
تابلۆی وەزارەتی دارایی و ئابووری و چەند جۆرێکی دیناری عێراقی، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی مووچە بڵاودەکاتەوە و لە چەند خاڵێکدا هۆکارەکانی دواکەوتنی مووچەی مانگی حەوت دەخاتەڕوو.
وێنە گەورەکە: 31 ڕۆژە لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕەوانەی بەغدا کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا پارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانیش ڕایدەگەیێنێ، هۆکارەکەی سیاسییە نەوەک ئیدرای و ژمێریای.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕوونیکردووەتەوە "هۆکاری نەناردنی مووچە پەیوەندی بە زیادبوونی تەمویلی مووچە و ژمارەی فەرمانبەر و مووچەخۆراەوە نییە، بەڵکو هۆکارەکە سیاسییە و یاسایی نییە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چەند خاڵێکدا هۆکارەکانی نەناردنی مووچەی خستووەتەڕوو:
1- سەبارەت بە دووبارەبوونەوەی ناوی مووچەخۆران لە نێوان هەرێم و بەغدا، دوای بەدواداچوون دەرکەوتووە ئەو ناوانە هیچ کێشەیەکی یاساییان نییە و زۆربەیان فەرمانبەرن بەپێی یاسا و دۆسیەی تەواویان هەیە، بەڵام لە حکومەتی عێراق سوودمەندن لە هاوکاری چاودێریی کۆمەڵایەتی، واتە لەجیاتی ڕاگرتنی مووچە، پێویستبوو وەزارەتی دارایی فیدراڵی هاوکارییەکە لای خۆیان ڕابگرن نەک مووچە.
2- سەبارەت بە کێشەی نەبوونی بایۆمەتری لە هەرێمی کوردستان، پێشتر ئاگاداری وەزارەتی دارایی فیدراڵمان کردووە کە پرۆسەی بایۆمەتری سەدا سەد بۆ مووچەخۆران و خانەنشینان نەکراوە، بە هەندێک هۆکاری جیاواز لەوانە؛ بوونی وارسی خانەنشین و بەشێکی تریشیان لە دەرەوەی وڵات دەژین.
3- ئەو ناوە دووبارانەی لە لیستی مووچەدا هەن بەتایبەت لە چەند وەزارەتێکى حکومەتى هەرێمی کوردستان، کە یەکێک لە تێبینییەکانی تیمى هاوبەشە، دواى بەدواداچوون لەگەڵ وەزارەتەکان دەرکەوتووە ناوی چواریان دووبارەیە، بەڵام ناوی دایکیان و تەمەنیان جیاوازە ( تشابە الاسماء)، واتە هیچ یاساشکێنییەکی تێدا نییە.
4- کێشەی مووچەی مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردەی کەرکووک و فەرمانگەکانى دیکەی ئەو پارێزگایە کە میلاکیان لەسەر حکومەتى هەرێمى کوردستانە، کێشەیەکی کۆنە و لەدوای ساڵی 2003 وە بەردەوامە و پێویستی بە ڕێککەوتنی سیاسی هەیە.
5- بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبێت مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم هاوتای مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی عێراق بکرێت، بۆیە تەمویلی مووچەى نێوان مانگى (6 و 7)ی ئەمساڵ زیادبووە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان مووچەی خانەنشینانی هاوتاکردووە و بەمەش 54 ملیار و 208 ملیۆن دینار زیادبووە.
زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق تەنیا یەک ملیار و 426 ملیۆنی وەک مووچەی دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی دەستپاکی و دەستەی ژینگە بۆ مانگی حەوت ناردووە، کە دەکاتە (00.14%)ی کۆی تەمویلی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
7 کاتژمێر لەمەوپێش

لە پێشانگاکەی زاخۆ زیاتر لە 100 گەنج كاریان دەسكەوت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

چالاكییەكانی سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
26 تشرینی دووەم

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
26 تشرینی دووەم
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی ناردنی پارە لەلایەن بەغدا و کاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
- بزنس
- 26 تشرینی دووەم
وەزارەتی دارایی کوردستان وادەی دابەشکردنی مووچە ئاشکرا دەکات






