
دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی میكانیزمی هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان، سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراق کاتی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: لەمپەرەکانی بەردەم ناردنی مووچەی خەڵکی کوردستان خەریکە بەرە بەرە سەرجەمیان لادەبرێن. گەورەترین لەمپەری بەردەم مووچە ڕاگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بوو. دوای دوو ساڵ و نیو لە ڕاگرتنی لەلایەن دادگای پاریس لەسەر سکاڵایەکی حکومەتی عێراق، ئێستا هەولێر و بەغدا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، ئێستا خاڵی ناکۆکی نێوانیان ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆیە لەلایەن حکومەتی کوردستان، هەردوولا لە گفتوگۆکان بەردەوامن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق ئاشکرای کرد، ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتوودا بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیران دەدات، دوای ئەوەی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتە ناوخۆییەکان ڕەوانەی بەغداد دەکات.
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکە کە قسەی بۆ میدیای عێراق کردووە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "دوای ڕێککەوتنی تەواو لەنێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق و واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە، نەوت بووەتە بەشێک لە پشکی کۆمپانیای سۆمۆ، کاتی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی دەکەوێتە ئەستۆی بەغداد و بەندە بە خێرایی ڕێککەوتنی لەگەڵ لایەنی تورکی."
هاوکات وتیشی: "وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتە ناوخۆییەکان ڕەوانەی بەغداد دەکات و دوای ئەوە ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتوودا بڕیاری خەرجکردنی ڕاستەوخۆی مووچەی فەرمانبەران دەدات بۆ مانگی حوزەیران."
خاڵی ئەرێنی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕایگەیاندبوو، "120 ملیارەکە ئامادەیە، چاوەڕێی ڕێککەوتنی شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەین، هەرکاتێک ڕێککەوتن کرا 120 ملیارەکە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق."، ڕوونیشی کردبووەوە، کە ئەو 120 ملیار دینارە تەنیا بۆ مانگی حوزەیرانە، بۆ مانگەکانی داهاتوو گۆڕانکاری بەسەردا دێت و کەمتر دەبێتەوە.
باکگراوند: ڕۆژی چوارشەممە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمی ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدای لەبارەی میكانیزمی هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئەو کچەی لە ڕێکلامێک بەنزینی دەڕشت، ئاسایش دەستگیری کرد
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
دادگای سلێمانی: سكاڵا لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆمار بكەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان زیادبووە؛ لەژێر فشارێكی سەختی ئابووریدان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان زیادبووە؛ لەژێر فشارێكی سەختی ئابووریدان
1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاباز زەمانی وردەکاریی ئەلبوومە نوێیەکەی ئاشکرا دەکات
13 ئاب
بڕیارێکی نوێ لە بەرژەوەندیی شۆفێران دەردەکرێت
12 ئاب
ڕۆناڵدۆ داوای هاوسەرگیری دەکات
12 ئاب
نەیزەکێک 20 ملیۆن ساڵ لەزەوی کۆنترە؛ لە ئەمریکا دەکەوێتە خوارەوە
11 ئاب
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆمپانیا و خاوەنكارانی هەرێمی كوردستان بانگهێشتی ئەڵمانیا دەكرێن
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو چارەنووسسازە؛ سوودانی بڕیار لە ناردنی مووچە دەدات
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا بەرزدەبێتەوە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لە لیستی بودجەی وەبەرهێنان ناوی هەرێمی کوردستان دەسڕێتەوە