
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و هەردوو کونسوڵی کۆن و نوێی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، سەرچاوە: بارەگای بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆك بارزانی لە سەڵاحەدین پێشوازی لە ستێڤ بیتنەر، كونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریكا لە هەولێر كرد و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی دوێنێ لە شاری هەولێر، ڕێوڕەسمی ماڵئاواییكردن لە مارک سترۆ، كۆنسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر و دەستبەكاربوونی ستین بریتنی، كۆنسوڵی نوێ سازکرا، ئەمڕۆ پێنجشەممەش کونسوڵی کۆن و نوێ پێکەوە سەردانی سەرۆک بارزانییان کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ کونسوڵی نوێ خواستووە، پێزانینیشی بۆ ڕۆڵی كونسوڵی گشتیی پێشووی ئەمەریكا هەبووە لە پەرەپێدانی پەیوەندی و هەماهەنگییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا.
زانیاریی زیاتر: سەرۆك بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی گەل و حكومەتی ئەمەریكا كردووە، كە لە قۆناغە جۆراوجۆرەكاندا پشتیوانی گەلی كوردستان بوون بەتایبەت لە دامەزراندنی ناوچەی دژەفڕین بۆ كوردستان لەدوای ڕاپەڕینی خەڵكی كوردستان لە 1991 و، ڕووخاندنی ڕژێمی پێشووی عێراق لە 2003، هەروەها یارمەتیدانی هەرێمی كوردستان و عێراق لە شەڕی دژی تیرۆر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بیروڕا لەبارەی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی هەرێمی كوردستان، دوایین سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا، پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ، بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
گەورە ڕاوێژکاری ستارمەر بەهۆی دۆسیەی ئێپستین دەستی لەکارکێشایەوە
- ڕاپۆرت
- 30 خولەک لەمەوپێش
نهێنییەکی ترەمپ لەبارەی هێرش بۆ سەر ئێران ئاشکرا دەبێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی دەست ڕەنگین قارچکی ژاراوە دەگەیەنێتە بەغدا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و نوێنەری تایبەتیی ترەمپ دۆخی سووریا تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خانمێکی قەزای پشدەر لە تەمەنی 60 ساڵیدا ماڵەکەی کردووەتە کارگەیەکی بچووکی ڕستن و چنین
55 خولەک لەمەوپێش
کچێکی دەست ڕەنگین قارچکی ژاراوە دەگەیەنێتە بەغدا
1 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

وەرزی پەیدابوونەوەی گیا بەهارییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و چاوەڕوان دەکرێت نرخ هەرزان بێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی دەست ڕەنگین قارچکی ژاراوە دەگەیەنێتە بەغدا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و نوێنەری تایبەتیی ترەمپ دۆخی سووریا تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی 20 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا کۆدیان پێدەدرێت


