لە یەکێتییەوە بۆ تورکیا: پێمان ناخۆشە پەکەکە ببێتە بەشێک لە کێشەکانی نێوانمان
- کوردستان
- 14 شوبات

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا
ئاڤا نیوز
دوای هەڕەشە جدییەکانی تورکیا، وەڵامی فەرمیی گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەیە، کە پێیان خۆش نییە پەکەکە ببێتە کێشەی نێوانیان.
چیرۆکی سەرەکی: لەم مانگەدا دوو جار کۆماری تورکیا لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی وڵاتەکەی، بە پەیام و لە نزیکیشەوە هەڕەشەی جدیی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە، کە ئەگەر پەیوەندییەکان لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) نەپچڕێنن و هاوکارییان بکەن، ئەوا تورکیا بە "چاوی دوژمن" لە یەکێتی دەڕوانێت و "گەمارۆی تووند"یش دەخرێتە سەر سلێمانی.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سەعدی پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە وەڵامی ئەو هەڕەشانە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "یەکێتی پێویستی بەوە نییە کێشە لەگەڵ تورکیا دروست بکات، ئەوە ئێمە نیین پارتی کرێکارانی کوردستانمان بانگهێشت کردبێت، پێمان ناخۆشە ئەوان ببنە بەشێک لە کێشەکانی نێوان ئێمە و تورکیا، ئەوان (پەکەکە) دەبێت کێشەکانی خۆیان لەگەڵ تورکیا چارەسەر بکەن".
بابەتە ستراتیژییەکان: یەکێک لە گوشارەکانی تورکیا بۆ سەر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەیەتی بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا، چونکە پێیوایە لەو فڕۆکەخانەیەوە هاوکاریی پەکەکە دەکرێت. سەعدی پیرە دەڵێت "گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی زوو یان درەنگ هەر دەستپێدەکاتەوە و ئاوا نامێنێتەوە، لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیاش ئەم بابەتە باسکراوە".
وێنە گەورەکە: سوپای تورکیا بۆردوومانەکانی لە سنووری پارێزگای سلێمانی چڕکردووەتەوە و دەڵێت، بنکەکانی پەکەکە لەو سنوورانە دەکەنە ئامانج. بەوهۆیەوە تاوەکو ئێستا 161 گوندی سنووری سلێمانی چۆڵکراون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت