ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە بەغدا بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 2024-08-10
ڕۆکان مەحموود، نێردراوی ئاڤا لە بەغدا نوێترین زانیارییەکان دەخاتەڕوو
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمشەو ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە بەغدا کۆببێتەوە و پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەن یەکلایی بکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوو کاتژمێر بەسەر ئەو وادەیەدا تێپەڕیوە کە بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە هۆتێل ڕەشیدی بەغدا دیاریکرابوو، ئێستاش سەرکردەی لایەنە سوننە و شیعەکان، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و نوێنەری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ماڵی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدووم لەکۆبوونەوەن.
زانیاریی پەیامنێر: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ڕۆکان مەحموود، نێردراوی ئاڤا لە بەغدا لە ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە پشکی یەکێتی وەریگرتوون، بڕیارە ئەمشەو کۆبوونەوەی ئەنجوومەن بکرێت و پۆستی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەن یەکلایی بکرێنەوە.
زانیاریی زیاتر: ڕەزامەندی لەسەر ناوی ڕێبوار تاڵەبانی دراوە بۆ ئەوەی ساڵێک و چوار مانگی یەکەم ببێت بە پارێزگاری کەرکووک و محەممەد حافز لە کوتلەی عەرەبی بکرێت بە سەرۆکی ئەنجوومەن، هاوکات پۆستەکانی دیکە لە کۆبوونەوەیەکی دیکەی ئەنجوومەن بە ئامادەبوونی سەرجەم فراکسیۆنەکان یەکلایی دەکرێنەوە.
گۆشەیەکی دیکە: پارتی دیموکراتی کوردستان و تورکمانەکان کە هەر یەکێکیان خاوەنی دوو ئەندامی ئەنجوومەنن، ڕەتیدەکەنەوە بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن. کاوە ئەحمەد، کارگێری لقی دووی پارتی لە کەرکووک ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئاڤا نیوزی گوت، "ئاگادار نەکراوینەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بەشداری ناکەین."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سبەی ئەو وادەیەی بۆ دیاریكردنی پارێزگار و دابەشكردنی پۆستەكانی پارێزگای كەركووك دیاریكراوە كۆتایی دێت، لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنی لایەنەکان بۆشایی یاسایی لە کەرکووک دروست دەبێت، بەئەگەری زۆریشەوە پارێزگارێک بەوەکالەت لەلایەن سوودانییەوە دادەنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت





