یاریدەدەری سەدر: بایکۆتکردنی هەڵبژاردن سەرکەوتنێکی ئاشتییانەیە

شەیری بکە لە:
یاریدەدەری سەدر: بایکۆتکردنی هەڵبژاردن سەرکەوتنێکی ئاشتییانەیە

جیاکردنەوەی دەنگی لایەنە سیاسییەکان لەلایەن کارمەندانی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە

ئاڤا نیوز

یاریدەدەری ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە ڕایدەگەیێنێت، بایکۆتکردنی هەڵبژاردن "کشانەوە نییە لە گۆڕەپانەکە، بەڵکو بەرزترین شێوەی سەرکەوتنی ئاشتییانەیە".

وێنە گەورەکە: ئەبو موستەفا حەمیداوی، یاریدەدەری ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە جەختی لەسەر بڕیاری بایکۆتکردنی هەڵبژاردن کردەوە و داوای لە ئەندامانی "سەرایا سەلام" کرد بەشداری دەنگدنان نەکەن.

پەیامی فەرمی: حەمیداوی لە پەیامێکدا، بایکۆتکردن وەک "هەڵوێستێکی نیشتمانیی شەرەفمەندانە" دەبینێت کە ڕەتکردنەوەی هەموو ئەو هەوڵانەیە دەیانەوێت ڕاستی بشێوێنن. حەمیداوی هۆشداری دا لە "شەرعیەتدان بە گاڵتەجاڕییەک کە لە پشت پەردەوە بەڕێوەدەبرێت".

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: دوێنێ یەکشەممە، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، بە تووندی ڕەخنەی لە بانگەوازی لایەنە شیعەکان گرت بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان. ناوبراو دووپاتیکردەوە، پرۆسەی هەڵبژاردن بە تەواوی بایکۆت دەکات. لە مانگی 3ی ڕابردووشدا، سەدر ڕایگەیاندبوو بەشداریی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا ناکات، بەهۆی "گەندەڵی و گەندەڵکاران".

کاریگەری و لێکەوتەکان: چاودێران پێیانوایە بایکۆتکردنی سەدرییەکان، کە پشت بە بنکەیەکی جەماوەری ڕێکخراو دەبەستێت، دەکرێت کاریگەری لەسەر گەرمی هەڵبژاردنەکان دابنێت و هاوسەنگی سیاسی لە پێکهاتەی شیعیدا تێکبدات، بەتایبەت لەو پارێزگایانەی کە پێشتر ئەو لایەنە هێزێکی یەکلاکەرەوە بووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەیانی ڕۆژی یەکشەممە 9ـی تشرینی یەکەم، ناوەندەکانی دەنگدان لە سەرانسەری عێراق، بەڕووی دەنگدەرانی تایبەت کرانەوە و بڕیارە سبەی سێشەممە 11ـی تشرینی دووەم دەنگدانی گشتی دەستپێبکات.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ