بزنس

لەبارەی مووچەی مانگی نۆ و مانگەکانی دیکە بەرپرسێکی باڵای کورد لەگەڵ سوودانی کۆدەبێتەوە

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیرانی کوردستان، سبەی یەکشەممە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە بەغدا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی کوردستان و چارەنووسی مووچەی تەواوی مانگەکانی ئەمساڵ.