بەستنی مووچە بۆ بەشێکی فەرمانبەران و خانەنشینان چەند مانگێک دوا دەکەوێت
- بزنس
- 14 کانوونی یەکەم

دراوی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی نەناردنی مووچەی مانگەکانی 11 و 12، مووچەی چەند مانگێکی بەشێکی فەرمانبەران و خانەنشینان دوادەکەوێت و بەستنی مووچەیان لێ ئاڵۆز دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی نەناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە، ئێستا مووچەخۆرانی کوردستان دوو مووچە لە دوای مووچەخۆرانی عێراقن، ئەمەش کێشە بۆ بەشێک لە فەرمانبەران و خانەنشینی کوردستان دروست دەکات.
بۆ نموونە ئەو فەرمانبەرانەی بە هەر هۆکارێک مۆڵەتیان کردووە، مامۆستایەک مۆڵەتی دایکایەتی کردووە، مانگی نۆی ئەمساڵ دەستبەکاربووەتەوە، بەڵام ناوەکەی لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی 11 نێردراوە، ئەمەش بەهۆی دواکەوتنی ناردنی مووچە لە بەغدا.
ئێستا مووچەی چوار مانگ وەرناگرێت، نۆ، 10، 11 و 12، چونکە مووچەی مانگی 11 نانێردرێت، یەکەم مووچە مانگی یەک وەردەگرێت.
خانەنشینێک مانگی هەشتی ئەمساڵ خانەنشین بووە، دۆسیەکەی مانگی 11 تەواو بووە، ناوی لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی 12 دەنێردرێت، ئەم خانەنشینەش بەهەمانشێوە هیچ مووچەیەکی ئەمساڵی وەرناگرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای وت، ئەو کەسانە مووچەی مانگەکانی 11 و 12 ـیان هاوشێوەی فەرمانبەران دەبێت، ئەگەر بەغدا بینێرێ دابەش دەکرێت ئەگەرنا هیچ.
بۆ مووچەی مانگەکانی پێشتر هەشت، نۆ و 10، ئەوانەی وەریان نەگرتووە، نووسراوێک دەکەین بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەبێت قەرەبوو بکرێنەوە، ئەو مووچانەیان نافەوتێت، بەڵام دوادەکەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
پەتا و نەخۆشیی پێست لە زیندانی گەرمیان بڵاوبووەتەوە
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
سهربازانی ڕووسیا قهرزداری دووكاندارانی قامیشلۆن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆلار جارێکی دیکە 150 هەزار دینار تێدەپەڕێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆلار جارێکی دیکە 150 هەزار دینار تێدەپەڕێنێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەوتی برێنت 70 دۆلار تێدەپەڕێنێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زیو بەشێوەیەکی لەناکاو دابەزینی تۆمارکرد
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ تووشی دابەزینێکی لەناکاو بوو
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەستی بە ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی خۆی کرد






