سوپای پاسداران ئەنجامی لێكۆڵینەوە لە كوشتنی هەنییە ئاشكرا دەكات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-08-03

عەلی خامنەیی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران نوێژ لەسەر تەرمی ئیسماعیل هەنییە دەكات
ئاڤا نیوز
سوپای پاسدارانی ئێران ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆكی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە تاران ئاشکرا دەکات. هەڕەشەی تۆڵە سەندنەوەش لە ئیسرائیل دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ئیسماعیل هەنییە، لەبەرەبەیانی چوارشەممەی ڕابردوو 31-7-2024 لە شوێنی مانەوەی لە باکووری تاران کوژرا، ئێران ئیسرائیلی بەو کردەوەیە تۆمەتبار کرد و هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی:" پاش ئەو کردەوە تیرۆریستییەی ڕژێمی تاوانکاری زایۆنیستی ئەنجامیدا، کە بووە هۆی شەهیدبوونی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆكی موجاهیدەکان و مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی مقاوەمەی ئیسلامی (حەماس) و هاوەڵەکەی".
1. ئەم کردەوەیە لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستی و بە پشتیوانی حکومەتی تاوانکاری ئەمریکا داڕێژرا و جێبەجێ کرا.
2. بەپێی لێکۆڵینەوەکان، ئەم کردەوە تیرۆریستییە لە ڕێگەی هەڵدانی مووشەکێکی کورت مەودای حەوت کیلۆگرامی بووە، لەگەڵ تەقینەوەیەکی بەهێز، لە دەرەوەی ناوچەی نیشتەجێبوونی میوانەکانەوە ئەنجامدراوە.
زانیاریی زیاتر: سوپای پاسداران دەڵێت "لە کۆتاییدا ڕشتنی خوێنی شەهید ئیسماعیل هەنییە، پشتڕاستکرایەوە، ڕژێمی زایۆنی لە کات و شوێن و شێوازی گونجاودا وەڵامی ئەم تاوانە کە "سزایەکی سەختە" وەردەگرێت".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
زێلینسکی مەرجی خۆی بۆ دیداری لەگەڵ پووتین ئاشكرا دەکات
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەڵمانیا بڕیاری دەرکردنی ئەمیرێکی پێشووی داعش دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تێچووی هەر دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق زیاتر لە 14 ملیار دینار بووە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
دادوەرە میهرەبانەکەی ئەمریکا لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ڕێگری لە کۆچبەران ترەمپ فەرمانی داوە دیواری سنووری وڵاتەکەی ڕەش بکرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرهاد پیرباڵ: بەو ئامانجە گەیشتووم کە بۆی لە دایکبووم
18 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ڕۆشنبیری کتێبخانە و ئەرشیفی مامۆستا عەزیز گەردی دەكڕێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ترەمپ بۆ ئەردۆغان ئاشکرا دەکات