وەزیری پەروەردە: لەبەر پێویستی تەمەنی خانەنشینی بەشێک لە مامۆستایان درێژ دەكەینەوە
- بزنس
- 17 ئاب

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزیرى پەروەردەی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەبەر پێویستى قوتابخانەکان بە مامۆستایان، ماوەى خانەنشینبوونی هەزار و 400 مامۆستامان درێژکردەوە كە كاتی خانەنشینبوونیان سەرەتای مانگی تەمموزی ڕابردوو بوو.
وێنە گەورەكە: دوای هاوتاكردنی تەمەنی خانەنشینبوونی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ فەرمانبەرانی حكومەتی عێراق، پاڵپشت بە جێبەجێكردنی یاسای نوێی خانەنشینی فیدراڵیی ژمارە 9 ـی ساڵی 2014، ژمارەیەكی زۆری فەرمانبەر بەیەكەوە خانەنشین دەبن،
بۆ ڕێگریكردن لە دروستبوونی بۆشایی لە میلاكی گشتی، وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، دەسەڵاتی بە وەزیر داوە بەپێی پێویستی وەزارەتەكەی، ماوەی خانەنشینی هەر فەرمانبەرێك بۆ شەش مانگ درێژبكاتەوە و ئەم ڕەزامەندییەش تەنیا لە دەسەڵاتی وەزیردایە.
لێدوانی فەرمی: ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو 1ـی تەمموز، زیاتر لە حەوت هەزارو 500 مامۆستا، خانەنشین بوونە و تا كۆتایی ساڵیش، ژمارەكە زیاتر دەبێت.
زانیاریی زیاتر: وەزیری پەروەردە ڕاشیگەیاند، بەهۆی پێویستی قوتابخانەکان بە مامۆستایان و دروستنەبوونی بۆشایی میلاك، ماوەی خانەنشینی هەزارو 400 مامۆستا درێژکراوەتەوە، كە لە یەكی تەممووزی ئەمساڵەوە خانەنشین دەبوون، بەڵام تا كۆتایی ئەمساڵ ماوەی خانەنشینییەکەیان درێژکراوەتەوە.
خاڵی نەرێنی: بەهۆی خانەنشینبوونی ژمارەیەكی زۆری مامۆستا لە ماوەیەكی كورتدا، بۆشایی زۆر لە میلاكی بەڕێوەبەرایەتییەكان دروست دەبێت، بەر لە دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن، پێویستی بە ڕێكخستنەوەی میلاكات دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا خێزانێکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بۆ هەتا هەتایە دڵخۆش دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: 2025 ساڵی سەركەوتنی چاكسازییەكانی حكومەت بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق: ناجێگیریی بەهای دۆلار کاتییە
- بزنس
- 13 کانوونی یەکەم
ئەورووپا 210 ملیار یۆرۆی ڕووسیا بلۆک دەکات
- بزنس
- 13 کانوونی یەکەم
نرخی نەوتی عێراق گەیشتە ئاستی خوار 60 دۆلار
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
له دوو ههفتهی داهاتوودا مووچهی مانگى 10 خهرج دهكرێت






