قایمقامی سیدەکان دەنگۆی بێسەروشوێن بوونی چەند هاونیشتمانییەک ڕەت دەکاتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی بەفربارین لە یەکێک لە شاخەکانی کوردستان
ئاڤا نیوز
قایمقامی سیدەکان دووپاتی دەکاتەوە، هیچ کەسێک لە سنووری قەزای سیدەکان بێسەروشوێن نەبووە، ئەو کەسانەشی لە "کێلەشین و بێرکم"ن پەیوەندیمان پێیانەوە کردووە و دەگەڕێنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە 28-12-2025، لە هەندێ میدیا و ئەکاونتی سۆشیاڵ میدیا دەنگۆی ئەوە بڵاو کرایەوە حەوت کەس لە "بێرکم" گیریان خواردووە، هەشت کەسیش لە کوێستانی "کێلەشین" بێسەروشێن بوون.
لێدوانی فەرمی: ئیحسان چەلەبی، قایمقامی سیدەکان بە ئاڤا میدیای گوت: هیچ کەس لەم سنوورە بێسەروشوێن نەبووە، ئەو کەسانەشی لە کێلەشین و بێرکمن پەیوەندیمان پێیانەوە کردووە و دەگەڕێنەوە.
- ئەو هەشتە کەسەی لە کێلەشینن ئاژەڵدارن، لە بەیانییەوە پەیوەندیمان پێیانەوە کرد بگەڕێنەوە و دەستیان بە گەڕانەوە کردووە، بەڵام بەهۆی ئاژەڵەکانیانەوە هێواش دێنەوە، داوای ترکتۆرێکیان کردبوو بۆ ئەوەی ڕێگایان بۆ بکاتەوە، تراکتۆریشمان بۆ ڕەوانە کردوون، هەندێ لە خزم و کەسیشیان چوون بۆ ئەوەی هاوکارییان بکەن.
- ئەو حەوت کەسەی لە گوندی بێرکم ماونەتەوە شاخەوان نین، بەڵکو بۆ سەیران شەوی ڕابردوو چوونەتە ئەو شوێنە، خێمە و ئۆتۆمبێل و پێداویستییان لەلایە و گیریان نەخواردووە، پەیوەندیمان بە ئەوانیشەوە کردووە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە، ئەوانیش بەهەمان شێوە دەگەڕێنەوە.
- لەگەڵ هەردوو گرووپ لە پەیوەندیی بەردەوامین، هەر کات پێویست بکات ئێمە تیمیان بۆ ڕەوانە دەکەین و بەهانایانەوە دەچین.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئومێد خۆشناو: سێ خاڵی لاوازمان لە هەولێر هەیە و چارەسەری دەکەین
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
حەوت کەس لە گۆمی فێڵاو لەناو بەفر گیریان خواردووە
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش
بولگاریا دەچێتە ناو زۆنی یۆرۆ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی 10 ڕاگەیێنرا و سبەی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم

تۆڕی زاگرۆسانە هەزاران بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەڕوێنێت
26 کانوونی یەکەم

ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند
26 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئومێد خۆشناو: سێ خاڵی لاوازمان لە هەولێر هەیە و چارەسەری دەکەین
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
حەوت کەس لە گۆمی فێڵاو لەناو بەفر گیریان خواردووە
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش
بولگاریا دەچێتە ناو زۆنی یۆرۆ
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە تۆمەتبارانی جینۆسایدکردنی بارزانییەکان سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ دەروازەی سنووری ئاستەنگیی هاتوچۆ دروست بووە و هۆشداری دەدرێت






