لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لە حاڵەتێکی دەگمەندا، ئافرەتێکی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دوای ئەوەی ماوەی چوار ساڵ چاوەڕوانی لەدایکبوونی منداڵ دەبێت، ئەمڕۆ بە یەک سک چوار منداڵی بوو.

چیرۆکی سەرۆکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە 27-11-2025،  ئافرەتێکی تەمەن 28 ساڵان، لە نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆران، بە یەک سک چوار منداڵی بوو، سێ لە منداڵەکان کوڕن و منداڵەکەی دیکە کچە.

لێدوانی فەرمی: د. ڕازیە تۆفیق، پزیشکی ئافرەتان و منداڵبوون کە لەماوەی دووگیانی تا لەدایکبوونی منداڵەکان سەرپەرشتی ئەم ئافرەتەی کردووە بە ئاڤا میدیای گووت، ئەم ئافرەتە چوار ساڵە شووی کردووە و منداڵی نەدەبوو، دوای سەردانیکردنی بۆ لای ئێمە دوای دوومانگ دووگیان بوو.

پزیشکە دەشڵێت: منداڵەكان بەڕێگەی سرووشتی لەدایكبوونە و هەریەکەیان 15 خولەک نێوانیان هەبوو لە کاتی لەدایکبوون. بەوپێیەی منداڵەکان پێشوەختە لە دایکبوون بە 29 هەفتە واتە حەوت مانگی، بۆیە لەژێر چاودێری پزیشکیدان، بەڵام تەندرووستیان باش و جێگیرە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ