یەکەمین پێشانگای لۆجستیک بۆ گواستنەوە و گەیاندن لە هەولێر دەکرێتەوە
- کوردستان
- 29 تشرینی دووەم

دیمەنێک لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر
ئاڤا نیوز
بڕیارە یەکەم پێشانگای لۆجستی بۆ گواستنەوە و گەیاندن لە هەولێر بکرێتەوە و دەیان کۆمپانیای ناوخۆیی و جیهانی لە پێشانگاکە بەشدار دەبن.
لێدوانی فەرمی: گەیلان سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئامادەکارییەکان بەردەوامن بۆ تۆمارکردنی کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەکان. ئامانجی پێشانگاکە ئەوەیە هەولێر وەک ناوەندێکی بازرگانی بناسێنین و دروستکردنی پەیوەندی لەنێوان کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەکان لەبوای گواستنەوە و گەیاندن هەبێت.
گەیلان سەعید دەشڵێت: وێڕای ئەوەی کۆمپانیایەکی گەورەی بواری گواستنەوە و گەیاندنی چینی ئامادەیی دەربڕیووە بەشداری بکات، هەردوو گەورە کۆمپانیای بەندەری مێرسین و ئەسکەندەروونە بانگهێشت کراون. هەر کۆمپانییایەك لە رێگای ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەشدار بێت 25٪ داشکانی بۆ دەکرێ و هانی کۆمپانیاکان دەدەین لەم ئیڤێنتە گرینگە بەشدار بن.
زانیاریی زیاتر: پێشانگاکە لەناوەڕاستی مانگی 12 لە هۆڵی نێودەوڵەتیی پێشانگاکان لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان بەڕێوە دەچێت. لەلایەن CARGO EVENT سەرپەرشتی دەکرێت و بەهاوکاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر دەبێت.
- لە پێشانگاکە کۆمپانیاکانی کۆمپانیاکانی پۆستە و گەیاندن، کۆمپانیاکانی دروستکردنی کۆگ و مەوادی ناو کۆگا، کۆمپانیاکانی کرێن و بەرزکەرەوە، بانکەکان، کۆمپانیاکانی دڵنیایی و کۆمپانیاکانی تەکنەلۆجیای پەیوەندار بەشدار دەبن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ لە شاری هەولێر 12 پێشانگای گەورەی نێودەوڵەتیی جۆراوجۆر لە بواری جیاواز کراونەتەوە.
بۆچی گرنگە: ئەم پێشانگایانە هۆکارێکی کاریگەرن بۆ جوڵەی بازرگانی و دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






