
نیو ساڵ بە سەر شەڕدا تێپەڕی؛ ئیسرائیل و حەماسیش لە توانایاندایە نیو ساڵی دیکەش لە شەڕ بەردەوام بن. دۆڕاوی ڕاستەقینەش نە حەماسە و نە ئیسرائیل، بەڵکو خەڵکی غەززەیە. ئەوانن کە باجە قورسەکە دەدەن؛ نزیکەی 35 هەزار کوژار و 70 هەزار بریندار، زۆرینەی زیندووەکانیش لەناو خێوەت و لەسەر جادەکانن.
وا دیارە هەڕەشەی ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی شاری ڕەفەح وەک دوایەمین شوێنی غەززە بۆ دانانی گوشاری زیاتر بێت لەسەر سەرکردایەتیی بزووتنەوەکە بۆ ڕازیبوون بە مەرجەکانی بۆ وەستادنی شەڕ کە بریتین لە وازهێنان لە فەرمانڕەواییکردنی کەرتەکە و جێهێشتنی. بەڕاستیش ئەوە هەڕەشەیەکە لە جۆری گوشار، بەڵام حەماس دەزانێت کە ئیسرائیل نیاز و توانستی گسکدانی ڕەفەح و دەکردنی چەکدارەکانی لەگەڵ دوو ملیۆن مرۆڤ هەیە. پێشتریش هێرشی کردە سەر باکووری کەرتەکە، شاری غەززە، دێر بەلەح و خان یوونس و دانیشتووانی ئەم شارانە ئاوارە بوون. ڕێی تێدەچێت سیناریۆی وێرانکردن و کۆچپێکردن دووبارە ببێتەوە؛ هیچ شتێکیش ڕێگر نییە لە بەردەم ئەوەدا کە ئیسرائیل وا نەکات.
ئەم شەڕە لەوانەی پێشتری لوبنان و خودی غەززەش جیاوازە؛ بەوەی هیچ هۆکارێک نییە کە بتوانێت هێزە گەورەترەکە لە شەڕکردن بوەستێنێت. بۆ نموونە، زیانە داراییەکانی ئیسرائیل لە ئۆکتۆبەری ڕابردووەوە زۆر گەورەن، هەروەها زیانەکانی بەردەوامبوونی شەڕیش، بەڵام ئەوانە لەلایەن هاوپەیمانەکانیەوە بۆی قەرەبوو دەکرێنەوە. هیچ بڕیارێکی ئەنجوومەنی ئاسایشیش نییە کە فەرمان بە ڕاگرتنی شەڕ بکات، یان ڕێگری لە ناردنی چەک لەلایەن دەوڵەتانەوە بۆ لایەنە شەڕکەرەکان بکات. ئەنجوومەنی ئاسایش بووتە گۆڕەپانی مشتومڕی سێ هێز: ئەمریکا، ڕووسیا و چین. بەردەوام یەکێک دەبێت کە مافی ڤیتۆ بۆ یەکێک لە لایەنە شەڕکەرەکان بەکار بهێنێت. هیچ هێزێک نییە کە بە چەک یارمەتیی حەماس بدات و ئیسرائیل بە پەسەندکردنی چارەسەری سیاسی ناچار بکات. ئێران جارێک لە تۆڵەی بۆردومانکردنی نێردە دەیپلۆماسییەکەی لە دیمەشق هێرشێکی کرد. حەماس لە شەڕەکەدا تەنیایە. تەنانەت هاوپەیمانەکانی، ئێران و حیزبوڵڵا، نکۆڵییان لەوە کرد کە ئاگایان لە هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەر هەبوو بێت و خۆیان لێ بێبەری کرد.
ئەوە هەواڵێکی خۆش دەبێت ئەگەر ڕێککەوتنێک بێتە ئارا، هەر ڕێککەوتنێک بێت و هەر چۆنێک بێت. دوای ئەوەی خەڵکی غەززە چاوەڕێ بوون بە بۆنەی سەری ساڵەوە شەڕ بوەستێت و نەوەستا، ڕەمەزان دەستی پێ کرد و تەواویش بوو، جەژن هات و چوو، چووینە ناو نیوەی دووەمی ساڵی جەنگەوە!
ئومێدەکە ئەوەیە کە ڕێککەوتنەکە، نەک هەر شەڕەکە ڕابگرێت، بەڵکو کۆتاییشی پێ بهێنێت. دەشزانین کە چەرمەسەرییەکان دوای شەڕیش ناوەستن، وەک چۆن شارەکانی غەززە بوونەتە وێرانە. زۆرینەی بەڵێنەکانی پارەدارکردنیش، کە دواتر گوێمان لێیان دەبێت، لەگەڵ ئەو کۆنگرانەی کە بۆی دەبەسترێن، زۆر بە کەمی بەدی دێن. ساڵانێکە ملیۆنان کۆچبەر لە سووریا، لیبیا، سوودان و یەمەن چاوەڕێن و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان، کە شەڕ وێرانی کردبوون، دەستی پێ نەکردووە.
بۆیە هیوادارین حەماس ئیسرائیلییەکان تاقی نەکاتەوە و گرەو لەسەر خۆپێشاندانەکانی ڕۆژئاوا نەکات. دەست بگرێت بەوەندەوە کە لە ڕەفەح ماوەتەوە و دەرفەت بە چارەسەری سیاسی بدات. لەگەڵ دەستەڵاتدارێتیی فەلەستینی، سەرەڕای هەموو جیاوازییەکانی، هاوکاری بکات.
لە قەیرانی غەززەدا دوو شەڕ هەن، شەڕی مەیدانی و هەموو شتی دیکە. ژاوەژاوی خۆپیشاندانی زانکۆکان، داواکارییەکانی دادگەی نێودەوڵەتی و مشتومڕەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش. هیچ کامیان شەڕەکەیان نەوەستاندووە و بڕیارەکانی حکومەتی ئەمریکاش ناگۆڕن. تەنیا شەڕە مەیدانییەکە بڕیار دەدات. خۆ ئەگەر هێزەکانی ئیسرائیل بچنە ناو ڕەفەح، ئەوا ئاستی داواکارییەکانیان لە حەماس و ناوچەکە بەرزتر دەکەنەوە. نێوەندگیرە عەرەبەکان بۆ ماوەی چەند مانگ هەوڵیان دا حەماس ڕازی بکەن چارەسەرێک بۆ کۆتاییهێنان بەم کارەساتە پەسەند بکات. وا دیارە کێشەکە لە سەرکردایەتیی حەماسە لە ناو غەززە، نەک لە سەرکردایەتیی سیاسیی دەرەکی کە پێشتر ئامادەیی خۆی بۆ چارەسەرێکی سیاسیی دەربڕی بوو کە بەهۆیەوە سەرەتا وێرانکردن و کوشتن بوەستێت و بە دوایشیدا بەردانی بارمتە و دیلەکان لە هەر دوو لایەنەکەوە بێت و هەروەها ئیدارەیەکی فەلەستینی بۆ فەرمانڕەواییکردنی غەززە پەسەند بکات، ئەمەش بۆئەوەی کەرتەکە نەبێتە ناوچەیەکی سەربازیی ئیسرائیلی.
ئایا ئەم هەوڵانە دەتوانن ڕێ لە چوونە ناو ڕەفەح و وێرانکردنی بگرن؟
وەرگێڕانی: هۆشەنگ دارا
نوێترین بیروڕا

ئامانجی سەرەكی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر؟
5 کاتژمێر لەمەوپێش

یەكێتی لە داوی پۆپۆلیزمدا
26 تشرینی دووەم

بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
20 تشرینی دووەم

سوودانی و وەلانانی لووتبەرزی !
20 تشرینی دووەم

مێپس پەیامی كوردستانی گەیاندە هەمووان
19 تشرینی دووەم

لە دیدگاوە بۆ واقیع: چۆن هەولێر پێشەنگایەتی گۆڕانکاری ژینگەیی کوردستان و عێراق دەکات
16 تشرینی دووەم

پرۆژەكانی حكومەت و گۆڕینی هاوكێشەی دەنگدان
13 تشرینی دووەم

دهۆک و واسیت؛ جیاوازیی نێوان هەراجی دەنگی هاونیشتمانیان و ستراتیژی نیشتمانی
12 تشرینی دووەم

بانگەشەی هەڵبژاردن و ئەتەکێتی وتاردان
10 تشرینی دووەم

سەرۆكوەزیرانی هەمووان ڕێگەنادات مەشخەڵی "نەورۆز" بكوژێتەوە
4 تشرینی دووەم
- بیروڕا
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامانجی سەرەكی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر؟
- بیروڕا
- 26 تشرینی دووەم
یەكێتی لە داوی پۆپۆلیزمدا
- بیروڕا
- 20 تشرینی دووەم
بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
- بیروڕا
- 20 تشرینی دووەم
سوودانی و وەلانانی لووتبەرزی !
- بیروڕا
- 19 تشرینی دووەم
مێپس پەیامی كوردستانی گەیاندە هەمووان






