
دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو ببێتە هەفتەیەکی یەکلاکەرەوە بۆ پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ئەمەش دوای ئەوەی هەولێر و بەغدا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان و بڕیارە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتوودا بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی شەش بدات.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی ئەو ڕێککەوتنە نوێیەی کە لەنێوان شاندی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق واژۆ کراوە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەست پێبکاتەوە. سەرجەم کێشە و ئاستەنگە هونەری و تەکنیکییەکانی بەردەم پرۆسەکە چارەسەر کراون و تەنیا چاوەڕێی بڕیار دەکات.
ژمارەکان وادەڵێن: هەرێمی کوردستان ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی گەیاندووەتە 160 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا. بەپێی ڕێککەوتنەکە، هەولێر 110 هەزار بەرمیل ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکات و 50 هەزار بەرمیلیشی بۆ پێداویستی ناوخۆیی بەکاردەهێنێت. بۆ ئەم مەبەستەش هەژمارێکی بانکی تایبەت کراوەتەوە کە داهاتی نەوتەکە ڕاستەوخۆ دەچێتە سەری و لەژێر چاودێری وەزارەتی نەوتی عێراقدا دەبێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی بە مەرجی سەرەکی و بنەڕەتی دادەنا بۆ ناردنی مووچەی کوردستان، کە ئێستا ئەو بەربەستە لابراوە. هاوکات چاوەڕوان دەکرێت هەرێمی کوردستان لە هەفتەی داهاتوودا بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ ڕەوانەی بەغدا بکات.
ناردنی داهاتی ناوخۆ و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت وا دەکات کە ئەگەر هیچ کێشەیەکی لەناکاو دروست نەبێت، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی مووچە بدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێککەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغدا درێژخایەنە، بەڵام گفتوگۆکان لەسەر میکانیزمی داهاتە نانەوتییەکان، داهاتی ناوخۆ هێشتا بەردەوامە و لیژنەیەکی تەکنیکیی هەولێر بۆ ئەم مەبەستە لە بەغدا ماوەتەوە تا گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرگریی شارستانیی هۆشداری لە بەکارهێنانی ڕێگاکانی دەرەوەی شار دەدات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: زێلینسکی پێشنیازی پلانی ئاشتی نەخوێندووەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی سووریا ناڕازییە لە بڕیارێکی هەسەدە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕوونکردنەوە لەسەر دروستبوونی کەفاوی ڕووباری گەلی عەلی بەگ دەدرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ساڵی 2025 ئێران لە ڕیزی زۆرترین سێرچەکانی گووگڵ بووە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فیلمێکی کوردی خەڵاتێکی نێودەوڵەتیی دەباتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانى کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر له هەولێر داوای ATM دەکەن
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکرا کرا
- بزنس
- 7 کانوونی یەکەم
وەزارەتی دارایی بەشێکی خەرجی فەرمانگەکانی ڕاگرت
- بزنس
- 7 کانوونی یەکەم
دارایی عێراق: هەموو شایستە داراییەکانی مووچەخۆران پارێزراون






