
دیمەنی دراوی عێراقی و دۆلاری ئەمریکی. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، ناجێگیریی بەهای دۆلار کاتییە و پشت بە داتای ئابووریی ڕاستەقینە نابەستێت. هاوکات ئاماژە بەوە دەدات، حکومەت بەردەوامە لە جێگیرکردنی بەهای فەرمیی دراو لە 1,320 دینار بە پشتیوانیی یەدەگی بەهێز.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی چەند ڕۆژێکە بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی عێراقدا ناجێگرییەکی بەخۆیەوە بینیوە، بە جۆرێک بەهای هەر 100 دۆلارێک گەیشتە سەرووی 143 هەزار دینار.
لێدوانی فەرمی: مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی ڕاگەیاند، ئەوەی لە بازاڕی هاوتەریبی دراودا ڕوویداوە، تەنیا ناجێگیرییەکی کاتی و نائاساییە کە بەهۆی زانیاریی نادروست و دەنگۆوە دروست بووە، ئەمەش دەبێتە هۆی قازانجکردنی کورتخایەن لە بازاڕی دراوی نانازمدا.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەگوتەی ساڵح، قۆناغەکانی گواستنەوە و دوای هەڵبژاردنەکان، لەگەڵ جێبەجێکردنی سیستەمی حوکمڕانیی گومرگ و ڕێکارە دیجیتاڵییەکان، دەبێتە هۆی جووڵانەوەی نرخەکان. ئەم گۆڕانکارییانە شەفافیەت و ڕێکخستن لە ژینگەی بازرگانی و داراییدا بەهێز دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیران ئاماژە بەوەدەدات، ناجێگیریی نرخی دۆلار لە بازاڕی هاوتەریبدا کاریگەرییەکی بنەڕەتی لەسەر ئاستی گشتیی نرخەکان نەبووە. سیاسەتی دراو بەردەوامە لە جێگیرکردنی نرخەکان و پاراستنی نرخی فەرمیی دراو، کە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی گەشەی ساڵانەی هەڵاوسان بۆ ئاستی نزمتر لە 2.5%.
لەهەمان کاتدا: ساڵح گوتیشی: سیاسەتی جێگیربوونی نرخی دراو پشت بە یەدەگی بەهێزی دراوی بیانی دەبەستێت کە پشتیوانی لە جێگیربوونی نرخی فەرمیی دراو دەکات، کە 1,320 دینارە بۆ هەر دۆلارێک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
پەتا و نەخۆشیی پێست لە زیندانی گەرمیان بڵاوبووەتەوە
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
سهربازانی ڕووسیا قهرزداری دووكاندارانی قامیشلۆن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆلار جارێکی دیکە 150 هەزار دینار تێدەپەڕێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆلار جارێکی دیکە 150 هەزار دینار تێدەپەڕێنێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەوتی برێنت 70 دۆلار تێدەپەڕێنێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زیو بەشێوەیەکی لەناکاو دابەزینی تۆمارکرد
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ تووشی دابەزینێکی لەناکاو بوو
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەستی بە ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی خۆی کرد






