وێنەی دیناری عێراقی - ئاڤا میدیا - محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتەکە دەستی کردووە بە دابینکردنی پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی ئابی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی، هاوکات هۆکاری دواکەوتنەکەشی ئاشکرا کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی دارایی عێراق پێش کۆتایی هاتنی هەموو مانگێک دەست بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی و دواتر چاودێری کۆمەڵایەتی دەکات، بەڵام ئەم مانگە دابەشکردنی مووچەی ئەم توێژە کەوتە 4ی ئاب.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی، دواکەوتنی خەرجکردنی مووچە بەهۆی "هاوکاتبوونی پشووی کۆتایی هەفتەی بانکە بیانییەکانەوە بووە،" کە بووەتە هۆی دواکەوتنی گواستنەوەی پارەی فرۆشی نەوت. ئاماژەی بەوەش کرد کە پڕۆسەی گواستنەوەی پارە تەنیا لە ڕۆژانی فەرمیدا ئەنجام دەدرێت.
لەهەمان کاتدا: جەختی کردەوە کە مووچەکان تا کۆتایی ئەمساڵی دارایی بە تەواوی دابینکراون و هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە "کەمبوونەوەی نەختینەیی" دەکەن، ڕەتکردەوە و بە نادروستی لەقەڵەم دا.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دارایی عێراق دووپاتی کردەوە کە ڕێکارەکانی گواستنەوەی پارە بۆ دەستەی گشتیی خانەنشینیی نیشتمانی تەواو کردووە، تا لەڕێگەی بانکە پەیوەندیدارەکانەوە بەپێی ڕێکارەکان خەرج بکرێت.
وەزارەتی دارایی داوا لە سەرجەم خانەنشینان دەکات کە لە ئەمڕۆوە چاودێریی ئاگادارییەکانی بانکەکانیان بن، چونکە پارەکە بە شێوەیەکی یەک لە دوای یەک لە ماوەی کاتژمێرەکانی داهاتوودا دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





