
دۆناڵد ترەمپ و مارک ساڤایا
ئاڤا نیوز
ستراتیژییە نوێیەکەی ئەمریکا لە عێراق، کە لەلایەن نێردراوی نوێ مارک ساڤایا، سەرپەرشتی دەکرێت، لەسەر بنەمای "شوێن پارەکە بکەوە" بنیات نراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی و سنووردارکردنی دەستوەردانە هەرێمییەکان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی مۆنیتەر ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە: تیایدا باس لە گرنگی ڕێسا بەناوبانگەکەی "شوێن پارەکە بکەوە" دەکات، ئەم ڕێسایە ئێستا بووەتە نەخشەڕێگایەک بۆ مارک ساڤایا، نێردراوی نوێی ئەمریکا بۆ عێراق، کە ئەرکی چاودێریکردنی گرووپەکان و کەمکردنەوەی کاریگەری ئێران و بەرەنگاربوونەوەی سەرکردە گەندەڵەکانە کە سامانێکی زۆریان لە بانک و کۆمپانیا جیهانییەکاندا شاردووەتەوە.
ڕاپۆرتەکە جەختدەکاتەوە: تاکە ڕێگە بۆ لێپرسینەوەی گەندەڵکاران بریتییە لە شوێنکەوتنی سامانەکانیان، سڕکردنیان و دەستبەسەرداگرتنیان، چونکە پارە وەک ئامڕازێکی فشارکردنی توانای بەهێزترە بەراورد بە دیپلۆماسییەت یان هەڕەشەی سەربازی.
زانیاری زیاتر: ڕێسای "شوێن پارەکە بکەوە"، مارک فێڵت، جێگری بەڕێوەبەری پێشووی FBI، بەکاریهێناوە بۆ ئاشکراکردنی گەندەڵی بەرپرسانی سیاسی بەکاردێت.
باکگراوند: ڕۆژی 19-10-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، مارک ساڤایای وەک نێردەی تایبەتی بۆ عێراق دەستنیشان کرد، بەمەش ساڤایا بە سێیەم نێردەی ئەمریکی بۆ عێراق دادەنرێت، دوای پۆل بریمەر لە ساڵی 2003 و بریت ماکگۆرک لە ساڵی 2014 لە قۆناغی شەڕی دژی داعشدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
ناکۆکیی کەوتە نێو ماڵی سوننەو ژمارەیەک سەرکردە کۆبوونەوەیان جێهێشت
- ژینگە
- 47 خولەک لەمەوپێش
بەنداوێکی سنووری دهۆک سەرڕێژ دەبێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حاجییانی ئەمساڵ قەرەبوو دەکرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم

تۆڕی زاگرۆسانە هەزاران بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەڕوێنێت
26 کانوونی یەکەم

ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند
26 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
ناکۆکیی کەوتە نێو ماڵی سوننەو ژمارەیەک سەرکردە کۆبوونەوەیان جێهێشت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حاجییانی ئەمساڵ قەرەبوو دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لە کۆبوونەوەدان





