
لۆگۆی پارتی و یەکێتی- گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک نامەی فەرمییان بۆ لایەنە بەشدارنەبووەکان ناردووە و داوایان لێکردوون لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی پارێزگا بەشدار بن، ئەندامێکی یەکێتیش دەڵێت ئەوەندەی بتوانن بێ ئەوان کۆبوونەوە ناکەن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 24-8-2024 ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە بەشداری نۆ ئەندام (پێنج یەکێتی، سێ عەرەب و ئەندامێکی بزووتنەوەی بابیلوون) لەکۆی 16 ئەندام یەکەم کۆبوونەوەی کرد. دوو ئەندامی پارتی و دوو ئەندامی بەرەی تورکمانی و سێ ئەندامی عەرەب کە لە دەرەوەی ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیین، بەشداریی کۆبوونەوەکەیان نەکرد، ژمارەیەک پۆستی پارێزگاکەش بۆ ئەو لایەنانە دانراون و داوایان لێدەکەن وەریان بگرن.
لێدوانی فەرمی: هۆشیار هیجران؛ ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت، "چاوەڕێی وەڵامی پارتی و لایەنەکانی دیکە دەکەین بۆ ئەوەی بانگهێشتنامە بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی داهاتوو دەربکرێت."
هۆشیار هیجران جەخت دەکاتەوە وەکو یەکێتی بڕیارە بەبێ پارتی و لایەنەکانی دیکە کۆبوونەوە نەکەن، "بەڵام ئەگەر پێداگربن لەسەر بەشدارینەکردن، ئەوا ناچارن بێ ئەوان کۆبوونەوە بکەن."
لەلایەکی دیکەوە: بڕیارە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا فراکسیۆنی یەکێتی سەردانی فراکسیۆنەکانی پارتی، بەرەی تورکمانی و سێ ئەندامەکەی عەرەب بکات کە تاوەکو ئێستا لە دەرەوەی حکومەتی خۆجێیین.
بۆچوونی بەرامبەر: پێشتر کاوە ئەحمەد، کارگێڕی لقی سێی پارتی لە کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوتبوو، حکومەتی خۆجێیی کەرکوویان بایکۆت نەکردووە، دەیانەوێت بەفەرمی ناوەڕۆکی ئەو ڕێککەوتنە بزانن کە کراوە ئینجا بڕیاردەدەن. ناوبراو مەبەستی لە ڕێککەوتنی یەکێتی و سێ ئەندامی عەرەب و ئەندامێکی کۆتای کریستیان بوو بۆ دابەشکردنی پۆستەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
7 کاتژمێر لەمەوپێش

لە پێشانگاکەی زاخۆ زیاتر لە 100 گەنج كاریان دەسكەوت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

چالاكییەكانی سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
26 تشرینی دووەم

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
26 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی هێرشەکەی کۆرمۆر بە "هەڕەشەی نیشتمانی" ناو دەبات






