ئومێد خۆشناو: سێ خاڵی لاوازمان لە هەولێر هەیە و چارەسەری دەکەین
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیێنێت، بە پلانەکانیان ڕێگریان لە دروستبوونی لافاو کردووە و سێ خاڵی لاوازیشیان لە شارەکە هەیە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، دوای لافاوەکەی ساڵی 2021ـی هەولێر، ئێمە بە دوای هۆکارەکاندا گەڕاین و کۆنفرانسێکمان بەست، ئەوکات نەخشە ڕێگایەک بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی باردۆخەکە پەسەند کرا. هەروەها لە بابەتە ستراتیژییەکان کاری زۆر گەورە کراوە، تەواوکردنی بەنداوەکان و دروستکردنی پۆندەکان بەشێکە لەو پڕۆسەیە و مەترسییەکانی لافاو لەسەر هەولێر کەم دەکەنەوە.
- دروستکردنەوەی کەند و ڕێڕەوەکان، بە یەکتربەستنەوەیان بە مەودای 700 کیلۆمەتر، کاریگەریی ئەرێنی هەبووە، هەروەها چاککردنەوەی بەشێک لەو ڕێڕەوانەی بەهۆی شارەکانی نیشتەجێبوونەوە دروست بوون، مەترسییەکان لافاو کەم کرایەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبارەی خاڵە لاوازەکانی شاری هەولێر، ئومێد خۆشناو دەڵێت: لەگەڵ دەیان خاڵی لاواز کە هەمانبووە و چارەسەر کراون، ئێستا تەنیا سێ خاڵی لاوازمان لە هەولێر هەیە، کە ئەمانەن:
-شەقامی 100 مەتری لە لای فاملی مۆڵەوە تا دەگاتە ڕێگەی شەقڵاوە.
-لەوەتەی هەولێر هەیە، لە نزیک یاریگای شەهید فەرەنسۆ هەریری کێشە ئاو و ئاوەڕۆی هەیە.
-گەورەترین خاڵی لاوازی سەنتەری هەولێر لە کەمالیاتەکان و گەڕەکی گڵکەندەوە دەستپێدەکات تا دەگاتە بازاڕی نیشتمان و داون تاون، بەهۆی دروستکردنی ئەو دوو بازاڕە ئاوەڕۆ و مەنهۆلەکان تێکچوون، مەنهۆلە جێگرەوەکانیش بەرگەی ئەو ئاوە زۆرە ناگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
حاجییانی ئەمساڵ قەرەبوو دەکرێنەوە
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
630 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری من مووچەی مانگی 10 وەردەگرن
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ و ترەمپ کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە و سووریا و ئێران لەسەر مێزن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم

تۆڕی زاگرۆسانە هەزاران بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەڕوێنێت
26 کانوونی یەکەم

ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند
26 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
حاجییانی ئەمساڵ قەرەبوو دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڤایا ستراتیژی "شوێن پارەکە بکەوە" لە عێراق جێبەجێ دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بولگاریا دەچێتە ناو زۆنی یۆرۆ






