ڕووماڵی پیشەییانەی گرژییەکان: ڕۆڵی (ئاڤا میدیا) لە گەڕاندنەوەی متمانەو سەقامگیریدا
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کاتی سەرهەڵدانی گرژیی لە نێوان گەل و دەوڵەتدا، بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکي سەرنجی هەمووان بەرەو میدیا دەچێت، چونکە میدیا کەناڵێکی هەرە گرنگە بۆ دووبارە داڕشتنەوەی هۆشیاریی و ئاراستەکردنی ڕای گشتی. لەم بارودۆخانەدا، هەواڵ چیتر بە تەنها گێڕانەوەی ڕووداوەکان نابێت، بەڵکو دەبێتە ئامرازێکی کاریگەری ڕاستەوخۆ کە لەتوانایدایە تووڕەیی و گرژییەکان هێوربکاتەوە یان بەنزین بکات بە ئاگری توڕەیی و گرژییەکاندا. وێنە و دیمەنەکانی میدیا و زمان و تۆنی ئاخاوتنی میدیاکاران لەتوانایاندایە دووبارە متمانە بنیاتبنێنەوە یان بەتەواوی ڕیشەکێشی بکەن. میدیا دەتوانێ زەمینەی هاوبەش بۆ گفتوگۆ دروستبکات وەک چۆن دەتوانێ درز و کەلێنی نێوان خەڵک و دامەزراوەکانی دەوڵەت فراوانتر بکات.
لە میانەی گرژی و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی گوندی لاجان و داخستنی ڕێگا سەرەکییەکانی نێوان پاڵاوگەکانی نەوت و کێڵگەکانی غاز بەرەو پارێزگای هەولێر، (ئاڤا میدیا) مۆدێلێکی سەرنجڕاکێشی ڕوماڵی میدیایی بەرپرسیارانەی پێشکەشکرد. ئامادەبوونی پەیامنێر و کامێرامانە گەنجە بزێوەکەی ئاڤا لەسەر زەوی و نزیک لە خەڵک و ڕووداوەکان، لەگەڵ ڕووماڵە ئارام و ستانداردەکانی بێژەری سەرەکیی هەواڵ لەناو ستۆدیۆوە، ڕۆڵێکی سەرەکییان گێڕا لە گەیاندنی وردەکاریی دۆخەکە وەک خۆی: بێ زیادەڕۆیی، بە دوور لە هاندان یان سووکایەتیکردن بە خۆپیشاندەران یان تەنانەت تاکە تاکەی ئاژاوەگێڕانیش.
بوونی پەیامنێری ئاڤا لە مەیدانەکەدا، لەناو خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا، ڕەهەندێکی واقیعی و مرۆیی بە ڕووماڵکردنەکە بەخشی. داڕشتنەوەو گەیاندنی هەواڵەکان لەسەر بنەمای گێڕانەوەی لاوەکی و دەگوترێ و ڕەنگە و لەوانەیە و پێموایە و لێکدانەوەی تاکە کەسی نەبوون، بەڵکو لەسەر بنەمای وتە و دەربڕینی خودی شایەتحاڵەکان بوون. بەدڵنیاییەوە ئەم شێوازی ڕووماڵکردنە، ڕێگری دەکات لە بڵاوبوونەوەی دەنگۆ و واتەواتی چەواشەکارانە کە بەهۆی دەستڕانەگەیشتن بە زانیاریی درووست، تەشەنە دەکەن. هەبوونی سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو، زانیاریی پشتڕاستکراوە بۆ خەڵک دابین دەکات تا تێبگەن چی ڕوودەدات.
بێژەری هەواڵیش لەناو ستۆدیۆوە دەشێ ببێتە ڤاڵڤی سەلامەتی و دەنگی ئەقڵ و داواکاری ئاشتەوایی و هۆکاری داکشانی ئاستی مەترسی و توندوتیژییەکان، بە دوور لە بریندارکردنی هەستی خۆپیشاندەران یان پاساوهێنانەوە بۆ ڕەفتاری هەڵەی هیچ لایەنێک. هەوراز گوڵپی بە زمانێکی دۆستانە و دڵسۆزانە، دوور لە ئیستفزاز و دنەدانی لایەنێک لە دژی ئەوی دی، ئەرکێکی ڕۆژنامەوانیی ڕاستەقینەی خۆی بەجێهێنا : گەیاندنی ڕووداوەکان وەک ئەوەی هەیە، تێگەیشتن لە هۆکار و داواکاری و لێکەوتەکان و پێشکەشکردن و گێرانەوەیان بە زمانێک، کە بووە هۆکارێکی گێڕانەوەی متمانەو سەقامگیری نەک خۆشکردنی ئاگری ئاژاوەگێڕی.
تۆنی دەنگی بێژەر و هەڵبژاردنی دەستەواژەکان وەک چۆن دەبنە فاکتەری هێورکردنەوەی دەروونە هەڵچووەکان، ڕەنگە بشبنە هۆکاری ئاڵۆزاندنی دۆخەکە و سەرهەڵدانی گرژیی زیاتر. ڕوماڵی ناهاوسەنگ لەتوانایدایە بینەرێکی ئاسایی بێ لایەن بکاتە لایەنگرێکی دەمارگیر لە ململانێکاندا. بەلام ڕووماڵێکی هاوسەنگ و پیشەیی و نیشتمانی پەنجەرەیەک بەڕووی هۆشیاریدا دەکاتەوە بەبێ دنەدان و بەدوور لە ڕاکێشانی خەڵک بەرەو لایەنگری و دەمارگیریی زیاتر.
ئەو دەمەی ئاستی گرژی و ئاڵۆزییەکانی هەر ناوچەو کۆمەڵگەیەک بەرەو هەڵکشان دەچن، هەر وشەو دەستەواژەیەک، هەر دیمەن و لێدوانێک، گرنگی و بەهای خۆی دەبێت. لەم هەلومەرجانەدا میدیا ڕۆڵی "تەرازوو" دەگێڕێت. ڕاگرتنی هاوسەنگیی نێوان جەمسەرە پەیوەندیدار و کاراکان، دەبێتە ئەرکی لەپێشینەی میدیا. گواستنەوەی تەنیا یەک لێدوانی تووندو نەرێنی ڕەنگە ببێتە هۆکاری گڕگرتنی شارێک و لە هەموو لایەکەوە قوربانی لێبکەوێتەوە. لەکاتێکدا گواستنەوەی لێدوانێکی بەرپرسیار و سەنگین، ڕێگری دەکات لە هەڵخلیسکان بەرەو دۆخێکی مەترسیدارتر. میدیا کە لە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و نەتەوەیی خۆی گەیشت، دەزانێ کە ئەرکی لە پێشینەی ئەو بەرگریکردن نییە لە لایەنێک لەدژی لایەنێکی دیکە، بەڵکو ئەرکی نیشتمانی و پیشەیی ئەو پاراستنی کایەی گشتی و ڕێگریکردنە لە تەشەنەکردن و پەرەسەندنی ئاڵۆزی و تووندوتیژییەکان. ئەمەش بە ڕوونی لە ئەزموونی ئاڤادا دەرکەوت کە ڕێبازێکی واقیعی و هاوسەنگی هەڵبژارد، بەبێ نکوڵیکردن لە هەبوونی کەموکورتی، یان بڵاوکردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێ.
ڕاگرتنی هاوسەنگیی لە پەیوەندیی نێوان میدیا و گرژییەکاندا، هاوکێشەیەکی زۆر ناسکە کە گرێدراوی ئەوپەڕی بەرپرسیارێتی و پیشەییبوونە.
هەموو کۆمەڵگەکانی دنیا لە چەندین قۆناغی مێژوویاندا ڕووبەڕووی هەڵکشانی گرژییەکان دەبنەوە کە پەیوەندیدارن بە قەیرانە ئابووری، سیاسی یان خزمەتگوزارییەکانەوە. هەموو جارێکیش پرسیارێکی جەوهەری دێتەوە ئارا : ئایا میدیا دەبێت لە کوێدا ڕاوەستێت و چۆن ڕەفتار بکات؟
بەڕای من بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە دەبێت مامەڵە لەگەڵ هاوکێشەیەکی زۆر هەستیاردا بکەین کە لەسەر سێ بنەما داڕژراوە:
یەکەم؛ پیشەییبوون لە مەیداندا: بوونی پەیامنێرو کامێرامانی وریا و ڕاهێنراوی زمان پاراوی چاونەترس لە شوێنی ڕووداوەکاندا، دەبێتە بەربەست و ڕێگری یەکەم لە بەردەم زیادەڕۆیی و تەشەنەکردنی دەنگۆ و واتەوات و درۆ و دەلەسەو فیتنەگێڕی.
دووەم؛ زمانێکی هێمن و بەرپرسیار: ڕەچاوکردنی دۆخی دەروونیی خەڵکی ناڕازی و باری ئەمنی و خستنەڕووی ڕاستیی ڕووداوەکان بەبێ ڕازاندنەوە یان ترشوخوێ و بەهارات پێوەکردن.
سێیەم؛ باڵادەستیی گوتاری گەڕاندنەوەی متمانە: کردنەوەی دەرگاو پەنجەرە بەڕووی دایالۆگ و ڕاکێشانی ڕایەڵە و پردی لەیەکتر گەیشتن و بەیەکتر گەیشتن لەبریی فووکردن بە گوتاری سەنگەر لەیەکتر گرتن و ڕووبەڕووبوونەوە و لێکترازانی زیاتر.
ئەم بنەمایانە نە دیکۆرن نە قسەی ڕازاوە و نا واقیعین. ئەم سێ بنەمایە زۆر پێویستن بۆ پاراستنی ئاشتەوایی کۆمەڵگە و هێورکردنەوەی بارگرژی و گەیشتن بە چارەسەری کێشە و قەیرانەکان.
دەرئەنجام: ئەزموونی (ئاڤا میدیا) لە ڕووماڵکردنی گرژییەکانی ئەم دواییەدا، وانە و مۆدێلێکی بەهاداری پێشکەشکردین کە ئەمە پووختەکەیەتی: لەهەموو بارودۆخێکدا، میدیا دەبێت پارێزەری کەرامەتی مرۆڤ و ژینگە بێت، دەبێت پردی متمانەپێکراوی گەیاندنی ڕاستی و ڕەوایەتیی داواکارییەکانی خەڵک بێت بە دەوڵەت و لەهەمان کاتدا پارێزەری شکۆی دەوڵەت و ئامرازی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەیش بێت بە ئەرک و مافەکانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

ههوراز گوڵپی برانده، كۆپی ناكرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسلام و پرسی تووندوتیژی خێزانی
4 کانوونی یەکەم

(خۆرمۆر) نەک (کۆرمۆر)
1 کانوونی یەکەم

بەرەی تاریكی چیان بۆ خەڵك پێیە؟
30 تشرینی دووەم

بارزانی لە شرناخەوە; ڕەگ و ڕیشەی کوردایەتیی وا لە ڕۆحی عیرفاندا
29 تشرینی دووەم

کۆرمۆر و تاوانی ڕووناککردنەوەی نیشتمان
29 تشرینی دووەم

ئامانجی سەرەكی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر؟
27 تشرینی دووەم

یەكێتی لە داوی پۆپۆلیزمدا
26 تشرینی دووەم

بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
20 تشرینی دووەم

سوودانی و وەلانانی لووتبەرزی !
20 تشرینی دووەم
- بیروڕا
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ههوراز گوڵپی برانده، كۆپی ناكرێت
- بیروڕا
- 4 کانوونی یەکەم
ئیسلام و پرسی تووندوتیژی خێزانی
- بیروڕا
- 1 کانوونی یەکەم
(خۆرمۆر) نەک (کۆرمۆر)
- بیروڕا
- 30 تشرینی دووەم
بەرەی تاریكی چیان بۆ خەڵك پێیە؟
- بیروڕا
- 29 تشرینی دووەم
کۆرمۆر و تاوانی ڕووناککردنەوەی نیشتمان






