سەرکردەیەکی حەماس لە تارانەوە: تیرۆرکردنی هەنیە کاریگەری لەسەرمان نابێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 تەممووز
کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی خەلیل ئەلحەییە، سەرکردە لە حەماس- تاران
ئاڤا نیوز
سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماس لە تارانەوە باس لە کاریگەریی نەمانەی بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەکەی دەکات و ئاماژە بەوە دەدات " کاریگەری نابێت لەسەریان".
وێنە گەورەکە: ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس بوو و بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، خۆی و پاسەوانێکی لە بنکەیەکی سەربازیی تاران بەئامانج گیران و کوژران.
لێدوانی فەرمی: خەلیل ئەلحەییە، سەرکردە لە حەماس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لە تاران سازدا و بە میدیاکانی گوت: "تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنیە نابێتە دەستکەوتێکی ئەمنی بۆ ئیسرائیل، چونکە هەنیە لە شوێنێکی ناسراو بوو" کە مەبەست لێی تارانی پایتەختی ئێرانە.
قووڵتر: "تیرۆرکردنی هەنیە کاریگەری لەسەر بزووتنەوەی حەماس نابێت". خەلیل ئەلحەییە وادەڵێت.
باکگراوند: لە ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو جەنگی نێوان حەماس(فەڵەستین) و سوپای ئیسرائیل دەستیپێکرد، تەلئەڤیڤ پێیوابوو ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس پلانداڕێژەری هەڵگیرساندنی جەنگەکەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 46 خولەک لەمەوپێش
عێراق بۆ دابینکردنی مووچە قەرز دەکات
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
مەزارگەی کەندە کۆخە لە هەولێر؛ چی لەبارەوە دەگوترێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پارێزگای ڕیفی دیمەشق شەڕ و پێکدادان دەستپێدەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
تەقینەوەیەک لە کۆمپانیایەکی ئاسایشی نیشتمانی ئێران ڕوودەدات