
گرافیکی ئاڤا نیوز
شەش مانگ بەسەر کۆمەڵکوژیی کەسانی سڤیلی ئیسرائیل لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023 لەلایەن حەماسەوە تێدەپەڕێت. لەگەڵ ئەوەشدا، هێشتا هیچ ئاسۆیەک بۆ وەستانی خوێنڕشتن لە غەززە دیار نییە. ئیسرائیل دوورودرێژترین، خوێناویترین و وێرانکارانەترین شەڕ لە مێژووی خۆیدا بەڕێوەدەبات و بەمەش دەرگا بەڕووی قۆناغێکی نوێ و ترسناکی ناکۆکیدا دەکاتەوە کە دەمێکە گیرۆدەی تراژیدیاکانییەتی.
مانگەکانی ڕابردوو خراپترین جۆری ترسیان تێدابوو. سوپای ئیسرائیل بە شێوازێکی تەواو جیاواز وەڵامی تیرۆری حەماسی دایەوە. ناهاوسەنگی بووە نەریت و جیاوازیی نێوان میلیشیا چەکدارەکان و خەڵکی سڤیلدا نەهێشت. ڕاپۆرتی وێبسایتێکی بنکۆڵیی نموونەیەکی سیمبولیکە بۆ ئەمە: بەگوێرەی وێبسایتەکە، ژیریی دەستکرد لە دیاریکردنی هەزاران ئامانجی مرۆییدا بەکاربراوە؛ هیچ یەک لەو ئامانجانەش کەسانی بەشداربوو لە هێرشەکانی 7ـی ئۆکتۆبەر یان لە هەڵکەندنی تونێلە زەبەلاحەکانی حەماس نەبوون. ئەی ئەنجامەکان چی بوون؟ چوار مانگ دوای کۆنترۆڵکردنی گەورەترین نەخۆشخانەی غەززە، بە ئامانجی گەڕان بە دوای چەکدارەکانی حەماسدا، سوپای ئیسرائیل گەیشتە ئەو باوەڕەی کە پێویستە لە کۆتایی مانگی ئاداردا هێرشێکی دیکەی خوێناوی و وێرانکارانە بکاتە سەر نەخۆشخانەکە. بۆئەوەی یەکێکی دیکەشی بە دوادا بێت.
لە سەر بنەمای پاڵنەرەکانی سەرۆکوەزیران بنیامین نەتانیاهو، کە مانەوەی سیاسیی ئەو دەوەستێتە سەر وێرانکردنی غەززە، دەرکەوت لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە نەیتوانیوە بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد بکات، هەروەک چۆن نەشیتوانیوە حەماس لەناو ببات؛ بۆیە ئیسرائیل دووبارە کەرتی غەززە داگیردەکاتەوە، کە 16 ساڵە لە گەمارۆدا دەیخنکێنێت. پەڕگیریی توندڕەوترین حکومەت لە مێژووی ئیسرائیلدا نەک هەر قەیرانێکی مرۆیی بێوێنەی درووست کردووە، بەڵکو ئاماژە بەوەش دەدات کە ڕێگە لە هەر جۆرە بونیاتنانەوەیەکی دووبارەی غەززە دەگرێت؛ ئەمە ئەگەر ڕۆژێک دەرفەتی بێدەنگبوونی تفەنگەکان ڕەخسا.
نمایشی ئیسرائیلی بە هۆی کوێریی ئەمریکاوە تووندتر بوو، ئەمریکا پشتیوانیی لێکرد. دوای وێرانکردنی فەلەستینییە سیڤیلەکان، ڕۆژنامەنووسان و فریاگوزارە مرۆییەکان، ئینجا نۆرە هاتە سەر کوژرانی شەش کارمەندی بیانیی ڕێکخراوێکی ناحکومیی ئەمریکی. ئەوان لە چەند هێرشی یەک لەدوای یەکی درۆنە ئیسرائیلییەکان، لە میانەی گەشتێکیاندا کوژران کە تەنانەت بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ سوپای ئیسرائیل کرابوو. بە دوایدا، سەرۆک جۆ بایدن بەتوڕەیی دەنگی هەڵبڕی؛ بەڵام ئەمە بۆ بەدەستهێنانی چ شتێک بوو؟ بۆ وەرگرتنی بەڵێنێک بۆ ئاسانکاری لە گەیشتنی یارمەتییە مرۆییە پێویستەکان لەپێناو ڕێگرتن لە برسێتیی تووند لە غەززە. بە دەستەواژەیەکی دیکە، ئەمە کەمترین شتە کە لەهەر دیموکراسییەک چاوەڕوان دەکرێت، ئەگەر شایستەی ناوی دیموکراسی بێت.
لایەنگیریی جۆ بایدن، کە لەوانەیە لە هەڵبژاردنەوەی نۆڤەمبەردا باجەکەی بدات، تاکە بابەتی جێگەی سەرزەنشتکردن نییە. گرنگە بێتواناییە بەمەبەستەکانی حکومەتە ئەوروپییەکانیش لەپێشچاو بگیرێت کە بوونە هۆی زیادکردنی ڕەخنەکان لە بەکێشمانیی پڕنسیپە ئەخلاقییەکانیان. ئەو وڵاتە عەرەبییانەی کە ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل واژۆکردووە، هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ ئەوەدا نەبووە کە لە غەززە ڕوودەدات. ڕووسیا و چینیش جگە لەوەی چەند ڕەخنەیەکی کەمیان لە ڕۆژئاوا گرتبێت، هەنگاوی دیکەیان نەبووە.
ئەم هێزە ناکارایانە ئەو ترووسکایەی ئومێدیشیان نەهێشت کە لە هەفتەکانی سەرەتای شەڕ هەبوو: باوەڕبوون بەوەی کە تەنیا دیدگای سیاسی دەتوانێت گەرەنتیی ئاسایشی ئەم دوو دانیشتووانانە بکات کە لە ڕقدا گیریان خواردووە. شەش مانگ دوای 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، ڕق، باشتر لە هەر کاتێکی دیکە، سەرکەتووە.
سەرچاوە: Le Monde
وەرگێڕانی: هۆشەنگ دارا
نوێترین بیروڕا
 - لە سەنگافوورەوە بۆ کوردستان؛ وانەکانی بنیاتنانی دەوڵەت لە نێوان مەسرور بارزانی و لی کوان یو- 25 تشرینی یەکەم 
 - شۆڕشی ئاوەدانی مەسرور بارزانی- 23 تشرینی یەکەم 
 - هات.. دەستی ئاوەدانی مەسرور بارزانی بەرەو سلێمانی هات- 19 تشرینی یەکەم 
 - "كردمان، نەک دەیكەین"؛ قۆناغی نوێی بانگەشەی هەڵبژاردن- 15 تشرینی یەکەم 
 - هەڵبژاردن و دووبارە دڵنیاکردنەوە لە فرە جەمسەریی لە عێراقدا- 14 تشرینی یەکەم 
 - ڕووی ڕاستەقینەی ئیسلام ترسە یان خۆشەویستی؟- 14 تشرینی یەکەم 
 - شەوی سووری كریپتۆ: چۆن ترەمپ بازاڕی بیتکۆین و دراوە ئەلیكترۆنییەكانی هەژاند؟- 11 تشرینی یەکەم 
 - ڕۆژی جیهانیی دەرووندروستی: قەیرانە نێوخۆییەکان مەترسین لەسەر دەروونمان، چۆن؟- 10 تشرینی یەکەم 
 - لابردنی سفرەکان لەسەر دراو: چارەسەرێکی ڕیشەیی یان کات کوشتنێکی ژمێرەیی؟- 10 تشرینی یەکەم 
 - مەسرور بارزانی، هێزێک بۆ گۆڕینی قەیران بە بونیادی ستراتیژی- 9 تشرینی یەکەم 
- بیروڕا
- 23 تشرینی یەکەم
 - شۆڕشی ئاوەدانی مەسرور بارزانی
- بیروڕا
- 19 تشرینی یەکەم
 - هات.. دەستی ئاوەدانی مەسرور بارزانی بەرەو سلێمانی هات
- بیروڕا
- 15 تشرینی یەکەم
 - "كردمان، نەک دەیكەین"؛ قۆناغی نوێی بانگەشەی هەڵبژاردن
- بیروڕا
- 14 تشرینی یەکەم
 - ڕووی ڕاستەقینەی ئیسلام ترسە یان خۆشەویستی؟






