
ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی پێشووتری داعش
ئاڤا نیوز
خێزانی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی کوژراوی داعش دەگەڕێنرێنەوە عێراق و دەستگیر دەکرێن. دادگەی کەرخ لە بەغدا دەڵێت لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکەن.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی بەرنامەی وەرگرتنەوەی ئەو کەسانەی تۆمەتبارن بە دۆسیەی تیرۆر و بۆ دەرەوەی عێراق هەڵاتوون، خێزانیی ئەبوبەکر بەغدادی گەڕێنراونەتەوە بەغدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دادگەی کەرخ ڕیدەگەیێنێ "خێزانیی ئەبوبەکر بەغدادی دەستگیرکراون و گوتەیان لێوەرگیراوە. بۆ ئاشکراکردنی گرنگترین نهێنییەکانی ڕێکخراوی داعش لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دادگای کەرخ ئاماژەی بە ئەندامانی خێزانەکەی بەغدادی نەداوە و هیچ زانیارییەکی نەخستووەتەڕوو، بۆیە نازانرێت چەند ئەندامی خێزانی بەغدادی گەڕێنراونەتەوە. بەڵام ڕۆژی 6-11-2019 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەستگیرکردنی هاوژین و خوشکێکی ئەبوبەکر بەغدادی لە سووریا ڕاگەیاند.
باکگراوند: ڕۆژی 26-10-2019، ئەبوبەکر بەغدادی لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی هێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگای ئیدلب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا کوژرا.
بەغدادی هاوسەرگیری لەگەڵ چوار خانمدا کردووە، دوو لەوان دەستگیرکراون و 11 منداڵی لەدوای خۆی جێهێشتوون، ژمارەیەک لە منداڵەکانیشی گیراون.
ئەمەش بزانە: ڕەسمیە عەواد تەمەن 65 ساڵ لە گوندی ئیعزاز لە سنووری پارێزگای حەلەب لەلایەن تورکیاوە دەستگیرکرا. سەجی دلێمی بەڕەگەز عێراقی لە 02-12-2014، لەسەر سنووری سووریا و لوبنان دەسگیرکرا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی داوا لە ئێران دەکات عێراق لە جەنگی ئیسرائیل تێوەنەگلێنێت
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی هەماهەنگی لەگەڵ ئوردن و کوەیت و تورکیا دەکات