
هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازارکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ڕایگەیاند، بەهۆی یەکلایی نەبوونەوەی ڕێکارەکانی هەناردەکردن، بەکارهێنانی ناوخۆ و چۆنییەتی بەڕێوەبردنی کاروبارەکان لەنێوان وەزارەتی نەوت و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی کوردستان، تائێستا هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێنەکردووەتەوە.
وێنە گەورەکە: بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی 17ی تەممووز، هەولێر و بەغدا چوار لیژنەیان پێکهێناوە و بڕیاریش بوو دوێنێ کاری لیژنەکەیان تەواو بکرێت، بەڵام بەهۆی جیاوازی تێڕوانینی هەردوولا بۆ داهاتە نەوتیی و نانەوتییەکان لیژنەکەیان داوای درێژکردنەوەی کارەکانیان کردووە.
لێدوانی فەرمی: عەلی نزار فائق، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ لە چاوپێککەوتنێکدا کە ئەمشەو کەناڵی عێراقییەی فەرمی لەگەڵیدا ئەنجامیدا، ئاماژەی بەوەکرد، "تائێستا هیچ بڕێک نەوتمان لە هەرێمی کوردستان وەرنەرگرتووە، بەڵام بەگوێرەی یاسای بودجە دەبێت هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل ڕادەست بکات، ئەوەی ئێستا دەوترێت 230 هەزار بەرمیل ئەوە بۆ سەرەتایە و دواتر بەرهەمی کێڵگەکان دەگەیێنرێتە ئەو بڕەی لە یاسادا دیاریکراوە واتە 400 هەزار بەرمیل."
بەشێکی دیکە لە قسەکانی عەلی نزار فائق:
هۆکاری ئەوەی تائێستا نەوتمان وەرنەگرتووە پەیوەندی بەوەوە کە سەرقاڵی یەکلاییکردنەوەی لایەنی ڕاوێژکاریین بۆ دیاریکردنی بڕی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت، یەکلاییکردنەوەی ڕێکارەکانی هەناردەکردن، بەکارهێنانی ناوخۆو چۆنییەتی بەڕێوەبردنی کاروبارەکان لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان.
چاوەڕێین لە داهاتوویەکی زۆر نزیک و بەپەلە ئەو بڕە نەوتە وەربگرین و ئێمە وەک سۆمۆ ڕێکارەکانمان تەواوکردووە، گرێبەستمان لەگەڵ کۆمپانیاکان بۆ وەرگرتنی نەوت لە بەندەری جەیهانی تورکیا تەواو کردووە.
لەگەڵ تورکیا تاوتوێی گرێبەستێکی نوێی گواستنەوەی نەوت دەکەین، ئێستا ڕەشنووسێک ئامادەکراوە کە تیایدا ئەنقەرە داوای فراوانکردنی هەماهەنگی دەکات لە تەنیا گواستنەوەی نەوتەوە، بۆ هەماهەنگی زیاتر و پێکەوەکارکردنی فراوانتر لەبوارەکانی کارەبا، غاز و بەرهەمەکانی دیکە نەوت، ڕەشنووسەکە لەلایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەکان تاوتوێ دەکرێت و 12 مانگمان بۆ گفتوگۆ و دانوستان لەبەردەم ماوە.
ئێستا هەناردەی نەوتی عێراق بۆ بازارەکانی جیهان ڕۆژانە سێ ملیۆن و 400 هەزار بەرمیلە.
ئەو کەشتییانەی لە بەندەرەکانی بەسڕە دەرکەوتن و ناسنامەکانیان لای سۆمۆ نەناسراو بوو، شتێکی سروشتییە و دەکرێت ماددەی کیمیاییان هەڵگربێت نەک نەوتی.
چاودێری ئەو کەس و لایەنانە دەکەین کە سزایان بەسەر دەسەپێنرێت، هەر لایەنێک لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بخرێتە لیستی سزاکانەوە مامەڵەی لەگەڵدا ناکەین
نزیکەی 80% هەناردەی نەوتی عێراق بۆ بازارەکانی ئاسیایە و 20%ی دیکەش بۆ بازارەکانی ئەوروپا و ئەمریکا دەنێردرێت
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 14 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






