پێنج هەزار سەربازی برینداری ئیسرائیل لە نەخۆشخانەکان تۆمارکراون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-08-28

گواستنەوەی بریندارێکی سوپای ئیسرائیل، وێنە: Times of Israel
ئاڤا نیوز
لە ماوەی 11 مانگی شەڕی نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل، زیاتر لە پێنج هەزار سەربازی برینداری ئیسرائیلی لە نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتە چارەسەر وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردووە کە شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە غەززە دەستی پێکردووە، زیاتر لە پێنج هەزار سەربازی ئیسرائیل لەکاتی شەڕکردن لەگەڵ حیزبوڵڵا لە نزیک سنووری لوبنان برینداربوون، ئەم ئامارەش بەپێی نەخۆشخانە و سەنتەری پزیشکی جەلیل لە نەهاریە و نەخۆشخانەی زیف لە سەفد تۆمارکراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی یەدعوت ئەحرەنوتی ئیسرائیلی، بەڕێوەبەرانی ئەو دوو نەخۆشخانەیە ترسیان هەیە شەڕی بەرەی باکوور بەم زووانە بەکۆتا نەیەت.
لێدوانی فەرمی: مەساد مەرحوم، بەڕێوەبەری سەنتەری مێدیکاڵی گالیلا گوتی: "کەس ئێمەی ئامادە نەکرد بۆ 11مانگ مانەوە لە ژێر زەمین، ئەوەی هەیە بەرەنگارییەکی گەورەیە بۆ ئێمە".
ژمارەکان وادەڵێن: لەو ماوەیەدا ئەو سەنتەرە زیاتر لە هەزار و 700 سەربازی برینداری وەرگرتووە، جگە لەوەی سێ هەزار و 500 برینداری بەشی باکوور هەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
خامنەیی: پلانی مۆساد و ئەمریکا تێکشکا






