بزنس

هۆشیار زێباری: تۆپەکە لای بەغدایە بۆ ئەوەی سبەی مووچەی فەرمانبەران بنێرێت

ئەندامێکی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت، حکومەتی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی بۆ ڕادەستکردنی نەوت و داهاتی نانەوتی جێبەجێکردووە، بۆیە ئێستا تۆپەکە لای بەغدایە بۆ ئەوەی سبەی سێشەممە بڕیار بدات و مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی کوردستان بنێرێت.