هەواڵی هێرشی مووشەکی بۆسەر چەند بنکەیەکی باشووری کوردستان ڕەتدەکرێتەوە
- کوردستان
- 29 تشرینی دووەم

سنووری نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە، بە مووشەک و درۆن هێرش کراوەتە سەر بارەگاکانی پژاک لە باشووری کوردستان، بەڵام هێزێکی سەربازی ئێران ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چەند پارچە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرانەوە، دیمەنی هەڵدانی مووشەک دەردەکەوێت و دەوترێت ئەو مووشەکانە ئاراستەی بارەگاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان "پژاک" کراون کە باڵی سەربازی پەکەکەیە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان. گوایە بەو هۆیەوە چەند چەکدارێکی پژاک کوژراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازی ئێران ئەمەی ڕەتکردەوەتەوە. ئەو سەرچاوەیە گوتویەتی، هیچ مووشەکێک ئاراستەی خاکی باشووری کوردستانی عێراق نەکراوە و هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە پژاک ڕایگەیاندووە، ئەو دەنگی تۆپ و مووشەکانەی لە چەند شەوی ڕابردوو بیستراون مانۆڕی سەربازی ئێران بووە و نزیکی سنوور بوون و هیچ بارەگایەکی پژاک بۆردوومان نەکراوە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: سەرچاوەیەک لە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، هیچ هێرشێک ئەنجام نەدراوە و ئەوەی هەبووە تەنیا تاقیکردنەوەی چەک و مانۆڕ بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






