
گرافیک: ئاڤا نیوز
بەڵێ لە نێوان هەردوو سەرکردەکەدا، دۆخێکی تایبەت هەیە، بەڵام بایدن کە لە ئیمەیلی هەڵبژاردنەکانیدا پشتی بە لۆبی جووەکان بەستووە و پشتگیرییەکانی بۆ ئیسرائیل بە "بێکۆتایی و بەهێز" کۆد کردووە، لەوانەیە چاوی لە سوود و ڕواڵەتی میوانداریکردنی ئەردۆغان بێت. یانیش دەیەوێت ئەجێندای سەردانەکە بە شێوەیەک دابڕێژێت کە لە ڕۆژەڤدا زۆرترین وردەکاری بۆ بکرێت. هەرچۆنێک بێت ئەم دۆخە ڕێگر نییە لەوەی بپرسین: پشیلە ڕەشەکە چەند ڕەشە؟
خزمەتکردنی سەرۆک تەیب ئەردۆغان بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بابەتێک نییە پرسیاری لە بارەوە بکرێت، جۆ بایدن چەندە سەرسەختە؟ کاتێک باسی باڵی باشووری ناتۆ دەکەین، ئایا خاوەنی ئەو موڵکەی (تورکیا) باڵەخانەکەی دروست کرد هیچ خاتری نییە!
لە کانونی یەکەمی 2002، ڕێک لە 23مین ڕۆژی دروستبوونی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی)، جۆرج بۆش لە کۆشکی سپی، ئەردۆغانی سەرۆکی ئاکپارتی بە 'دۆست' و 'هاوپەیمان' ناو برد و لە 22 ساڵ ڕابردووش هەر لە ئەفغانستانەوە تاوەکو عێراق و لیبیا و سوریا و قەفقاز و ئۆکراینا، ئەمریکا وەک هاوبەش کاری لەگەڵ کرد. تووڕەبوونی لە کۆشکی سپی، نیشانەی بێنمەکی نییە؟
دواخستن یان هەڵوەشاندنەوەی پلانی سەردانی ئەردۆغان بۆ ئەمریکا، ڕێکەوتی 9 بۆ 11ی ئایار تاکلایەنە ڕاگەیەندرا، بەڵام کۆشکی سپی پشتڕاستی نەکردەوە، ڕەنگە ئەمەش بووبێتە هۆی دروستبوونی گرژیی کاتی.
بۆ تێپەڕینی پاکێجی فرۆکەی ئێف 16 لەلایەن کۆنگرێس، ئەردۆغان هەر زوو هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە و ئیبراهیم کاڵن بەرپرسی میتی ناردە واشنتن لە کاتێکدا سەردانەکە خۆی هەڵوەشایەوە.
ئەو کەسەی نەیهێشت ئەردۆغان لە ئەمریکا بدرەوشێتەوە، گوتەبێژەکەی کۆشکی سپی بوو کە گوتی" بە چوار چاو چاوەڕێی ئەردۆغان دەکەین، لە کاتێکی گونجاودا میوانداری بکەین، بەڵام هیچ پلانێک بۆ سەردانەکەی ئەردۆغان لە ئارادا نییە".
ئەو بەرپرسانەی قسەیان بۆ ڕۆیتەرز کردووە، نەیانوتوە چی بووەتە هۆی دواکەوتنی سەردانەکە، بەڵام هێشتا پڕۆسەکە کراوەیە و ڕەنگە تا هەڵبژاردنی تشرینی دووەم ڕووبدات یان بەپێچەوانەوە.
پرسی ئابووری و جیۆپۆلۆتیک چەرخی ئەردۆغانی لە سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئایاری 2023 بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی 31ی ئازار گۆڕی. یەکێک لە هیواکان ئەوەیە سەردانەکەی واشنتن ئاماژەیەکی ئەرێنی بێت بۆ پایتەختی دارایی کە بنکەکەی لە لەندەن و نیویۆرکە.
پرسی پاڵپشتی ئەردۆغان لە حەماس، شەڕ و ناکۆکی لەگەڵ ئیسرائیل، پێداگری لەسەر ئۆپەراسیۆنی دژ بە پەکەکە/ یەپەگە، پەیوەندی لەگەڵ پوتین، هۆکارەکانی ناتەبایی نێوانیان ئەردۆغان و بایدنن و لەوانەیە بژارەکانی ئەردۆغان بایدنی بێهیوا کردبێت، بەڵام لیستی ئەجێندا هاوبەشەکان لە ناهاوبەشەکان زیاترە. لە کۆشکی سپی، بۆ مێوانداریی هەر سەرکردەیەک لە سەرەوە بۆ خوارەوە هەمووان ڕەزامەند نابن! بابەتی ناتەبایی نێو کۆشکی سپی پێش بایدنیش هەبووە، بەڵام ڕێگرنەبوون لە سەردانی کەس.
دواجار ئەردۆغان بە گوتار ناڕازی و بە کردار خزمەتکاری ئەمریکایە و تا ئێستا نەیتوانیوە سەردانەکەی بۆ واشنتن مسۆگەر بکات، دۆخێکی بێ بایەخ و تراژیدیایە.
نووسەر: فەهیم تاشتەکین
وەرگێڕانی: ڕۆشنا شەمسەدین - ئاڤا میدیا
نوێترین بیروڕا
فیستیڤاڵی هەنار ژیاندۆستیی و مەزنی شارێک نیشاندەدات
2 تشرینی دووەم

غیابی پەروەردە و فێرکردن لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا
1 تشرینی دووەم

چاکسازیی بانکی لە عێراق و هەرێمی کوردستان: ئاییندەیەک لە نێوان چەکوش و سندان و پرسیارە چارەنووسسازەکان
1 تشرینی دووەم

هەڵبژاردن لە عێراق.. دیموکراسییەکی بێ دەرئەنجام و دەنگدانێکی بێ بەها
1 تشرینی دووەم

لە سەنگافوورەوە بۆ کوردستان؛ وانەکانی بنیاتنانی دەوڵەت لە نێوان مەسرور بارزانی و لی کوان یو
25 تشرینی یەکەم

شۆڕشی ئاوەدانی مەسرور بارزانی
23 تشرینی یەکەم

هات.. دەستی ئاوەدانی مەسرور بارزانی بەرەو سلێمانی هات
19 تشرینی یەکەم

"كردمان، نەک دەیكەین"؛ قۆناغی نوێی بانگەشەی هەڵبژاردن
15 تشرینی یەکەم

هەڵبژاردن و دووبارە دڵنیاکردنەوە لە فرە جەمسەریی لە عێراقدا
14 تشرینی یەکەم

ڕووی ڕاستەقینەی ئیسلام ترسە یان خۆشەویستی؟
14 تشرینی یەکەم
- بیروڕا
- 2 تشرینی دووەم
فیستیڤاڵی هەنار ژیاندۆستیی و مەزنی شارێک نیشاندەدات
- بیروڕا
- 23 تشرینی یەکەم
شۆڕشی ئاوەدانی مەسرور بارزانی





