
چەند ڕۆژێکە هەموو میدیاکانی کوردستان و عێراق و جیهان و هەموو شرۆڤەکارانیش، کە باسی ڕووداوی مووشەکبارانی کێڵگەی گازە سرووشتییەکەی کوردستان دەکەن لەبریی (خۆرمۆر)ـی کوردی بە (کۆرمۆر) ناوی دەبەن.. بەڕاستی لای منیش و لای هاوڕێم د. ڕێبوار سیوەیلی بوو بە مەراق.. سەرەتا پێمان وابوو کە بنەمای ناوەکە لە خۆر واتا (ڕۆژ)ـەوە سەرچاوەی گرتووە. تۆ بڵێی هەموو ئەوانە کەوتبنە هەڵەوەو ئێمە ڕاستبین، یان ئێمە هەڵەین و ئەوان ڕاستن ؟ بەڵام کە سێرچێکم کرد و بەدەستی خاڵی گەڕامەوە، ناچار بڕیارمدا ڕووی پشکنینم بەرمەوە لای (ChatGPT) .. ئەمەی خوارەوەش وەرگێڕانی پرسیارەکەی من و وەڵامە زانستییەکەی ئەوە:
پرسیاری من لە (ChatGPT): کامیان ڕاستە .. (کۆرمۆر) یان (خۆرمۆر)؟
وەڵامی (ChatGPT) : ڕێنووسی دروست (خۆرمۆر) ـە ، نەک ( کۆرمۆر) ئەمە ئەو ناوەیە کە لە سەرچاوە مۆدێرن و ئینگلیزییەکاندا بەکارهاتووە. سەرچاوەی ئەم زانیارییەش: (چاودێری وزەی جیهانییە - Global Energy Monitor).
بەڵام لە هەندێ سەرچاوەی عەرەبیدا (بەتایبەت سەرچاوە کۆنە نازانستییەکان) بە "کورمور" نووسراوە ؛ کە لە "خۆرمۆر"ـەوە وەرگیراوەو بە ڕێنووسێکی ڕەسەنیش دانانرێت.
"خۆرمۆر" ناوێکی جیوگرافیی ناوخۆییە لە ناوچەی گەرمیان/چەمچەماڵ. لەو ڕووەشەوە ڕوونکردنەوەیەکی زمانەوانی (تۆپۆنیمیکاڵ - Toponymical - ناوی شوێنە جوگرافییەکان) هەیە کە دەڵێت :
"خۆرمۆر" واتا :
1. خۆر = دۆڵ /نشێو ، شیو
ڕاستە لە هەندێ جێ و لە زاری سۆرانی و کرمانجیشدا وشەی (خۆر) بەمانای خەپلەی ڕۆژ یان تیشکی ڕۆژ هاتووە، بەڵام لە (شێوەزاری گەرمیانی) و کەڵهوڕیدا، وشەی "خۆر" بە واتای: ناوچەیەکی نزمانی یان شیوو و دۆڵی نێوان چەند گردێک دێت. یان شوێنەواری جۆگە ئاوێکی وەرزیی وشکەڵان
2) مۆر = بەردی گڵین/ نەرمە بەرد /خاک وگلێکی ڕەقەڵان
وشەی "مۆر" (Mor) لە شێوەزاری گەرمیانیدا ئاماژەیە بۆ : خاکێکی ڕەق کە بەلای گڵی بەرئاگردا دەڕوانێ . یان بەردی گڵینی پەستێنراو .
دەرەنجام: "خۆرمۆر" واتا دۆڵی گڵی ڕەق/دۆڵی بەردی گڵین.
کەواتە ئەو ناوە وەسفێکی وردی سرووشتی خاک و زەویی ناوچەکەیە، ئەوەش لە کولتووری گەرمیانییەکاندا زۆر باوە کە ناوی ناوچەکانیان لە سرووشت و تۆپۆگرافیای خاک و شوێنەکانیانەوە سەرچاوەی گرتووە.
کێڵگەی (خۆرمۆر) لە نزیک چەمچەماڵ، دەکەوێتە ناوچەیەکی نشێوو نزمانی لە نێوان چەند گردێکی نزیکدا، خاکەکەی گڵین و ڕەقەڵانە، ئەمەش وایکردووە کە ناوچەیەکی گونجاو بێت بۆ پێکهاتن و درووستبوونی بیر و کێڵگەی گازی سرووشتی – کە تەواو لەگەڵ واتای ناوە ڕەسەنەکەیدا یەکدەگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

بەرەی تاریكی چیان بۆ خەڵك پێیە؟
30 تشرینی دووەم

بارزانی لە شرناخەوە; ڕەگ و ڕیشەی کوردایەتیی وا لە ڕۆحی عیرفاندا
29 تشرینی دووەم

کۆرمۆر و تاوانی ڕووناککردنەوەی نیشتمان
29 تشرینی دووەم

ئامانجی سەرەكی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر؟
27 تشرینی دووەم

یەكێتی لە داوی پۆپۆلیزمدا
26 تشرینی دووەم

بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
20 تشرینی دووەم

سوودانی و وەلانانی لووتبەرزی !
20 تشرینی دووەم

مێپس پەیامی كوردستانی گەیاندە هەمووان
19 تشرینی دووەم

لە دیدگاوە بۆ واقیع: چۆن هەولێر پێشەنگایەتی گۆڕانکاری ژینگەیی کوردستان و عێراق دەکات
16 تشرینی دووەم

پرۆژەكانی حكومەت و گۆڕینی هاوكێشەی دەنگدان
13 تشرینی دووەم
- بیروڕا
- 30 تشرینی دووەم
بەرەی تاریكی چیان بۆ خەڵك پێیە؟
- بیروڕا
- 29 تشرینی دووەم
کۆرمۆر و تاوانی ڕووناککردنەوەی نیشتمان
- بیروڕا
- 27 تشرینی دووەم
ئامانجی سەرەكی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر؟
- بیروڕا
- 26 تشرینی دووەم
یەكێتی لە داوی پۆپۆلیزمدا
- بیروڕا
- 20 تشرینی دووەم
بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟






