گۆڕینی باڵانسی هێزەکان بەهۆی زیادبوونی بەشداریی لە دەنگدانی تایبەت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
رۆژی 9ـی 11ـی 2025 پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو
ئاڤا نیوز
بەپێی بەراوردی زانیارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە 2021 و 2025، دەردەکەوێت پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشێوەیەکی چڕ کاریان بۆئەوە کردووە سوودی زیاتر لە دەنگدانی تایبەت وەربگرن و رێژەی بەشداریی بە نزیکەیی 21٪ لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان زیادی کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی بەراوردکاریی نێوان ئامارە فەرمییەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن بۆ دوو هەڵبژاردنی سەرتاسەریی لە عێراقدا بۆ دیاریکردنی پەرلەمانتارانی عێراق لە چوار ساڵی رابردوودا، دەردەکەوێت ڕێژەی بەشدارییکردن لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە نزیکەیی 21٪ زیادی کردووە.
بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا، لەگەڵ ئەوەی ڕێژەی بەشداریی لە دەنگدانی تایبەتدا لە ئاستێکی بەرزدا بووە و دەنگدەران چوونەتە سەر سندوقەکانی دەنگدان، بەڵام بوونی ئاستێکی بەرزی دەنگی پوچەڵ کاریگەریی لەسەر دەستهاتی پارتە سیاسییەکان و دەنگی کاندیدەکان درووستکردووە.
ژمارەکان:
بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن، دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی 2021 بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق:
دهۆک: 69٪ بەشداریی دەنگدانی تایبەتیان کردووە.
هەولێر: 75٪ بەشداریی دەنگدانی تایبەتیان کردووە.
سلێمانی: 78٪ بەشداریی دەنگدانی تایبەتیان کردووە.
کەرکووک: 62٪ بەشداریی دەنگدانی تایبەتیان کردووە.
نەینەوا: 70٪ بەشداریی دەنگدانی تایبەتیان کردووە.

دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی 2025 بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
دهۆک: 91.66٪ بەشداریی دەنگدانی تایبەتیان کردووە.
هەولێر: 97.79٪ بەشداریی دەنگدانی تایبەتیان کردووە.
سلێمانی: 98.16٪ بەشداریی دەنگدانی تایبەتیان کردووە.
کەرکووک: 84.15٪ بەشداریی دەنگدانی تایبەتیان کردووە.
نەینەوا: 87.20٪ بەشداریی دەنگدانی تایبەتیان کردووە.

دەرەنجام: بەپێی ئەو ئامارانەی کۆمیسیۆن کە لێرەدا خرانەڕوو، دەردەکەوێت لە ساڵی 2021 پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە کەشێکی جیاوازدا ئەنجامدراوە و چەند هۆکارێک هەبوون بۆ کەمی بەشداریی لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکە.
هۆکارەکانی بەرزی ئاستی دەنگدانی تایبەت لە 2025:
-پێشتر ژمارەی کەمپەکانی ئاوارە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان زۆربوون و هۆکاربوون بۆ دابەزاندنی رێژەی بەشداریی لە دەنگدانی تایبەت، بەڵام لە 2025 زۆرینەی ئاوارەکان گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان و ژمارەیەکی کەمتری ئاوارە و راگوێزراو لە هەرێمی کوردستاندا ماون.
-پلانی پارتەکانی کوردستان بۆ ناردنی زۆرینەی هەرە زۆری هێزە ئەمنیی و ئاوارەکان بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان و گرتنەبەری رێکاری نوێ و ئاسانکاریی زیاتر لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.
-لە ساڵی 2021 بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا، دۆخێک دروستبوو دەنگدەری کەمتر چووبوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
-دەنگدان لە هەڵبژاردنی 2021 فرە بازنەیی بوو، بۆ نموونە پارێزگایەکی وەکو سلێمانی دابەشکرابوو بۆ چوار بازنە و هەولێر و دهۆک بەهەمانشێوە.
-یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەڵبژاردنی 2021 هاپەیمانیی هەبوو لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان.
لێدوانی فەرمی: نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق، ئاشکرایکرد، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەشێوەیەکی زۆر باش و سەردەمییانە بەڕێوەچوو.
نەبەرد عومەر داتای بەشدارییکردنی هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکانی بەجیا راگەیاند و ئەوەی ئاشکراکرد لە هەرێمی کوردستان هێزە ئەمنییەکان 98٪ بەشداریی پرۆسەی دەنگدانیان کردووە و ڕێژەی بەشداریی ئاوارەکانی خستەڕوو بۆ هەردوو شاری دهۆک: 77٪ و هەولێر 71٪ ئەوەش هۆکاربووە بۆ دابەزاندنی ڕێژەی گشتیی دەنگدان بۆ نزیکەی 91٪ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.
پێشتر، کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئامارەکانی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی بۆ دەنگدانی تایبەت بڵاوکردەوە و رایگەیاند، یەکێتی لە دەنگدانی تایبەت لە ساڵی 2021 دەنگەکانی 38 هەزار و 342 دەنگ بووە، بەڵام لە دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە 2024 بەڕێوەچوو دەنگەکانی بۆ 70 هەزار و 103 دەنگ زیاد بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
جومانە غەلای: بە هیچ جۆرێک ماوەی دەنگدان درێژ ناکرێتەوە
- بیروڕا
- 28 خولەک لەمەوپێش
بانگەشەی هەڵبژاردن و ئەتەکێتی وتاردان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران لەبارەی دەستوەردان لە هەڵبژاردنی عێراق هۆشداریی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
4 کاتژمێر لەمەوپێش

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
9 تشرینی دووەم
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
جومانە غەلای: بە هیچ جۆرێک ماوەی دەنگدان درێژ ناکرێتەوە
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە ڕێگەی زیادکردنی ئاشکراوە 13 موڵکی دیکەی کۆمپانیای چاڤی دەفرۆشرێن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران لەبارەی دەستوەردان لە هەڵبژاردنی عێراق هۆشداریی دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی زانایان: دەنگدان ئەرکێکی ئایینییە بە تایبەت لە کەرکووک و دەورووبەری
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاریی لەبارەی دەنگی لایەنەکان لە دەنگدانی تایبەت





