
لۆگۆی پارتی و دیمەنێک لە شاری کەرکووک، گرافیک - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کارگێڕی لقی سێی پارتی لە کەرکووک ڕایدەگەیێنێت، بەم شێوازەی ئێستا بەشداری لە حکومەتی خۆجێیی کەرکووک ناکەن. دەشڵێت کورد زۆرینەیە، بۆیە دەبوو زۆربەی پۆستە گرنگەکانی لەدەست بێت.
وێنە گەورەکە: پارێزگای کەرکووک 107 پۆستی گرنگی هەیە. بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ بەشێکی لایەنەکان کردوویەتی، تائێستا 42 پۆست دابەشکراون؛ 19 پۆست بۆ پێکهاتەی عەرەب، 18 پۆست بۆ پێکهاتەی تورکمان و پێنج پۆست بۆ کورد. ئەمە لەکاتێکدایە لەکۆی 16 کورسی ئەنجوومەنی پارێزگا کورد خاوەنی حەوت کورسییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەنی دوو کورسییە، یەکێک بوو لەو لایەنانەی لە کۆبووەنەوەی شەوی شەممەی هوتێل ڕەشید بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا بەشدارنەبوو.
لێدوانی فەرمی: کاوە ئەحمەد؛ کارگێڕی لقی سێی پارتی بە ئاڤا نیوزی گوت: "کورد لە کەرکووک زۆرینەیە، پارتی لەگەڵ ئەوەیە ڕەچاوی ڕەوتی نیشتمانی بکرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی، نەوەک زۆربەی پۆستە گرنگەکان بە عەرەب بدرێن، کە بەو هۆیەوە نەتوانرێت خزمەتی دۆزی کورد لە شارەکە بکریت، بۆیە بەشداری ناکەن".
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی کاوە ئەحمەد، پێدانی پۆستەکانی بەڕێوەبەری پۆلیس، بەڕێوەبەری ناسنامەی باری شارستانی، بەڕێوەبەری سایلۆ و کشوکاڵ لەو پۆستە گرنگانەن پێویست بوو لەپاڵ پۆستی پارێزگار لەدەست کورد بن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
7 کاتژمێر لەمەوپێش

لە پێشانگاکەی زاخۆ زیاتر لە 100 گەنج كاریان دەسكەوت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

چالاكییەكانی سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
26 تشرینی دووەم

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
26 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی هێرشەکەی کۆرمۆر بە "هەڕەشەی نیشتمانی" ناو دەبات






