ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق: لەگەڵ هەولێر ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەکان بۆ ڕایگشتی ئاشکرا دەکەین
- هەواڵ
- 4 ئاب

د. خالد یەعقوبی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئەمنی. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئەمنی لەبارەی هێرشە درۆنییەکان بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، بە دڵنیاییەوە ڕەتکراوەن و دەوڵەت هەموو ڕێوشوێنێکی یەکلاکەرەوە دەگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەیان.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەیەک بەر لەئێستا چەندین هێرشی درۆنی کرانە سەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، لە نێویشیاندا بە تایبەت کرانە سەر دامەزراوە نەوتی و غازییەکان، ئەمەش نیگەرانی حکومەتی کوردستان لێ کەوتەوە و داوای ئاشکراکردنی بکەرانی لە حکومەتی عێراق کرد.
لێدوانی فەرمی: د. خالد یەعقوبی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئەمنی، بۆ ئاڤا میدیای دڵنیایی دەدات کە حکومەت بە تووندی ڕووبەڕووی هەموو پێشێلکارییەکی ئەمنی دەبێتەوە و ڕێگە بە دووبارەبوونەوەی نادات. ئاشکراشی دەکات کە لیژنەی لێکۆڵینەوەی هاوبەش لە نێوان هەولێر و بەغدا پێکهێنراوە و ئەنجامی کارەکانیان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەن.
لە هەمان کاتدا: ڕاوێژکارەکەی سوودانی ئەو پێشێلکارییە ئەمنییانەی بە "ڕەتکراوە" ناوبرد و ڕایگەیاند کە حکومەت هەموو ڕێوشوێنێکی یەکلاکەرەوە دەگرێتەبەر بۆ سزادانی ئەنجامدەران. یەعقوبی هۆکاری هەندێک لەو پێشێلکارییانەی گەڕاندەوە بۆ هەوڵی "ئەجێندای دەرەکی" و وتی: "کاتێک ململانێی گەورە لە ناوچەکەدا ڕوودەدات، هەندێک لایەن هەوڵدەدەن دۆخەکە بقۆزنەوە بۆ تێکدانی ئاسایش، بەتایبەتی کە ئێمە لەبەردەم ئەرکی گرنگداین."
زانیاریی زیاتر: د. خالد یەعقوبی جەختی کردەوە کە "حکومەت لەم بابەتانەدا یەکلاکەرەوەیە و هەموو تواناکانی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەیان."
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکان، یەعقوبی ئاستی هەماهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی بە "باڵا" ناوبرد و وتیشی: "هاوکارییەکی تەواو لەنێوان لیژنەکاندا هەیە و بە دڵنیاییەوە کاتێک کارەکانیان تەواو دەکەن، ئەنجامەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکرێن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێک دەکەوێتە خوارەوە و حەوت ئەندامی خێزانێک بریندارن






