
دەروازەی زێت- وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
لەماوەی مانگ و نیوێكی ڕابردوودا، لە دەروازەی نێودەوڵەتی زێت، پێنجەمین جارە بەهۆی چاكسازی لەڕێگای دەروازەكە جموجۆڵی بازرگانی ڕادەگیرێت.
وێنە گەورەكە: دەروازەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەریەكە لە وڵاتەكانی توركیا و ئێران و سووریا هۆكارێكی گرنگی جوڵەی بازرگانی و گەشتیارین.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەروازەی نێودەوڵەتی زێت ئەمڕۆ هەینی، ئاگاداری هاونیشتمانیان دەكاتەوە، بۆ جێبەجێكردنی قۆناغی كۆتایی پڕۆژی قیرتاوكردنی ڕێگای دەروازەكە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە 19-8-2024 تاوەكو 21-8-2024 هەموو جموجۆڵێكی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەكە دەوەستێت.
زانیاری زیاتر: دەروازەی نێودەوڵەتی زێت ڕایگەیاندووە، ڕۆژی پێنجشەممە 22-8-2024 جموجۆڵ ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام دەروازەكە ڕۆژانی شەممە و یەكشەممە پشووی فەرمییان دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕۆژی 1-7-2024 تاوەكو ئەمڕۆ دەروازەی نێودەوڵەتی زێت 14 ڕۆژ لە كاتی جیاواز هاتوچۆی لە دەروازەكە ڕاگرتووە بەهۆی قیرتاوكردنی ڕێگاكە.
باكگراوند: هەرێمی كوردستان چوار مەرزی نێودەوڵەتی و حەوت دەروازەی بازرگانی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەهەمان کارنامەی دانیشتنەکەی شەممە کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 ئاب
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک تا 25ـی ئەم مانگە درێژ کرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی سکاڵا لەسەر 'حەجاج نوگرە سەلمان' تۆمار دەکەن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنە ئۆتۆمبێلێک حەوت تەماشاکەری ڕووداوێکی هاتووچۆی دیکەی بریندار کرد