عێراق

کۆمپانیای سۆمۆ چوار هۆکاری هەناردەنەکردنەوەی نەوتی کوردستان ئاشکرا دەکات

بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازارکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ڕایگەیاند، بەهۆی یەکلایی نەبوونەوەی ڕێکارەکانی هەناردەکردن، بەکارهێنانی ناوخۆ و چۆنییەتی بەڕێوەبردنی کاروبارەکان لەنێوان وەزارەتی نەوت و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی کوردستان، تائێستا هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێنەکردووەتەوە