سەرۆككۆماری ئێران: لە بری ئیسرائیل هێرش بكرێتە سەر بنكەكانی ئیسرائیل لە وڵاتانی دەوروبەر
- ڕاپۆرت
- 2024-08-09

پزیشکیان و هەنییە
ئاڤا نیوز
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی تێلیگراف سەرۆككۆماری ئێران داوایكردووە لە بری بە ئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی ئیسرائیل لە تۆڵەی كوشتنی ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی حەماس، "بنكەی ئیسرائیل لە وڵاتانی دراوسێی ئێران و هەرێمی كوردستان بكرێتە ئامانج".
وێنە گەوەكە: پرسی تۆڵەسەندنەوە لە ناوخۆی ئێراندا مشتومڕی گەرمی لەسەرە، فەرماندە باڵاكانی سووپای پاسداران داوایان لە ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران كردووە ڕاستەوخۆی هێرش بكرێتە سەر تێلئەڤیڤ و سەرۆككۆماری ئێرانیش پێشنیار دەكات لە بری ئەوەی هێرش بكرێتە سەر ئیسرائیل هێرشبكرێتە سەر بەرژەوەندییەكانی ئیسرائیل لە هەرێمی كوردستان و ئازەربایجان.
زانیاریی بەدەسهاتوو: ڕۆژنامەی تێلیگرافی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە: دەسەڵاتدارانی تاران لەسەر چۆنییەتی وەڵامدانەوەی تیرۆركردنی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسی حەماس لە پایتەختی ئێران لە 31 ی تەمموز دابەشبوون.
درێژەی ڕاپۆرت
جەنەڕاڵە باڵاكانی ناو سوپای پاسداران پێداگرن لەسەر هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر تێلئەڤیڤ و شارەكانی دیكەی ئیسرائیل و سەرنجیان لەسەر بنكە سەربازییەكانە بۆ ئەوەی زیانی گیانی بەر هاووڵاتییان بەرنەكەوێت.
پزیشكیان پێشنیازی هەیە
مەسعوود پێشەشكیان، سەرۆككۆماری ئێران پێشنیاری كردووە بنكە نهێنییەكانی ئیسرائیل لە وڵاتانی دراوسێی ئێران بكرێتە ئامانج، كە ئێران پێی وایە بنكەی ئیسرائیلی تێدایە.
یاریدەدەرانی سەرۆككۆمار بە ڕۆژنامەی تێلیگرافیان گوتووە:" سوپای پاسداران لە هەوڵی تۆڵەسەندنەوەیەكی شەڕانگێزانەترە لە ئیسرائیل، سەرۆككۆمار ترسی ئەوەی هەیە هەر هێرشێكی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئیسرائیل لێكەوتەی جددی هەبێت".
پزیشكیان لە كۆبوونەوە لەگەڵ خامەنییدا گوتوویەتی:"بەڕاستی بەختەوەر بووین كە ئێران جاری ڕابردوو نەچووەتە شەڕێكی سەرتاسەری لەگەڵ ئیسرائیل و ڕەنگە ئەمجارەش نەچێتە شەڕێكی سەرتاسەرییەوە".
لە 31ی تەمموزی ڕابردوو گرژییەكانی نێوان ئێران و ئیسرائیل جارێكی دیكە پەرەی سەند، كاتێك ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی حەماس لە تاران لە كاتی بەشداریكردن لە مەراسیمی دەستبەكاربوونی مەسعوود پزیشكیان كوژرا و ئیسرائیل بە كوشتنی تۆمەتباركرا.
یاریدەدەری دووەمی پیزیشكیان كە قسەی لەگەڵ ڕۆژنامەی تێلیگراف كردووە گوتوویەتی: "گفتوگۆی درێژخایەن و چڕ هەبووە كە پزیشكیان هەوڵی داوە فەرماندەكانی سوپای پاسداران ڕازی بكات بۆ ئەوەی خۆیان لەو كارانە بەدوور بگرن كە دەكرێت لە ژێر كۆنتڕۆڵ دەربچن".
بەرپرسێكی ناو سوپای پاسداران بە ڕۆژنامەی تێلیگرافی گوتووە:" فەرماندەكانی هێزی سەربازی پێیان وایە پزیشكیان "تەنیا نیگەرانە لە هەڵوێستی خۆی، بەڵام كەم كەس لە سوپای پاسداران گوێی لێدەگرن".
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی و حەلبووسی جەخت لەسەر خێراکردنی پێکهێنانی حکومەت دەکەنەوە
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کانێکی وڵاتی کۆنگۆ 32 کەس گیانیان لەدەستدا
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕادەگەیێنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەرێمی كوردستان هەوڵی بەدەستهێنانی پشتیوانیی دارایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا دەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

چین لە ئاسمان وزەی با دەگۆڕێت بۆ کارەبا
9 کاتژمێر لەمەوپێش

مەسرور بارزانی داوای دەستبەجێی چاککردنی شەقامێکی هەولێر دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کاسبکارێک له ههولێر پارهی دۆزیوهتهوه و به دوای خاوهنهكهیدا دهگهڕێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

هەواڵێكی ناخۆش بۆ ئەو پەنابەرە كوردانەی ڕوویان لە بەریتانیا كردووە و دەستگیركراون
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک






