
هەر بەرمیلێک گەیشتە ئاستی خوار 60 دۆلار.
ئاڤا نیوز
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان کەمێک دابەزینی تۆمار کرد، هاوکات نرخی نەوتی عێراق بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و هەر بەرمیلێک گەیشتە ئاستی خوار 60 دۆلار.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم دابەزینە خێرایە لە نرخی نەوتدا نیگەرانی دروست دەکات سەبارەت بە سەقامگیریی ئابووریی عێراق، بەتایبەت کە ئابووریی وڵاتەکە بە ڕادەیەکی زۆر پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی بۆرسەی جیهانیی نەوت ئەمڕۆ شەممە (13ی کانوونی یەکەمی 2025)، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە 61.12 دۆلار، لە کاتێکدا نرخی نەوتی سووکی تێکساس بۆ 57.44 دۆلار دابەزی.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سەبارەت بە نەوتی عێراق، نرخی یەک بەرمیل نەوتی مامناوەندی بەسرە گەیشتە 59.38 دۆلار، نرخی نەوتی قورسی بەسرەش گەیشتە 57.73 دۆلار. ئەم دابەزینە بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەری لەسەر داهاتەکانی عێراق دەبێت.
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی نوێترین ڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارە خەرجی و داهاتەکانی نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵ، داهاتی نەوتی و نانەوتی بریتی بووە 81 ترلیۆن و 748 ملیار و 817 ملیۆن دینار، کە دەکاتە نزیکەی 90%ی کۆی داهات. لە بەرامبەردا داهاتی نانەوتی 9 ترلیۆن و 419 ملیار و 602 ملیۆن دینار بووە، کە دەکاتە نزیکەی 10%ی کۆی داهات.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
پەتا و نەخۆشیی پێست لە زیندانی گەرمیان بڵاوبووەتەوە
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
سهربازانی ڕووسیا قهرزداری دووكاندارانی قامیشلۆن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆلار جارێکی دیکە 150 هەزار دینار تێدەپەڕێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆلار جارێکی دیکە 150 هەزار دینار تێدەپەڕێنێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەوتی برێنت 70 دۆلار تێدەپەڕێنێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زیو بەشێوەیەکی لەناکاو دابەزینی تۆمارکرد
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ تووشی دابەزینێکی لەناکاو بوو
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەستی بە ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی خۆی کرد






