چارەسەرکردن ماونەتەوە.
هاووڵاتییەک لە کەلار یەکێک لە زاخۆ بەیەک شێوە درکیان بەوە کردووە کە ئاڤا میدیا و ستافەکەی خەمی ئەوەیانە دەیانەوێت کێشەکانیان چارە سەربکەن و کردووشیانە.
یەکێکی دیکە لە دەستکەوتەکانی ئاڤا میدیا لە ماوەی ساڵێکدا ئەوەیە کە پێشمەرگەیەک، ژینگەپارێزێک، فەرمانبەرێک، کرێکارێک، پزیشکێک و شوانێک و دەروێشێک، خاوەن پیشەیەک ئاڤا بۆیان بووە بە ئاوێنە و خۆیانی تێدا دەبیننەوە، ئەوەتا لە زۆرێک لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکاندا خەڵک داوای مایکی ئاڤا دەکات، لە کاتێکدا ڕیزێک لە مایکی میدیاکانی دیکەی لەبەردەمدایە ئەمە چیمان پێ دەڵێت؟ ئەمە دەڵێت ئاڤا دروشمی نە کراوە نە بینراوەی کردووە بە کردار.
ئاڤا میدیا لە ماوەی ساڵێکدا تەنیا دەنگی کوردانی باشووری کوردستان نەبووە، بەڵکوو باکوور و باشوور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای لکاندووە بەیەکەوە، ئەگەرچی لەسەر نەخشە لێکترازاون، ئێستا ئاڤا میدیا دەنگی نەتەوەکانی دیکەشە، پرۆگرام و بەرنامەکانی ئاڤا لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق دەرخەری ئەو ڕا سیتیەیە.
ئەرکی ئاڤا قورسە
دەبێت ئاڤا میدیا نیشتمانی بێت وەک ئەوەی هەیە و لەو هێڵە لانەدات، لە خەڵکەوە بۆ خەڵک بێت، هەواڵەکانی هێندەی دیکە ئاسان و کاریگەر بێت بۆ ئەوەی هەموو کەسێک تێی بگات چی دەگوزەرێت لە کوردستان و ناوچەکە، دەبێت ئاڤا لەوە تێبگات ئەرک و بەرپرسیاریەتیەکەی هێندە قورسە پێویستی بە شەونخوونی و هەوڵ و ماندووبوونی زیاتر هەیە، کارمەند و پەیامنێرەکانی ئاڤا میدیا بەردەوام لەناو خەڵک دابن، چونکە ئێستا هەموو کەسێک لە کوردستاندا حەز دەکات دەنگ و ڕەنگی لە ئاڤاوە ببینرێت و ببیسترێت. چونکە دەزانن لە کاتژمێر حەوتدا هەموو کوردستان لە بەرپرسێکی باڵاوە تاکوو خوارەوە تەماشای ئاڤا میدیا دەکەن، ئاڤا سەرچاوەی زانیارییەکانیانە.
ساڵیادی ئاڤا میدیا لە تەواوی کوردستان و کارمەندە و سەرپەرشتیارانی ئاڤا میدیا پیرۆزە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

سەرۆک بارزانی كاندید بۆ نۆبڵی ئاشتی 2026
8 شوبات

لە ژەنەراڵی چیاکانەوە بۆ ژەنەراڵی ناو کۆشکی ئەلیزێ
7 شوبات

هەرێمی کوردستان لەنێوان هەلی زێڕین و مەترسی گەورە
3 شوبات
ئێستا نۆرەی حیزبەکانە؛ پەیام و وانەکانی میللەت لە شەقامەوە
3 شوبات

شوناس و مێژووی کورد؛ لە لووتکەی چیاکانەوە بۆناو شەقامەکانی دنیا
31 کانوونی دووەم

سەرۆک بارزانی؛ مەرجەعێک بۆ كورد بە كردار
29 کانوونی دووەم

شۆڕشی کەزی لە ئەفریقاوە بۆ کوردستان
25 کانوونی دووەم
بۆ ژەنەڕاڵ مەزڵووم
25 کانوونی دووەم

کورد و ناسەقامگیری درێژخایەن
22 کانوونی دووەم

سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
21 کانوونی دووەم
- بیروڕا
- 29 کانوونی دووەم
سەرۆک بارزانی؛ مەرجەعێک بۆ كورد بە كردار





