دیمەنی ڕێبەری ئێران عەلی خامنەیی و مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی لە کاتی پێشکەشکردنی گوتارەکەیان، هاوکات وێنەیەکی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری کۆچکردوو لە تەنیشت پزیشکیان دانراوە، وێنە: تەلفیزیۆنی فەرمی ئێران
ئاڤا نیوز
پزیشكیان بەڵێن دەدات لە چوارچێوەی دیدگاکانی ڕێبەردا کار بکات، هاوکات خامنەیی داوا دەکات هەمووان یارمەتی بدەن.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە 28-07-2024، ڕێوڕەسمی بەخشینی دەسەڵاتی سەرۆککۆماری لەلایەن ڕێبەری باڵای ئێران بە مەسعود پزیشکیان بەڕێوەچوو، تیایدا فەرمانی ڕێبەر بۆ بەخشینی دەسەڵاتی سەرۆککۆماری بە سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو خوێنرایەوە، چەند وتارێکیش پێشکەش کران.
لێدوانی فەرمی: مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری هەڵبژێردراو گوتی، "لە سەر بنەمای ئەو چوارچێوانەی کە ڕێبەر ڕایگەیاندووە دەستوور جێبەجێ دەکەم، ئەگەر بتوانین دیدگا و سیاسەتەکانی ڕێبەر جێبەجێ بکەین دەبینە باشترین و باڵاترین سەرۆککۆمار."
لە لایەکی دیکەوە: عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران گووتی، "تا ئیستا دەیان هەڵبژاردنمان ئەنجام داون، هەموویان پڕ بوون لە ڕکابەری، سەلامەتی و بەشداریی خەڵک، پێویستە هەموومان یارمەتی سەرۆککۆمار و حکومەت بکەین تا کاری گەورە ئەنجام بدەن."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: قۆناغی دواتر بریتی دەبێت لە سوێندخواردنی سەرۆککۆمار لە پەرلەمان و دەستبەکاربوونی بە شێوەیەکی فەرمی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
خامنەیی: پلانی مۆساد و ئەمریکا تێکشکا





