
هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە
ئاڤا نیوز
حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریا دیموکرات لە بارەی تێکەڵبوونی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا کۆ دەبنەوە. بەرپرسێکی سووریا دەڵێت، کۆبوونەوەکە بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنەیە کە بە نێوەندگیریی ئەمریکا کراوە.
وێنە گەورەکە: لایەنە نێودەوڵەتییەکان ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ چاودێریکردن و پشتگیریکردنی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنانەی کە دەبنە هۆی پاراستنی مافی هەموو سوورییەکان و سەقامگیریی باکووری خۆرهەڵاتی سووریا لە ڕێگەی میکانیزمی ئاشتیانەوە.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی حکوومەتی سووریا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، حکوومەتی دیمەشق هیوادارە هەر ئەمڕۆ خولێکی نوێی گفتوگۆکانی تایبەت بە یەکگرتنەوە لەگەڵ هەسەدە دەست پێ بکات.
- بە وتەی ئەو بەرپرسە، تەوەرەی سەرەکیی گفتوگۆکان بریتی دەبێت لە دۆزینەوەی میکانیزمی پراکتیکی بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنەی کە لەم مانگەدا بە نێوەندگیری ئەمریکا لە نێوان هەردوولادا واژۆ کراوە.
باکگراوند: ڕۆژی شەممەی ڕابردوو دیمەشق و هەسەدە درێژکردنەوەی ئاگربەستیان بۆ ماوەی 15 ڕۆژ بە نێوەندگیریی ئەمریکا و فەڕەنسا ڕاگەیاند، مەبەستی گواستنەوەی زیندانییانی داعش، بەڵام ململانێی کۆنتڕۆڵکردنی ناوچە کوردییەکان لەلایەن چەکدارانی سوپای عەرەبیی سووریا وای کردووە بەرەکانی شەڕ بە گەرمی بمێننەوە و مەترسیی هەیە کارەساتی مرۆیی لە کۆبانی و حەسەکە ڕووبدات.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سوپای عەرەبیی سووریا لە سێ لاوە هێرشی قورسی کردە سەر کۆبانێ
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
پارتی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار پێشنیازێکی نوێ دەداتە یەکێتی
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
سەدان خانەنشین ئەم مانگە سێ مووچە پێکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
کەسێکی نزیکی سەرۆکی چین بە سیخووڕی کردن بۆ ئەمریکا تۆمەتبار کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سوپای عەرەبیی سووریا لە سێ لاوە هێرشی قورسی کردە سەر کۆبانێ
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
پارتی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار پێشنیازێکی نوێ دەداتە یەکێتی
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
سەدان خانەنشین ئەم مانگە سێ مووچە پێکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
کەسێکی نزیکی سەرۆکی چین بە سیخووڕی کردن بۆ ئەمریکا تۆمەتبار کرا






