مەبەستی سەرەكیی كۆنسوڵخانەكەی ئێران لە دیمەشق، كە ئەم هەفتەیە لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرشێكی ئاسمانیی كرایە سەر، هیچ كات لەوە ناچێت پێدانی ڤیزا بووبێت بەوانەی كە دەیانەوێت سەردانی كۆماری ئیسلامی بكەن. وا دیارە ئەركی سەرەكی بریتی بووبێت لەوەی ناوەندێكی فەرماندەیی و كۆنترۆڵی سوپای پاسداران بێت تا تاران بتوانێت لە دڵی دیمەشقەوە تۆڕە تیرۆریستییەكەی بە ناو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بخاتە كار.
لەوەتەی لە 7ـی ئۆكتۆبەرەوە حەماس هێرشە خوێناوییەكەی كردووەتە سەر ئیسرائیل، كۆنسوڵخانەكە وەك ناوەندێكی فەرماندەیی هەرێمیی سەرەكی كاری كردووە؛ یارمەتدەر بووە بۆ سەرپەرشتیكردنی ئەو چالاكییانەی كە ئێران بە "تەوەرەكانی بەرگری" ناویان دەبات و كۆمەڵێك ڕێكخراوی تیرۆریستیی جیاوازن، لەوانە: حیزبوڵا، حەماس و حوسییە یاخییەكانی یەمەن كە ئەركی ڕوخاندنی ئیسرائیلیان پێسپێردراوە.
بەم پێیە، سوپای ئیسرائیل لە هێرشەكەی ڕۆژی دووشەممەی سەر بنكەكە تەواو پشتڕاست بوون و لە كوشتنی چەند فەرماندەیەكی باڵای سوپای پاسداران سەركەوتووبوون. پێویستە پەیوەست بە چوارچێوە فراوانەكەی هەڵكشانی شەڕی نوێنەرایتیی نێوان تاران و ئورشەلیم، كە لەم چەند مانگەی دواییدا چڕتر بووەتەوە، خوێندنەوە بۆ ئەم هێرشە بكرێت. بەر لە 7ـی ئۆكتۆبەر، فڕۆكەكانی ئیسرائیل بە شێوەیەكی ڕێكخراو هێرشیان دەكردە سەر ئامانجەكانی ئێران و حیزبوڵا لە سووریا؛ ئەمەش وەك هەوڵێك بۆ پەرتەوازەكردنی سوپای پاسداران لە فراوانكردنی ئامادەیی سەربازیی خۆی بە درێژایی سنوورەكانی نێوان سووریا و ئیسرائیل.
لەو كاتەوە چالاكیی سەربازیی ئیسرائیل بە شێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە، یەكێك لە هۆكارەكانیش ئەوەیە كە حیزبوڵا و میلیشاكانی دیكەی سەر بە ئێران بنكەكانیان لە سووریا و باشووری لوبنان بۆ ئاراستەكردنی زنجیرەیەك هێرشی موشەكی لە دژی دەوڵەتی جوو بەكار بردووە. ئەم بۆردومانە بەردەوامە ڕووبەرێكی فراوانی لە باشووری ئیسرائیل گرتووەتەوە كە زۆر لە ئیسرائیلییەكان ناچار بوون ماڵەكانیان جێبهێڵن و لە ناوچە شارەییەكانی دیكەی باشوور بە دوای پەناگەیەكدا بگەڕێن.
وەڵامدانەوەكەی سوپای ئیسرائیل بریتی بووە لە ئەنجامدانی زنجیرەیەك هێرش لە سووریا بۆ بەئامانجگرتنی فەرماندە دیارەكانی سوپای پاسداران، لە ناویشیاندا كوشتنی ڕازی موسەوی لە مانگی دیسێمبەردا. هاوكێشە سەرەكییەكە لە ناو ویستی ئیسرائیلدا بۆ هێرشكردنە سەر ئامانجەكانی ئێران لە سووریا ئەوە بووە كە كۆماری ئیسلامی كە بانگەشەی پاڵپشتیكردنی حەماس دەكات ویستێكی كەمی هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل و وای پێ باشترە كە پڕۆكسییەكانی بەكار بهێنێت؛ بۆ نموونە حوسییەكانی یەمەن ئەم كارە نەگریسە ئەنجام بدەن.
دوای ئەوەی بەرپرسانی باڵای سوپای پاسداران هۆشدارییان دا لەوەی كە هێرشەكەی ئیسرائیل بێوەڵام نابێت، ئیسرائیل نیگەرانییەكانی لە تۆڵەكردنەوەی تارانی بە جیدی وەرگرت. سوپای ئیسرائیل مۆڵەتوەرگرتنی هەموو یەكە شەڕكەرەكانی هەڵوەشاندنەوە، ئەمەش هاوكات لەگەڵ بانگهێشتكردنەوەی یەكە یەدەكەكانی بەرگریی ئاسمانی لە ئەگەری هێرشی ئێراندا.
لەگەڵ ئەوەشدا، ئەوەی كە ئێران چەند دەیەوێت گرژییەكانی ناوچەكە هەڵبكشێن، جێی مشتومڕە. دوایەمین جار كە سوپای پاسداران پاشەكشەیەكی زۆری بینی، ئەو كاتە بوو كە ساڵی 2020 ئیدارەی ترەمپ قاسم سلێمانیی فەرماندەی سوپای قودسیان لە فڕۆكەخانەی بەغدا كوشت. ڕێبەری باڵای ئێران هەڕەشەی "تۆڵەیەكی سەخت"ـی كرد، بەڵام لە كۆتاییدا هیچی بەدوادا نەهات.
هاوشێوەی ئەوە، ئێران نیگەرانی ئەوەیە بكەوێتە ناو ڕووبەڕووبوونەوەیەكی سەربازیی ڕاستەوخۆ، یەكێك لە هۆكارەكانیش ئەوەیە كە ئیسرائیلییەكان زۆر جار ئەوەیان ڕوونكردووەتەوە كە ئەگەر ڕووداوێكی وەها هەبێت كە ئێران هێرشێك ئەنجام بدات، ئەوا ئەوان وەڵامێكی وێرانكەریان بۆ سەر ژێرخانی حیزبوڵای تیرۆریست لە باشووری لوبنان و سووریا دەبێت؛ هاوشێوەی ئەو هێرشەی ئێستا دەیكاتە سەر حەماس لە غەززە.
ئایەتوڵاكان دەمێكە شانازی بە سڕینەوەی ئیسرائیل لە سەر نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكەن، باشیش دەزانن كە ئەگەر شەڕێكی ڕاستەوخۆ ڕوو بدات ئەوا هاوتای توانای سەربازیی باڵادەستی ئیسرائیل نابن.
نووسینی: كۆن كۆگلین
سەرچاوە: تێلێگراف
وەرگێڕانی: هۆشەنگ دارا - ئاڤا نیوز
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
بچووکبوونەوەی پەرلەمان لە سەردەمی میدیا و سۆشیاڵ میدیا
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری من دوور لە ململانێی سیاسی
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بانگەشەی ساختەكاری و گوتاری سەرگەردانی
30 تشرینی یەکەم
بنەمای نوێی ناسیاسی بۆ پێكهێنانی حكومەت
28 تشرینی یەکەم
ئەو حیزبانەی دەکشێنەوە کورسییەکانیان بە کێ دەدرێت؟
27 تشرینی یەکەم
دۆخی غەززە و دۆزی فەڵەستین لەدوای یەحیا سینوار
18 تشرینی یەکەم
16ـی ئۆکتۆبەر؛ خیانەت لە خواستی کوردستانیان بۆ سەربەخۆیی
16 تشرینی یەکەم
بانگەشەی هەڵبژاردن یان لێکترازانێکی سەختی کۆمەڵگە؟
15 تشرینی یەکەم
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە سێ ڕەهەندی جیاواز
15 تشرینی یەکەم
بۆچی نابێت ههوڵ بدهین بهختهوهر بین؟
12 تشرینی یەکەم
- بیروڕا
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بچووکبوونەوەی پەرلەمان لە سەردەمی میدیا و سۆشیاڵ میدیا
- بیروڕا
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری من دوور لە ململانێی سیاسی
- بیروڕا
- 30 تشرینی یەکەم
بانگەشەی ساختەكاری و گوتاری سەرگەردانی
- بیروڕا
- 28 تشرینی یەکەم
بنەمای نوێی ناسیاسی بۆ پێكهێنانی حكومەت
- بیروڕا
- 27 تشرینی یەکەم
ئەو حیزبانەی دەکشێنەوە کورسییەکانیان بە کێ دەدرێت؟
- بیروڕا
- 18 تشرینی یەکەم
دۆخی غەززە و دۆزی فەڵەستین لەدوای یەحیا سینوار