وەزارەتی ناوخۆ: کەسانێکی ئاژاوەگێڕ تەقەیان بە سەر خەڵک و ڕێبوارانی ڕێگای گوێڕ - هەولێر کرد
- هەواڵ
- 29 تشرینی دووەم

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و گرژییەکانی گوندی لاجان
ئاڤا نیوز
لەبارەی گرژییەکەی سەر رێگای گوێڕ - هەولێر، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و ئەو کارەی بە ئاژاوەگێڕی ناوبرد و ڕایگەیاندووە، سنوورێک بۆ ئەو کارە تێکدەرانە دادەندرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی چەند ڕۆژێکە هاووڵاتییانی گوندی لاجان ڕێگەی گوێڕ - هەولێریان داخستووە و ڕێگە بە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی کۆمپانیایەک نادەن، بە هۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی دروست بووە، لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەک و چەند هاووڵاتییەکی دیکە برینداربوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، ماوەیەکە لەلایەن چەند دەستێکی دەرەکی و بە فیتی هەندێک کەس و لایەنی ناوخۆیی، هەوڵی نانەوەی ئاژاوە دەدرێت، بە هاندانی ناوخۆیی و دەرەکی، کۆمەڵە کەسێکی ئاژاوەگێڕ رێگای تانکەرەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی و هاووڵاتیانیان لە سنووری گوێڕ گرت و تەقەیان بە سەر خەڵک و ڕێبوارانی ئەو ڕێگایەدا کرد، لە ئەنجامی تەقەی ئەو کەسانەدا هاووڵاتییەک بووە قوربانی و گیانی لە دەستدا و ژمارەیەک کەسی تریش بریندار بوون.
زانیاریی زیاتر: هەر لە ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە، چیتر رێگە نادەین سوود لە نیازپاکیی دامو دەزگاکانی هەرێمی کوردستان وەربگێرێت و سنوورێک بۆ ئەو کارە تێکدەرانە دادەندرێت. بۆ ڕاگرتنی ئەو جۆرە ئاژاوەگێڕییانە، بە پێی یاسا بەرکارەکان لە هەرێمی کوردستان مامەڵە لەگەڵ کەسانی ئاژاوەگێڕ دەکرێت و کەس لە سەرووی یاسا نییە.
بەتەنیش ئەم بابەتەوە: وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامانجگرتنی کێڵگەی غازی کۆرمۆیش بە هەوڵێکی تێکدەرانە و تیرۆریستی دەزانێت کە مەبەست لێی ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم بووە.
باسیش لەوە کراوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان سووتەمەنیی شلی وەک جێگرەوەی غاز بۆ دابین کردنی کارەبا بەکارهێنا و کێشەی کوژانەوەی کارەبای لە هەرێمی کوردستان چارەسەرکرد.
نوێ دەکرێتەوە..
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






